پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قُلِ اللَّـهُ يُنَجِّيكُم مِّنْهَا وَمِن كُلِّ كَرْبٍ ثُمَّ أَنتُمْ تُشْرِكُونَ ٦٤﴾ ألأنعام.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿كَرْبٍ﴾ چیە؟
و/ ئەو ناڕەحەتییەو غەم و پەژارەیەی کە یەخەی مرۆڤ دەگرێ.
پ/ ناوی کام هۆزی عەرەبی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ هۆزی قورەیش (قُرَيْشْ). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لِإِيلَافِ قُرَيْشٍ ١﴾ قُرَيْشْ.
پ/ چەند فریشتە (مَلَك) ناویان لە قورئانی پیرۆزدا هاتووەو کامانەن؟
و/ (٥) پێنج فریشتە: جِبرِيل، ميكال (ميكائيل)، هَارُوت، مَارُوت، مَالِك.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت ئاماژە بە جەنگی (بدر) دەکات؟
و/ سورەتی (ألأنفال).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت باس لە باڵندەی پەپوو (هدهد) دەکات؟
و/ سورەتی (ألنَّمل). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ ٢٠﴾ ألنَّمل.
پ/ جوزئی (٧) حەفتەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتایی دێت؟
و/ ئایەتی (١١٠)ی سورەتی (ألأنْعام). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَنُقَلِّبُ أَفْئِدَتَهُمْ وَأَبْصَارَهُمْ كَمَا لَمْ يُؤْمِنُوا بِهِ أَوَّلَ مَرَّةٍ وَنَذَرُهُمْ فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ١١٠﴾ ألأنْعام.
پ/ لە قورئانی پیروزدا کام ئایەت لە کۆتایی جوزئی (٣٠) سییەمین دێت؟
و/ ئایەتی (٦)ی سورەتی (ألنَّاس). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿مِنَ الْجِنَّةِ وَالنَّاسِ ٦﴾ ألنَّاس.
پ/ چیرۆکی (هاروت و ماروت) لە چ سورەتێکی قورئانی پیرۆز باسی لێکراوە؟
و/ سورەتی (ألبَقَرَة).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا ناوی (٣) سێ کانی بەهەشت هاتوون کامانەن؟
و/ (کافور ـــ تسنیم ـــ سلسبیل).
پ/ لە قورئانی پیرۆز سورەتی (عَبَسَ) لە بارەی دڵشکانی هاوەڵێکی پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) دابەزیوە، ئەم هاوەڵە کێیە؟
و/ عەبدوڵڵای کوڕی ئوم مەکتوم ( عبدالله ابنُ أمِّ مَكتوم ــ رَضِيَ اللهُ عَنهُ).
پ/ چیرۆکی (مانگای بنی ئیسرائیل) لە چ سورەتێکی قورئانی پیرۆزدا باسی لێکراوە؟
و/ سورەتی (ألبَقَرَة).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام ئایەت لە کۆتایی جوزئی (٣) سێیەمین دێت؟
و/ ئایەتی (٩٢)ی سورەتی (ألِ عِمران). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَن تَنَالُوا الْبِرَّ حَتَّىٰ تُنفِقُوا مِمَّا تُحِبُّونَ ۚ وَمَا تُنفِقُوا مِن شَيْءٍ فَإِنَّ اللَّـهَ بِهِ عَلِيمٌ ٩٢﴾ ألِ عِمران.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَرْفَعُوا أَصْوَاتَكُمْ فَوْقَ صَوْتِ النَّبِيِّ وَلَا تَجْهَرُوا لَهُ بِالْقَوْلِ كَجَهْرِ بَعْضِكُمْ لِبَعْضٍ أَن تَحْبَطَ أَعْمَالُكُمْ وَأَنتُمْ لَا تَشْعُرُونَ ٢﴾ ألحُجُرَات.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ ئەبوبەکری سەددیق و عومەری کوڕی خەتتاب (رَضِيَ اللهُ عَنهُما).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِّنِّي وَلِتُصْنَعَ عَلَىٰ عَيْنِي ٣٩﴾ طَهَ.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر موسا (عَلَيهِ السَّلَام).
پ/ جوزئی (٨) هەشتەم لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت کۆتای دێت؟
و/ ئایەتی (٨٧)ی سورەتی (ألأعراف). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِن كَانَ طَائِفَةٌ مِّنكُمْ آمَنُوا بِالَّذِي أُرْسِلْتُ بِهِ وَطَائِفَةٌ لَّمْ يُؤْمِنُوا فَاصْبِرُوا حَتَّىٰ يَحْكُمَ اللَّـهُ بَيْنَنَا ۚ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ ٨٧﴾ ألأعراف.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لَا تَغْلُوا فِي دِينِكُمْ غَيْرَ الْحَقِّ وَلَا تَتَّبِعُوا أَهْوَاءَ قَوْمٍ قَدْ ضَلُّوا مِن قَبْلُ وَأَضَلُّوا كَثِيرًا وَضَلُّوا عَن سَوَاءِ السَّبِيلِ ٧٧﴾ ألمائِدة.
لەم ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿تَغْلُوا﴾ چیە؟
و/ زیادەڕۆیی و سنور بەزاندن.
واتە: (ئەی پێغەمبەر ــ صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، بڵێ: ئەی خاوەنانی کتێب، زیادەڕەوی مەکەن لە ئاینەکەتاندا، جگە لەوە نەبێت کە ڕاست و حەقەو، شوێن ئارەزووی کەسانێك مەکەون، کە بەراستی پێشتر گومڕاو سەرلێ شێواوبوون، وە زۆر کەسیشیان گومڕاکرد، وە خۆشیان گومڕابوون و لایاندا لە ڕێگەی ڕاست.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألحُطَمَة) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألهُمَزَة).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَا تَطْرُدِ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ . . . ٥٢﴾ ألأنعام.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ﴾ چیە؟
و/ بەیانیان و ئێواران.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ وَكَانَ عِندَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا ٥٥﴾ مَريَم.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کی دەکات؟
و/ پێغەمبەر إسْمَاعِيلْ (عَلَيهِ السَّلَام).
واتە: (ئیسماعیل ــ عَلَيهِ السَّلَام)، هەمیشەو بەردەوام، فەرمانی دەدا بە خێزانی و خزمانی، کە نوێژەکانیان (بەڕێک و پێکیو لە کاتی خۆیدا) ئەنجام بدەن و زەکاتیش فەرامۆش نەکەنو، ئەو لای پەروەردگاری شایستەی ڕێزو ڕەزامەندی بوو.
پ/ جوزئی (٢٤) بیست و چوارەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتای دێت؟
و/ ئایەتی (٤٦)ی سورەتی (فُصِّلَتْ). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿مَّنْ عَمِلَ صَالِحًا فَلِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ أَسَاءَ فَعَلَيْهَا ۗ وَمَا رَبُّكَ بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ ٤٦﴾ فُصِّلَتْ.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألنَّحر) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألكَوْثَر).
پ/ جوزئی (٢٩) بیست و نۆیەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت کۆتای دێت؟
و/ ئایەتی (٥٠)ی سورەتی (ألمُرسَلَات). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَبِأَيِّ حَدِيثٍ بَعْدَهُ يُؤْمِنُونَ ٥٠﴾ ألمُرسَلَات.