پ/ کێن ئەوانە کە تاوانبارترین و خراپترینی خەڵکانی سەر زەوین؟
و/ بێباوەڕەکان لە خاوەن کتێبەکان و موشریک و هاوەڵگەران.
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ وَالْمُشْرِكِينَ فِي نَارِ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا ۚ أُولَـٰئِكَ هُمْ شَرُّ الْبَرِيَّةِ ٦﴾ ألبيِّنَة.
پ/ کێن ئەوانە کە چاکترین و پاکترینی خەڵکانی سەر زەوین؟
و/ ئەوانەی ئیمان و باوەڕیان هێناوەو کارو کردەوە چاکەکانیان ئەنجام داوە.
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أُولَـٰئِكَ هُمْ خَيْرُ الْبَرِيَّةِ ﴿٧﴾ ألبيِّنَة.
پ/ لە چ نوێژێک پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) سورەتی (ألإنْسان)ی دەخوێند؟
و/ لە ڕکاتی دووەمی نوێژی بەیانی ڕۆژی هەینی.
پ/ کافرو بێباوەڕ لە ڕۆژی قیامەتدا چی دەڵێ هەروەکو لە سورەتی (ألنَّبَأ)دا هاتووە؟
و/ خۆزگە هەر خاک و خۆڵ بوومایە (تا ئاوا زیندوو نەکرامایەتەوەو حیسابم لە گەڵدا نەکرایە).
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّا أَنذَرْنَاكُمْ عَذَابًا قَرِيبًا يَوْمَ يَنظُرُ الْمَرْءُ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ وَيَقُولُ الْكَافِرُ يَا لَيْتَنِي كُنتُ تُرَابًا ٤٠﴾ ألنَّبَأ.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَاءَ تَنبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِّلْآكِلِينَ ٢٠﴾ ألمُؤمِنُون.
ئەو درەختە چیە کە لەو ئایەتە پیرۆزەدا باس کراوە؟
و/ زەیتون.
پ/ کەمترین ژمارەی بەکارهاتوو لە قورئانی پیرۆز چەندە؟
و/ (١/١٠) دە یەک ﴿مِعْشَارَ﴾. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَكَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَمَا بَلَغُوا مِعْشَارَ مَا آتَيْنَاهُمْ فَكَذَّبُوا رُسُلِي ۖ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ٤٥﴾ سَبَأ.
پ/ ئەو وشەی کە زۆرترین جار لە قورئانی پیرۆزدا ناوی هاتووە کامەیە؟
و/ وشەی لفظ الجلالة (الله)یەو (١٧٦٢) جار ناوی هاتووە.
پ/ ئەو سورەتانەی کە وشەی لفظ الجلالة (الله)ی تێدا نەهاتووە ژمارەیان چەندە؟
و/ ژمارەیان (٢٩) سورەتە (القمر، الرحمن، الواقعة، القلم ، القيامة، المرسلات، عم، عبس، المطففين، الطارق، الفجر، البلد، الليل، الضحى، الشرح، القدر، الزلزلة، العاديات، القارعة، التكاثر، العصر، الفيل، قريش، الماعون، الكوثر، الكافرون، المسد، الفلق، الناس).
پ/ ئەو سورەتەی وەکو سێ یەکی قورئان وایە، چ سورەتێکە؟
و/ سورەتی (ألإخلاص)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قُلْ هُوَ اللَّـهُ أَحَدٌ ١ اللَّـهُ الصَّمَدُ ٢ لَمْ يَلِدْ وَلَمْ يُولَدْ ٣ وَلَمْ يَكُن لَّهُ كُفُوًا أَحَدٌ ٤﴾ ألإخلاص.
پ/ چ ئایەتێکی قورئانی پیرۆز (١٦) پیتی (م) میمی تێدایە؟
و/ ئایەتی ژمارە (٤٨)ی سورەتی هُود، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلَامٍ مِّنَّا وَبَرَكَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَىٰ أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ ۚ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ٤٨﴾ هُود.
پ/ جوزئی (٣٠) سییەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ ئایەتی ژمارە (١)ی سورەتی (ألنَّبَأ). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿عَمَّ يَتَسَاءَلُونَ ١﴾ ألنَّبَأ
پ/ جوزئی (١١) یازدەمین لە قورئانی پیرۆز بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ ئایەتی ژمارە (٩٣)ی سورەتی (ألتَّوبَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَسْتَأْذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَاءُ ۚ رَضُوا بِأَن يَكُونُوا مَعَ الْخَوَالِفِ وَطَبَعَ اللَّـهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ٩٣﴾ ألتَّوبَة.
پ/ کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی (ألكَليم) ناسراوە؟
و/ سورەتی (طَهَ).
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆز لە کۆتایی جوزئی (١) یەکەم دێت؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٤١)ی سورەتی (ألبَقَرة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ١٤١﴾ ألبَقَرة.
پ/ پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) بە کام سورەت موژدەی پێغەمبەرایەتی پێدرا؟
و/ (ألعَلَق) و (ألمُدَّثَّر).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أُحِلَّ لَكُمْ لَيْلَةَ الصِّيَامِ الرَّفَثُ إِلَىٰ نِسَائِكُمْ ۚ . . . ١٨٧﴾ ألبَقَرة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الرَّفَثُ﴾ چیە؟
و/ جووت بوون لەگەڵ خێزاندا.
پ/ چەند جار ئەم وشەیە ﴿الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ﴾ بە یەکەوە لە قورئانی پیرۆزدا هاتوون؟
و/ (١) یەک جار لە سورەتی (قُرَيْشْ). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاءِ وَالصَّيْفِ ٢﴾ قُرَيْشْ.
پ/ سورەتی (لُقْمَان) سورەتێکە لە شاری (مەککە) دابەزیوە، تەنها چەند ئایەتێکی ئەو سورەتە نەبێت کە لە شاری (مەدینە) دابەزیوە ئەم ئایەتانە چەندن و کامانەن؟
و/ (٣) سێ ئایەت: (٢٧، ٢٨، ٢٩).
پ/ ناوی پێغەمبەر (أليَسع ــ عَلَيهِ السَّلَام) چەند جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ (٢) دوو جار.
پ/ سورەتی (یس) لەکاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٤١) چلو یەکەمین سورەتە و لەدوای سورەتی (ألجِنّ) دابەزیوە.
پ/ سزای ئەوانە چیە کە ڕوو وەردەگێڕن لە بەرنامەو یادی خوداو پشتی تێ دەکەن؟
و/ سزای ئەو کەسانە ژیانێکی ترش و تاڵ و ناخۆش پێش دیت، لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کوێری حەشر دەکرێن. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ١٢٤﴾ طَهَ.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا لە کۆتای جوزئی (٢٥) بیستو پێنجەمین دێت؟
و/ ئایەتی ژمارە (٣٧)ی سورەتی (ألجاثية). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَهُ الْكِبْرِيَاءُ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ۖ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ٣٧﴾ ألجاثية.