بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٤٨


پ/   خوێندنی کام سورەت لە پێش خەوتندا رزگارت دەکات لە هاوبەش دانان (الشِّرْكِ) بۆ خودای گەورە ؟
و/   سورەتی: ألكافِرون.
(ئەبوداود) دەڵێ: پیاوێك گوتی: ئەی پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) ئامۆژگاری‌یەکم بکە، ئەویش فەرمووی:
« إقْرَأ عِنْدَ مَنَامِكَ {قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ} فَإِنَّهَا بَرَاءَةٌ مِنَ الشِّرْكِ ».
واتە: لە کاتی خەودا سورەتی (الْكَافِرُون) بخوێنە، چونکە بەرائەتە لە شیرک (هاوبەش دانان بۆ خوا).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَالْيَوْمِ الْمَوْعُودِ ٢﴾ ألبُرُوج.
مەبەست لەم ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/   ئەو ڕۆژەی کە بەڵین دراوە پێش بێت (واتە ڕۆژی قیامەت).

پ/   ساڵانە لە چ مانگێکدا جبریل (عَلَيهِ السَّلَام) قورئانی بە پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) دووبارە دەکردەوە؟
و/   لە مانگی (ڕەمەزان).

پ/   کام ئایەت لە سورەتی (ألبَقَرَة) باس لە (٣) سێ سیفەتی ئیمانداران دەکات؟
و/   ئایەتی ژمارە (٣).
خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿الَّذِينَ يُؤْمِنُونَ بِالْغَيْبِ وَيُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ ٣﴾ألبَقَرَة.
واتە: ئەوانەی بڕوایان بە گشت نهێنی‌و نادیارەکان هەیە (وەکو بەهەشت و دۆزەخ و فریشتە و زیندوبوونەوە . . . هتد)، وە بەڕاستیی‌و بە شێوەیەکی تێروتەسەڵ و گشت کات لە کاتی خۆیدا نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن، وە لەوەش کردوومانە بە ڕزق‌‌و ڕۆزییان لە ڕێگەی خێردا دەبەخشن و زەکاتی لێدەدەن.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ إِذْ جَاءَهَا الْمُرْسَلُونَ ١٣﴾ يس.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْقَرْيَةِ﴾ چ شوێنێکە؟
و/   شاری ئەنتاکیە (أنطاكية).
واتە: (تۆ ئەی مُحَمَّد ــ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، بەسەرهاتی خەڵکی گوندنشینەکانی (أنطاكية) بۆ (قوڕەیش) بگێڕەوە، کاتێک پەیامبەرەکان چوونە لایان*.
* تێبینی: (قَريَة)، هەر چەند لە بنەرەتدا بە گوندو ئاوایی دەلێن، بەڵام هەموو گوندو شارو شارۆچکەیەک دەگرێتەوە، بە تایبەتی لێرەدا مەبەست گوندێکە لە (شام) بە ناوی (أنطاكية)وە و ئێستاش شارێکە لە (سوریە)، کاتی خۆی بتپەرست بوون و خودای گەورەش سێ پێغەمبەری بۆ ناردن..... تەفسیری ڕامان/ ئەحمەد کاکە مەحمود.

پ/   خودای گەورە چ سزایەکی بۆ دووڕووەکان (ألمُنَافِقِون) داناوە لە دۆزەخدا؟
و/   لە چینی هەرە خواری ئاگری دۆزەخدان. خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿إِنَّ الْمُنَافِقِينَ فِي الدَّرْكِ الْأَسْفَلِ مِنَ النَّارِ وَلَن تَجِدَ لَهُمْ نَصِيرًا ١٤٥﴾ ألنِّسَاء.
واتە: دیارە کە دووڕووەکان لە چینی هەرە خواری ئاگری دۆزەخدان‌و، هەرگیز بۆ ئەوان پشتیوانێک دەست ناکەوێت.

پ/   لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا باس لە چیرۆکی کوڕەکانی ئادەم (قابیل و هابیل) کراوە؟
و/   سورەتی (ألمائِدة).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَإِنِ امْرَأَةٌ خَافَتْ مِن بَعْلِهَا نُشُوزًا أَوْ إِعْرَاضًا فَلَا جُنَاحَ عَلَيْهِمَا أَن يُصْلِحَا بَيْنَهُمَا صُلْحًا ۚ . . . ١٢٨﴾ ألنِّسَاء.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کێ دابەزاند؟
و/   خاتوو سۆدەی کچی زەمعە (رَضِيَ اللهُ عَنها).

پ/   ئەو دوو ئایەتە کامە بوون کە خودای گەورە لە ژێر عەرشدا بە پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) بەخشی؟
و/   دوو ئایەتی کۆتای سورەتی ألبَقَرَة (٢٨٦ و ٢٨٧).

