بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٤٥


پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟:
    ﴿ . . . قَالَ أَسْلَمْتُ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ١٣١﴾ ألبَقَرَة.
واتە: وا خۆم سپارد بە پەروەردگاری جیهانیان.
و/   ئیبراهیم (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟:
    ﴿إِن تُعَذِّبْهُمْ فَإِنَّهُمْ عِبَادُكَ ۖ وَإِن تَغْفِرْ لَهُمْ فَإِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ١١٨﴾ ألمائِدة.
واتە: ئەگەر سزایان بدەی ئەوە بێگومان بەندەی خۆتن، وە ئەگەر لێشیان خۆش ببی، ئەو بێگومان خۆتی بە دەستەڵاتی کاردروست (دەزانیت کێ شایستەی لێخۆشبوونە).
و/   عیسا (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟:
    ﴿قَالَ لَا تَثْرِيبَ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ ۖ يَغْفِرُ اللَّـهُ لَكُمْ ۖ وَهُوَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ٩٢﴾ يُوسُف.
واتە: ئەمرۆ هیچ سەرزەنشتەک و تەشەرێکتان لەسەر نی‌یە (لەلایەن منەوە) خوا لێتان خۆش بێ، وە ئەو (خودا) لە هەموو بەسۆزان بەسۆزترە.
و/   يُوسُف (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟:
    ﴿ . . . رَبَّنَا اطْمِسْ عَلَىٰ أَمْوَالِهِمْ وَاشْدُدْ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَلَا يُؤْمِنُوا حَتَّىٰ يَرَوُا الْعَذَابَ الْأَلِيمَ ٨٨﴾ يُونُس.
واتە: ئەی پەروەردگارمان لەناوی بەرەو مەیهێڵە ماڵ و سامانیان، دڵیان بگوشە (تا هەست بە خۆشی نەکەن)، چونکە بڕوا ناهێنن هەتا دەبینن سزای سەختی ئازاردەر.
و/   موسا (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟:
    ﴿ . . . قَالَ إِن تَسْخَرُوا مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ ٣٨﴾ هُود.
واتە: ئەگەر ئێستە ئێوە گاڵتە بە ئێمە دەکەن، ئەوە بە ڕاستی ئێمەش ڕۆژێک دێ گاڵتە بە ئێوە بکەین، وەك جۆن ئێوە گالتە بە ئێمە دەکەن.
و/   نُوح (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿ . . . وَقَالَا الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَىٰ كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ ١٥﴾ ألنَّمل.
واتە: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە زیادە ڕێزی ئێمەی داوە بەسەر زۆر لە بەندە باوەڕدارەکانیدا.
و/   پێغەمبەر داود و پێغەمبەر سولەیمان (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿قَالُوا سُبْحَانَكَ لَا عِلْمَ لَنَا إِلَّا مَا عَلَّمْتَنَا ۖ إِنَّكَ أَنتَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ٣٢﴾ ألبقرة.
واتە: گوتیان، پاکی و بێگەردی و ستایش هەر شایستەی تۆیە، ئێمە هیچ زانستێکمان نی‌یە، مەگەر ئەوەی کە خۆت فێرت کردبین، بەڕاستی هەر تۆیت زاناو دانا.
و/   فریشتەکان

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ٢٣﴾ ألأعراف.
واتە: گوتیان، ئەی پەروەردگارمان، ئێمە ستەممان لەخۆمان کرد، جا ئەگەر لێمان نەبووری و میهرەبانیمان لەگەڵ نەکەیت، بەڕاستی ئێمە لە خەسارەتمەندو و زەرەرمەندانین.
و/   ئادم (عَلَيهِ السَّلَام) و هاوسەری.

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿ . . . إِنِّي أَرَاكَ وَقَوْمَكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ٧٤﴾ ألأنعام.
واتە: من تۆو گەلەکەت لە گومڕای‌یەکی تەواو و ئاشکرادا دەبینم.
و/   ئیبراهیم (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿ . . . وَإِنَّا لَنَرَاكَ فِينَا ضَعِيفًا ۖ وَلَوْلَا رَهْطُكَ لَرَجَمْنَاكَ ۖ وَمَا أَنتَ عَلَيْنَا بِعَزِيزٍ ٩١﴾ هُود.
واتە: ئێمە، تۆ بە لاواز دەبینین لە ناوماندا، خۆ ئەگەر (لەبەر) خزمەکانت نەبوایە، دڵنیابە بەردبارانمان دەکردی، (چونکە) تۆ خۆت هیچ دەستەڵاتێکت نی‌یە لە بەرانبەر ئێمەدا.
و/   خەڵکی (مەدیەن)ی گەلی شوعەیب (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿. . . فَاقْضِ مَا أَنتَ قَاضٍ ۖ إِنَّمَا تَقْضِي هَـٰذِهِ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا ٧٢﴾ طه.
واتە: چیت لەدەست دێت ئەنجامی بدە و درێغی مەکە، بێگومان تۆ تەنها لەم ژیانی دنیا دەستت دەڕواو بڕیار دەدەیت.
و/   جادووگەرانی (فیرعەون).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿يَا قَوْمَنَا أَجِيبُوا دَاعِيَ اللَّـهِ وَآمِنُوا بِهِ يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ٣١﴾ ألأحقاف.
واتە: ئەی قەومەکەمان، وەڵامی بانگخوازی خودا بدەنەوەو باوەڕی پێ بێنن، (خودا) لە تاوانەکانتان خۆش دەبێ، وە لە سزای سەخت دەتانپارێزێ.
و/   کۆمەڵە جنۆکەیەک.

