پ/ ناوی رەمەزان (رَمضَان) چەند جار لە قورئاندا هاتووە؟
و/ (١) یەک جار لە سورەتی ألبقرة ئایەتی (١٨٥).
پ/ ئەو کێوانە کامانەن کە لە قورئاندا ناویان هاتووە؟
و/ (عَرَفات٬ ألصَّفا، ألمَروَة، ألجُوديّ، ألطُّور).
پ/ ئەو سورەتەی کە بە بووکی قورئان ناسراوە کامەیە؟
و/ سورەتی (ألرَّحمن).
پ/ یەکەم کەس کێبوو کە لەبارەی ئەحکام و دەستورەکانی قورئان کتێبی نوسی؟
و/ ئیمامی شافیعی (رَحِمَهُ الله).
پ/ ئەو سورەتە کامەیە کە بە دڵی قورئان ناسراوە ؟
و/ سورەتی (یس).
پ/ ئەو دوو سورەتە کامەیە کە بە دوو گوڵ دارەکە (الزهراوین) ناسراون؟
و/ ألبَقَرة و آلِ عِمران.
پ/ یەکەم پێغەمبەر لە پێغەمبەرانی خاوەن هیممەتی بەرز (أولوا العزم) کێیە کە لە قورئاندا ناوی هاتووە؟
و/ پێغەمبەر موسا (رَحِمَهُ الله).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿الَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِلَّـهِ وَالرَّسُولِ مِن بَعْدِ مَا أَصَابَهُمُ الْقَرْحُ ۚ لِلَّذِينَ أَحْسَنُوا مِنْهُمْ وَاتَّقَوْا أَجْرٌ عَظِيمٌ ١٧٢﴾ آل عمران.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بە کام جەنگ دەکات؟
و/ جەنگی (حَمْراءُ الأسَد).
پ/ لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا ئاماژە بە مانگە حەرامەکان کراوە؟
و/ سورەتی ألتَّوبة ئایەتی (٣٦).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ ٩٢﴾ يُونُس.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزی؟
و/ فیرعەون
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قُلْ يَا أَيُّهَا الْكَافِرُونَ ١ لَا أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ ٢﴾ ألكَافِرون.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا و لە چەند ئایەتی دیکەی قورئانی پیرۆزدا فەرمانی {قُلْ}، واتە: (بڵێ)، دووبارە بوویتەوە، خودای مەزن ئەو فەرمانەی بە کێ کردووە؟
و/ ئەو فەرمانەی بە پێغەمبەری خۆشەویستمان مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وسَلَّمَ) کردووە.
پ/ گچکەترین جوزئی قورئانی پیرۆز لە ڕووی ژمارەی ئایەتەکانەوە کامەیە؟
و/ جوزئی (٦) شەش، لە (١١٠) ئایەت پێکهاتووە.
پ/ گەورەترین جوزئی قورئانی پیرۆز لە ڕووی ژمارەی ئایەتەکانەوە کامەیە؟
و/ جوزئی (٣٠) سی، لە (٥٦٤) ئایەت پێکهاتووە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ وَلَوْ أَرَادُوا الْخُرُوجَ لَأَعَدُّوا لَهُ عُدَّةً وَلَـٰكِن كَرِهَ اللَّـهُ انبِعَاثَهُمْ فَثَبَّطَهُمْ وَقِيلَ اقْعُدُوا مَعَ الْقَاعِدِينَ ٤٦﴾ ألتَّوبة.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لەبارەی کێ دابەزاندووە؟
و/ لەبارەی دووڕووەکان (ألمُنافِقُون).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿مَّا كَانَ مُحَمَّدٌ أَبَا أَحَدٍ مِّن رِّجَالِكُمْ وَلَـٰكِن رَّسُولَ اللَّـهِ وَخَاتَمَ النَّبِيِّينَ ۗ وَكَانَ اللَّـهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ٤٠﴾ ألأحزاب.
ئەو ئایەتە پیرۆزە کەی دابەزی؟
و/ کە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وسَلَّمَ) هاوسەرگیری کرد لە گەڵ دایکی ئیمانداران (زينب بنت جحش).
پ/ یەک لە نیشانە گەورەکانی ڕۆژی دوایی، دەرچوونی (دابَّة)یە، خودای گەورە لە چ ئایەتێکدا ئاماژەی پێکردووە؟
و/ ئایەتی (٨٢) سورەتی (ألنَّمل)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِّنَ الْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ ٨٢﴾ ألنَّمل.
پ/ لە سورەتی (ألكَهْف) باسی یەك لە نیشانەکانی ڕۆژی دوایی کراوە، ئەو نیشانەیە کامەیە؟
و/ هاتنی ﴿يَأْجُوجَ وَمَأْجُوجَ﴾، ئایەتی ژمارە (٩٤).
پ/ یەک لە ناوەکانی ڕۆژی دوایی تەنها لە سورەتی (غافر)دا هاتووە، کامەیە؟
و/ ﴿يَوْمَ التَّلَاقِ﴾: ڕۆژی بەیەکگەیشتن و کۆکردنەوە. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ذُو الْعَرْشِ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَىٰ مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ ١٥﴾ غافِر.
پ/ ئەو سوورەتە کامەیە کە بە ناوی ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی (قیامەت) ناونراوە؟
و/ سورەتی (ألواقِعَة).
پ/ ئەو سوورەتە کامەیە کە بە ناوی ڕۆژێک لە ڕۆژەکانی (قیامەت) ناونراوە؟
و/ سورەتی (ألدُّخان).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَكَأَيِّن مِّن قَرْيَةٍ عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا وَرُسُلِهِ فَحَاسَبْنَاهَا حِسَابًا شَدِيدًا وَعَذَّبْنَاهَا عَذَابًا نُّكْرًا ٨﴾ ألطَّلاق.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿عَتَتْ عَنْ أَمْرِ رَبِّهَا﴾، چیە؟
و/ یاخی بوون لە فەرمانی پەروەردگاریان.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿عُتُلٍّ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ ١٣﴾ ألقَلَم.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿عُتُلٍّ﴾، چیە؟
و/ دڵڕەق و بەدخوو.