پ/   ئەو ئایەتە کامەیە کەوا پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) لە کاتی بیستنیدا فرمێسک لە چاوەکانی هاتەخوارەوە؟
و/   ئایەتی ژمارە (٤١)ی سورەتی (ألنِّسَاء). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أُمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَىٰ هَـٰؤُلَاءِ شَهِيدًا ٤١﴾ ألنِّسَاء.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ كَثِيرًا مِّنَ الْأَحْبَارِ وَالرُّهْبَانِ لَيَأْكُلُونَ أَمْوَالَ النَّاسِ بِالْبَاطِلِ وَيَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللَّـهِ ۗ وَالَّذِينَ يَكْنِزُونَ الذَّهَبَ وَالْفِضَّةَ وَلَا يُنفِقُونَهَا فِي سَبِيلِ اللَّـهِ فَبَشِّرْهُم بِعَذَابٍ أَلِيمٍ ٣٤﴾ ألتَّوبَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿يَكْنِزُونَ﴾ چیە؟
و/   کۆی دەکەنەوەو خۆشیان دەوێت و قایمی دەکەم.
واتە: ئەی ئەو کەسانەی باوەڕتان هێناوە، چاک بزانن کە بەشی زۆری حاخام (فرەزانەکانی جوولەکە) و گۆشەگیرو ڕەبەنی فەلەکان، بە تاڵان و هەوانتە ماڵ و سامانی خەڵکی دەخۆن، بەرهەڵستی ڕێبازو ئاینی خوا دەکەن‌و، (ناهێڵن دینی ئیسلام قەبوڵکەن)، ئەوانەش زێڕو زیو کۆ دەکەنەوەو لە پێناوی ڕێبازی خواداو بۆ ڕەزامەندی ئەو نایبەخشن، ئەوە مژدەی سزایەکی پڕ ئێشیان بدەرێ.

پ/   لە کام ڕۆژی حەفتەدا قیامەت دادێت؟
و/   لە ڕۆژی هەینی (يَوْمُ الْجُمُعَةِ).
عن أبي هريرة (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) قال: قال رسول الله (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ):
«خَيْرُ يَوْمٍ طَلَعَتْ عَلَيْهِ الشَّمْسُ يَوْمُ الْجُمُعَةِ، فِيهِ خُلِقَ آدَمُ، وَفِيهِ أُدْخِلَ الْجَنَّةَ، وَفِيهِ أُخْرِجَ مِنْهَا » رواه مسلم.
واتە: أبوهريرة (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) دەڵێ: پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی:
چاکترین ڕۆژێك کە خۆری تێدا هەڵهاتبێت ڕۆژی جومعەیە لەو ڕۆژەدا ئادەم دروست کراوە، لەو ڕۆژەدا خراوەتە بەهەشتەوە، لەو ڕۆژەشدا لە بەهەشت دەرکرا، ڕۆژی قیامەتیش نایەت لە ڕۆژی جومعەدا نەبێت ئیمامی موسلیم ریوایەتی کردووە.

پ/   خودای گەورە لە غەزای (بەدر)دا چەند فریشتەی بۆ پشتیوانی لە موسڵمانەمان نارد؟
و/   (١٠٠٠) هەزار فریشتە. خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿إِذْ تَسْتَغِيثُونَ رَبَّكُمْ فَاسْتَجَابَ لَكُمْ أَنِّي مُمِدُّكُم بِأَلْفٍ مِّنَ الْمَلَائِكَةِ مُرْدِفِينَ ٩﴾ ألأنفال.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿ . . . فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّـهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَـٰهٍ غَيْرُهُ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ٥٩﴾ ألأعراف.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بە کام پێغەمبەر دەکات کە ئامۆژگاری گەلەکەی دەکات تاکو خودای گەورە بپەرستن؟
و/   پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   ئەو دوو پێغەمبەرە کامانەن کە ناویان کۆتای بە سورەتی (ألأعلَى) دێنێت؟
و/   پێغەمبەر إبْراهيم و موسى (عَلَيهِما السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿ . . . إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ رَبِّ لَا تَذَرْنِي فَرْدًا وَأَنتَ خَيْرُ الْوَارِثِينَ ٨٩﴾ ألأنبِياء.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر زَكَرِيَّا (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە فریشتەکانی لە چی دروست کردووە؟
و/   لە (نور).

پ/   گەرەترین ئاژەڵ کە ناوی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کامەیە؟
و/   نەهەنگ (ألحوت). ئایەتی ژمارە (١٤٢)ی سورەتی ألصَّافَّات، ئایەتی (٤٨) سورەتی ألقَلَم.

پ/   گچکەتری ئاژەڵ کە ناوی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە کامەیە؟
و/   مێشوولە (ألبَعُوضة). ئایەتی (٢٦)ی سورەتی (ألبَقَرة).

پ/   ئەو سورەتانەی کە لە قورئانی پیرۆزدا پێیان دەگوترێ (الطَواسِين) چەندن و کامانەن؟
و/   (٣) سێ سورەتی: ألشُّعَراء ــ ألنَّمل ــ ألقَصَص.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ۖ قَالَ كَذَٰلِكِ اللَّـهُ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ ۚ إِذَا قَضَىٰ أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ٤٧﴾ آلِ عِمْران.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە سەر زاری کێ گوتراوە؟
و/   خاتوو (مَرْيَم) دایکی پێغەمبەر عِيسَى (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿ . . . إِذْ نَادَىٰ مِن قَبْلُ فَاسْتَجَبْنَا لَهُ فَنَجَّيْنَاهُ وَأَهْلَهُ مِنَ الْكَرْبِ الْعَظِيمِ ٧٦﴾ ألأنبياء.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر نُوح .