بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٤٩


پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿ . . . قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ ٣٨﴾ آلِ عِمران.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کی دەکات؟
و/   پێغەمبەر زَكَرِيَّا (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿ . . . وَقَالَ ارْكَبُوا فِيهَا بِسْمِ اللَّـهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا ۚ إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ٤١﴾ هُود.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کی دەکات؟
و/   پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   گەورەترین ئایەتی ئومێد بەخش لە قورئانی پیرۆزدا کامەیە؟
و/   ئایەتی ژمارە (٥٣)ی سورەتی (ألزُّمَر). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَىٰ أَنفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّـهِ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ٥٣﴾ ألزُّمَر.
واتە: (ئەی مُحَمَّد ــ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) بڵێ: خودا دەفەرموێت: ئەی بەندەکانی من! ئەی ئەوانەی کە خۆتان زۆر گوناهبار کردووە و هەڵەتان زۆرە، ئێوە لە ڕەحمەت و میهرەبانی خودا بێ ئومێد مەبن، بەڕاستی خوا لە هەموو گوناحێك خۆش دەبێ (دیارە ئەم بانگەشەیە بۆ تەواوی تاوانبارانە کە بگەڕینەوە بۆ لای خودا، ئەگەرچی گوناحەکانیان بە ئەندازەی کەفی سەر دەریاکان بێ). چونکە هەر ئەوە لێبوردەی بەزەییە.

پ/   کام ئایەتی قورئانی پیرۆز بەڵگەیە لەسەر ئەوەی یەکەم شوێن بۆ خودا پەرستن (کەعبە)ی پیرۆزە؟
و/   ئایەتی ژمارە (٩٦)ی سورەتی (آلِ عِمران). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ٩٦﴾ آلِ عِمران.

پ/   جوزئی (١٩) نۆزدەهەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتایی دێت؟
و/   ئایەتی ژمارە (٥٥)ی سورەتی (ألنَّمل). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ النِّسَاءِ ۚ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ ٥٥﴾ ألنَّمل

پ/   جوزئی (١٦) شازدەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتای دێت؟
و/   ئایەتی ژمارە (١٣٥)ی سورەتی طَهَ. خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿قُلْ كُلٌّ مُّتَرَبِّصٌ فَتَرَبَّصُوا ۖ فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ أَصْحَابُ الصِّرَاطِ السَّوِيِّ وَمَنِ اهْتَدَىٰ ١٣٥﴾ طَهَ.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا﴾ دەست پێدەکات؟
و/   (٣) سێ سورەت: ألمائِدة ــ ألحُجُرات ــ ألمُمتَحِنَة.

پ/   ئایەتی کورسی (آيَةُ الكُرسيّ) لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/   سورەتی: ألبَقَرَة، ئایەتی ژمارە (٢٥٥).

پ/   کام دوو سورەت ئایەتی پێنجەمیان وەک یەکە؟
و/   سورەتی (ألبَقَرَة) و سورەتی (لُقمَان). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿أُولَـٰئِكَ عَلَىٰ هُدًى مِّن رَّبِّهِمْ ۖ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ٥﴾

پ/   جوزئی (١١) یازدەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتایی دێت؟
و/   ئایەتی ژمارە (٥)ی سورەتی هُود. خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿أَلَا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُوا مِنْهُ ۚ أَلَا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ ۚ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ٥﴾ هُود.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ ٨٩﴾ ألأعراف.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر شُعَيْب (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   بە ناوبانگترین ناوەکانی ڕۆژی دوایی (يَومُ القِيامة) کامانەن؟
و/   يوم القيامة، اليوم الآخر، الساعة، يوم البعث، يوم الخروج، القارعة، يوم الفصل، يوم الدين، الصاخة، الطامة الكبرى، يوم الحسرة، الغاشية، يوم الخلود، يوم الحساب، يوم الواقعة، يوم الوعيد، يوم الآزفة، يوم الجمع، يوم التلاق، يوم التناد، يوم التغابن، الحاقة.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا چەند جار ﴿ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ﴾ کە ئاماژەیە بۆ ناوی خودای گەورە هاتووە؟
و/   (١) یەک جار خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَيَبْقَىٰ وَجْهُ رَبِّكَ ذُو الْجَلَالِ وَالْإِكْرَامِ ٢٧﴾ ألرَّحمن.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿قَالَ يَا قَوْمِ لَيْسَ بِي ضَلَالَةٌ وَلَـٰكِنِّي رَسُولٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ٦١﴾ ألأعراف.
خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام پێغەمبەر دەکات کە بەم شێوەیە وەڵامی گەلەکەی دەداتەوە؟
و/   پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   چەند سورەت لە قورئانی پیرۆز بە ناوە جوانەکانی خودای گەورە کراون؟
و/   ألرَّحمَن ــ ألنُّور ــ ألأعلَى.