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَىٰ عِلْمٍ عِندِيۚ . . . ٧٨﴾ ألقَصَص.
واتە: گوتی، بێگومان ئەم سامان و دارای‌یەم هەر بەهۆی زانست و زانیاری نەخشەی خۆمەوە پێمدراوە.
و/   قارون.

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿قَالَ إِنَّمَا أَشْكُو بَثِّي وَحُزْنِي إِلَى اللَّـهِ وَأَعْلَمُ مِنَ اللَّـهِ مَا لَا تَعْلَمُونَ ٨٦﴾ يُوسُف.
واتە: گوتی، من باسی سکاڵاو غەم و پەژارم هەر بۆ لای خوا دەبەم، وە من لەلایەن خوداوە شتانێک دەزانم ئێوە نایزانن.
و/   یەعقوب. (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً ۖ وَكَذَٰلِكَ يَفْعَلُونَ ٣٤﴾ ألنَّمل.
واتە: گوتی، بەڕاستی پادشایان هەر کاتێ (بەزۆر) چوونە شارێکەوە خراپ و وێرانی دەکەن، وە دەستەڵات دارەکانی ئەو (شارە) ڕیسواو سەرشۆڕ دەکەن، وە هەمیشە ئەوە پیشەیانە و بەو جۆرە دەکەن و هەر واش دەبن.
و/   شاژنی سەبەء (بەڵقیس).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّيَ اللَّـهُ . . . ٢٨﴾ غافِر.
واتە: گوتی، ئایا ڕەوایە پیاوێک بکوژن، تەنها تاوانی ئەوەیە کە دەڵێت پەروەردگارم ــ اللَّـه ــ یە.
و/   پیاوێکی ئیماندار لە خزمانی فیرعەون (رجُلٌ مؤمِن من آلِ فِرعَوْن).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿رَبِّ هَبْ لِي حُكْمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ٨٣﴾ ألشُّعَراء.
واتە: ئەی پەروەردگارم داناییم پێ ببەخشە و بمبەرە ڕیزی پیاوچاکانەوە.
و/   ئیبراهیم (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنكَرِ وَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا أَصَابَكَ ۖ إِنَّ ذَٰلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ١٧﴾ لُقمان.
واتە: کوڕی شیرینم نوێژەکانت بە چاکی ئەنجام بدەو، فەرمان بکە بە چاکەو بەرگری بکە لە خراپە، هۆگرو ئارام بە لەسەر هەر بەڵاو ناخۆشی‌یەک تووشت دێ، بێگومان ئەو کارانە (بۆم باس کردیت) لەو کارە پەسندو گرنگانەیە خوا پێویستی کردووە.
و/   لوقمان.

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿ . . . لَّا إِلَـٰهَ إِلَّا أَنتَ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنتُ مِنَ الظَّالِمِينَ ٨٧﴾ ألأنْبِياء.
واتە: (ئەی خودا) هیچ پەرستراوێک نی‌یە جگە لەتۆ، پاکی و بی گەردی بۆ تۆیە بێگومان من لە ستەمکاران بووم.
و/   يُونس (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿إِن تَكْفُرُوا أَنتُمْ وَمَن فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا فَإِنَّ اللَّـهَ لَغَنِيٌّ حَمِيدٌ ٨﴾ إبراهيم.
واتە: خەڵکینە ئەگەر ئێوەو هەموو دانیشتوانی سەر زەوی بە گشتی خوا نەناس و بێ باوەڕ بن (ئەوە بێگومان هەر خۆتان زەرەر دەکەن)، چونکە خوا هەر خۆی بێ نیازەو شایستەی سوپاسە.
و/   مُوسى (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي هَدَانَا لِهَـٰذَا وَمَا كُنَّا لِنَهْتَدِيَ لَوْلَا أَنْ هَدَانَا اللَّـهُ ۖ . . . ٤٣﴾ ألأعراف.
واتە: سوپاس و ستایش بۆ ئەو خودایەی کە ڕێنموونی کردین بۆ ئەم رێگایە، کە ئێمە هەرگیز ڕێگای هیدایەتمان نەدەزانی و ئەم پاداشتەمان وەرنەدەگرت.
و/   هاوەڵانی بەهەشت (أصحابُ الجنَّة).

پ/   خودای گەورە لەم ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بەکێ دەکات؟
    ﴿ . . . فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا ١٠﴾ ألكَهْف.
واتە: گوتیان ئەی پەروەردگارمان لەلایەن خۆتەوە ڕەحمەتێکمان پێ ببەخشە و ڕێگەی ڕزگاری و سەرفرازیمان بۆ بسازێنە لەم کارەماندا.
و/   هاوەڵانی ئەشکەفت (أصحابُ الكَهْف).