پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە وشەی ﴿إِنَّا﴾ دەست پێدەکات؟
و/ (٤) چار سورەت: ألفَتح ــ نُوح ــ ألقَدر ــ ألكَوْثَر.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە (سوجدەی تیلاوە) کۆتای دێت؟
و/ (٣) سێ سورەت: ألأَعراف ــ ألعَلَق ــ ألنَّجم.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمَا كَانَ صَلَاتُهُمْ عِندَ الْبَيْتِ إِلَّا مُكَاءً وَتَصْدِيَةً ۚ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ٣٥﴾ ألأنفال.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿مُكَاءً وَتَصْدِيَةً﴾ چیە؟
و/
ـــ ﴿مُكَاءً﴾: فیتە لێدان بە دەم (فیکە کێشان).
ـــ ﴿تَصْدِيَةً﴾: چەپڵە لێدان.
واتای ئەو ئایەتە: ئەوانە (واتە بێ باوەڕەکان) نزاو پاڕانەوەشیان لە لای ماڵی خودا (کەعبەی پیرۆز)، جگە لە فیکەکێشان و چەپڵەلێدان، شتێکی دی نەبووە، کەواتە بچێژن سزای سەخت
(لە غەزای بەدردا)، بەوەی کە ئێوە بێ باوەڕو لە خوا یاخی بوون.
پ/ جوزئی (١٣) سێزدەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتای دێت؟
و/ ئایەتی (٥٢)ی سورەتی (إبْرَاهِيم). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿هَـٰذَا بَلَاغٌ لِّلنَّاسِ وَلِيُنذَرُوا بِهِ وَلِيَعْلَمُوا أَنَّمَا هُوَ إِلَـٰهٌ وَاحِدٌ وَلِيَذَّكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ٥٢﴾إبْرَاهِيم.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە (السَّبْعُ المَثانِي) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألفَاتِحة).
پ/ کام پێغەمبەر لە قورئانی پیرۆزدا بە (وەزیر) ناوی هاتووە؟
و/ پێغەمبەر هارون (عَلَيهِ السَّلَام). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَاجْعَل لِّي وَزِيرًا مِّنْ أَهْلِي ٢٩ هَارُونَ أَخِي ٣٠﴾ طَهَ.
پ/ جوزئی (٢٧) بیست و حەفتەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتای دێت؟
و/ ئایەتی (٢٩)ی سورەتی (ألحَديد). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لِّئَلَّا يَعْلَمَ أَهْلُ الْكِتَابِ أَلَّا يَقْدِرُونَ عَلَىٰ شَيْءٍ مِّن فَضْلِ اللَّـهِ ۙ وَأَنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللَّـهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ ۚ وَاللَّـهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ٢٩﴾ ألحَديد.
پ/ ئەو ئایەتەی قورئانی پیرۆز کامەیە کە (٣) سێ جار ناوی (فیرعەون)ی تێدا هاتووە؟
و/ ئایەتی (٩٧)ی سورەتی هُود. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِلَىٰ فِرۡعَوۡنَ وَمَلَإِيْهِۦ فَٱتَّبَعُوٓاْ أَمۡرَ فِرۡعَوۡنَۖ وَمَآ أَمۡرُ فِرۡعَوۡنَ بِرَشِيدٖ ٩٧﴾ هُود.
پ/ ئەو ئایەتە کامەیە کە لە دوو سورەتی قورئانی پیرۆزدا دووبارە بویتەوە؟
و/ ئەو ئایەتە لە هەردوو سورەتی (ألتَّوْبَة) و (ألتَّحرِيم) دووبارە بوویتەوە. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ٧٣﴾ ألتَّوْبَة.
﴿ يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ٩﴾ ألتَّحرِيم.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَأُمْلِي لَهُمْ ۚ إِنَّ كَيْدِي مَتِينٌ﴾
ئەو ئایەتە لە دوو سورەتی قورئانی پیرۆزدا هاتووە، ئەو سورەتانە کامانەن؟
و/
١ ـــ سورەتی (ألأَعراف) ئایەتی (١٨٣).
٢ ـــ سورەتی (ألقَلَم) ئایەتی (٤٥).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ﴾
ئەو ئایەتە لە کۆتای دوو سورەتی قورئانی پیرۆزدا هاتووە، ئەو سورەتانە کامانەن؟
و/
١ ـــ سورەتی (ألواقِعة) ئایەتی (٩٦).
٢ ـــ سورەتی (ألحاقَّة) ئایەتی (٥٢).
پ/ ئەو سورەتەی قورئانی پیرۆز کامەیە کە تەنها یەک ژێر (كَسْرَة)ی تێدایە؟
و/ سورەتی (ألإخلاص) لە ئایەتی ژمارە (٣) وشەی ﴿لَمْ يَلِدْ﴾. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ٣﴾ ألإِخلاص.
پ/ (٣) سێ سورەتی قورئانی پیرۆز پیتی کاف (ك)ی تێدا نەهاتووە، ئەو سورەتانە کامانەن؟
و/ قُرَيْشْ ــ ألْفَلَقْ ــ ألْعَصْر.
پ/ ئەو سورەتە کامەیە کە بە ناوی یەک لە پایەکانی ئیسلام ناونراوە؟
و/ سورەتی (ألحجّ).
پ/ جوزئی (٢) دووەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتای دێت؟
و/ ئایەتی (٢٥٢)ی سورەتی (ألبَقَرَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿تِلْكَ آيَاتُ اللَّـهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ ۚ وَإِنَّكَ لَمِنَ الْمُرْسَلِينَ ٢٥٢﴾ ألبَقَرَة.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ﴿يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ﴾ دەست پێدەکات؟
و/ (٣) سێ سورەت: ألأَحزَاب ــ ألطَّلَاق ــ ألتَّحرِيم.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَعَمْرُكَ إِنَّهُمْ لَفِي سَكْرَتِهِمْ يَعْمَهُونَ ٧٢﴾ ألحِجْر.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا سوێند بە گیانی کێ دەخوات؟
و/ پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە {وَيْلٌ} دەست پێدەکات؟
و/ (٢) دوو سورەت: ألمُطَفَّفِين ــ ألهُمَزَة.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿كَلَّا ۖ لَيُنبَذَنَّ فِي الْحُطَمَةِ ٤ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحُطَمَةُ ٥﴾ ألهُمَزَة.
لەو دوو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْحُطَمَةُ﴾ چیە؟
و/ ئاگری داگیرساوو بڵێسەدار.
پ/ لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا فەرمان بە ئافرەتی موسڵمان کراوە بە پۆشینی حیجاب؟
و/ سورەتی (ألنُّور) وسورەتی (ألأحزَاب).
پ/ کام سورەت سوننەتە موسڵمانان لە پێش خەوتن بیخوێنن؟
و/ سورەتی (ألإخلاص ــ ألفَلَق ــ ألنَّاس).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ناوی ئاژەڵ کراون؟
و/ (٢) دوو سورەت: (ألبقرة) و (الفيل).