پ/   دوایین ئایەت کە لە قورئانی پیرۆزدا دابەزی کام ئایەت بوو؟
و/   بەپێی ڕاستترین ڕا دوایین ئایەت ئایەتی ژمارە (٢٨١)ی سورەتی (ألبَقَرَة) بوو.
خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَاتَّقُوا يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللَّـهِ ۖ ثُمَّ تُوَفَّىٰ كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ٢٨١﴾ ألبَقَرَة.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿يَوْمَ تَرْجُفُ الرَّاجِفَةُ ٦﴾ ألنَّازِعَات.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الرَّاجِفَةُ﴾ چیە ؟
و/   نەفخەی یەکەم کە هەموو مەخلوقات دەمرن.

پ/   قورئانی پیرۆز باس لە چەند خەونێك دەکات، کە بەڕاستی هاتوونەتە دی، ئەو خەونانە کامانەن؟
و/   ئەو خەونانەی خوارەوەن:
ـــ خەونی پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) پێش ئەوەی بچن بۆ (حُدَيْبية). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿لَّقَدْ صَدَقَ اللَّـهُ رَسُولَهُ الرُّؤْيَا بِالْحَقِّ ۖ لَتَدْخُلُنَّ الْمَسْجِدَ الْحَرَامَ إِن شَاءَ اللَّـهُ آمِنِينَ مُحَلِّقِينَ رُءُوسَكُمْ وَمُقَصِّرِينَ لَا تَخَافُونَ ۖ فَعَلِمَ مَا لَمْ تَعْلَمُوا فَجَعَلَ مِن دُونِ ذَٰلِكَ فَتْحًا قَرِيبًا ٢٧﴾ ألفَتْح.
ـــ خەونی پێغەمبەر يُوسُف (عَلَيهِ السَّلَام) بە خۆرو مانگ و (١١) یازدە ئەستێرە کە کڕنووشیان بۆ بردووە. خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿إِذْ قَالَ يُوسُفُ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ إِنِّي رَأَيْتُ أَحَدَ عَشَرَ كَوْكَبًا وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ رَأَيْتُهُمْ لِي سَاجِدِينَ ٤﴾ يُوسُف.
ـــ خەونی پادشای (میسر) بە مانگاو گرانیەوە. خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَقَالَ الْمَلِكُ إِنِّي أَرَىٰ سَبْعَ بَقَرَاتٍ سِمَانٍ يَأْكُلُهُنَّ سَبْعٌ عِجَافٌ وَسَبْعَ سُنبُلَاتٍ خُضْرٍ وَأُخَرَ يَابِسَاتٍ ۖ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَفْتُونِي فِي رُؤْيَايَ إِن كُنتُمْ لِلرُّؤْيَا تَعْبُرُونَ ٤٣﴾ يُوسُف.
ـــ خەونی دوو لاوەکە کە لە بەندیخانە بوون لە گەڵ پێغەمبەر يُوسُف (عَلَيهِ السَّلَام). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَدَخَلَ مَعَهُ السِّجْنَ فَتَيَانِ ۖ قَالَ أَحَدُهُمَا إِنِّي أَرَانِي أَعْصِرُ خَمْرًا ۖ وَقَالَ الْآخَرُ إِنِّي أَرَانِي أَحْمِلُ فَوْقَ رَأْسِي خُبْزًا تَأْكُلُ الطَّيْرُ مِنْهُ ۖ نَبِّئْنَا بِتَأْوِيلِهِ ۖ إِنَّا نَرَاكَ مِنَ الْمُحْسِنِينَ ٣٦﴾ يُوسُف.

پ/   ئەو سورەتانەی کە گشت ئایەتەکانی بە پیتی را (ر) کۆتایی دێن چەندن و کامانەن؟
و/   (٤) سورەت: ألْقَمَر ــ ألْقَدر ــ ألْعَصر ــ ألْكَوْثَر.

پ/   کام سورەت کە تەنها لە (٣) سێ ئایەت پێك هاتووە، بەڵام (١٠) دە جار پیتی واو (و)ی تێدا دووبارە بوویتەوە؟
و/   سورەتی (ألْعصر). خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿وَالْعَصْرِ ١ إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ ٢ إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ ٣﴾ ألْعَصر.

پ/   کورتترین ئایەت لە قورئانی پیرۆز کامەیە؟
و/   ئایەتی ژمارە (٦٤)ی سورەتی: ألرَّحمَن. خودای گەورە دەفەرموێ:
   ﴿مُدْهَامَّتَانِ ٦٤﴾ ألرَّحمَن.

پ/   کاتێك پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) شەوانە دەچووە جێگای نوستن، (٣) سێ سورەتی دەخوێند، ئینجا فووی دەکرد بە دەستی موبارەکی بەسەر هەموو لاشەی دا دەهێنا، ئەمەی (٣) سێ جار دووبارە دەکردەوە، ئەم سورەتانە کامانەن؟
و/   سورەتی: ألإخْلَاص ـ ألفَلَق ــ ألنَّاس.