پ/ ئەو ڕەنگانەی کە لە قورئاندا ناویان هاتووە کامانەن؟
و/ ئەوانەی خوارەوەن:
ـــ ڕەنگی سپی، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّىٰ يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ ۖ . . . ١٨٧﴾ ألبقرة.
ـــ ڕەنگی سوور، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّـهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا ۚ وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ ٢٧﴾ فاطر.
ـــ ڕەنگی ڕەش، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ ۚ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكَفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ١٠٦﴾ آلِ عِمران.
ـــ ڕەنگی زەرد، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّن لَّنَا مَا لَوْنُهَا ۚ قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَّوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِرِينَ ٦٩﴾ ألبقرة.
ـــ ڕەنگی کەسک (سەوز)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿الَّذِي جَعَلَ لَكُم مِّنَ الشَّجَرِ الْأَخْضَرِ نَارًا فَإِذَا أَنتُم مِّنْهُ تُوقِدُونَ ٨٠﴾ يس.
ـــ ڕەنگی شین، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ ۚ وَنَحْشُرُ الْمُجْرِمِينَ يَوْمَئِذٍ زُرْقًا ١٠٢﴾ طه.
پ/ کین ئەو کەسانەی، کە خودای گەورە باسیانی کردووە لە هەموو خەڵکیك زیاتر سوورن لە سەر ژیانی دنیا؟
و/ جولەکەکان، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَتَجِدَنَّهُمْ أَحْرَصَ النَّاسِ عَلَىٰ حَيَاةٍ . . . ٩٦﴾ ألبقرة.
پ/ چ بەشێك لە لاشەی مرۆڤ یەکەم جار لە قورئاندا باس کراوە؟
و/ یەکەم (دڵ) پاشان (بیستن) پاشان (بینین)، لە ئایەتی ژمارە (٧) حەفتی سورەتی ألبقرة، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿خَتَمَ اللَّـهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ٧﴾ ألبقرة.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِن يَكَادُ الَّذِينَ كَفَرُوا لَيُزْلِقُونَكَ بِأَبْصَارِهِمْ لَمَّا سَمِعُوا الذِّكْرَ وَيَقُولُونَ إِنَّهُ لَمَجْنُونٌ ٥١﴾ ألقلم.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿لَيُزْلِقُونَكَ﴾ چیە؟
و/ هەڵت خلیسکێنن بە چاو ــ ی پیس ــ یان، (بەچاویان هەڵتدێرن).
پ/ سورەتی (ألمُرسَلات) لەکوێ دابەزی؟
و/ لە ئەشکەفتێک لە (مینا).
پ/ لە چ ئایەتێکدا باسی سەرانە (ألجزية) کراوە؟
و/ لە ئایەتی ژمارە (٢٩) بیست و نۆی سورەتی (ألتَّوبة)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . حَتَّىٰ يُعْطُوا الْجِزْيَةَ عَن يَدٍ وَهُمْ صَاغِرُونَ ٢٩﴾ ألتَّوبة.
پ/ سەعدی کوری ئەبی وەقاس (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) چ ئایەتێکی خوێندووە کاتێک، کە فەتحی کۆشکەکەی (کیسرا) کرا؟
و/ ئەو ئایەتانەی سورەتی (ألدُّخان)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿كَمْ تَرَكُوا مِن جَنَّاتٍ وَعُيُونٍ ٢٥ وَزُرُوعٍ وَمَقَامٍ كَرِيمٍ ٢٦ وَنَعْمَةٍ كَانُوا فِيهَا فَاكِهِينَ ٢٧ كَذَٰلِكَ ۖ وَأَوْرَثْنَاهَا قَوْمًا آخَرِينَ ٢٨﴾ ألدٌُخان.
پ/ ئەو مانگانەی کە لە قورئانی پیرۆزدا ناویان هاتووە کامانەن؟
و/ ئەوانەی خوارەوەن:
ـــ مانگی ڕەمەزان، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿شَهْرُ رَمَضَانَ الَّذِي أُنزِلَ فِيهِ الْقُرْآنُ هُدًى لِّلنَّاسِ وَبَيِّنَاتٍ مِّنَ الْهُدَىٰ وَالْفُرْقَانِ ۚ . . . ١٨٥﴾ ألبقرة.
ـــ مانگە حەرامەکان، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَإِذَا انسَلَخَ الْأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُوا الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ . . . ٥﴾ ألتَّوبة.
مانگە حەرامەکان (واتە: ئەو مانگانەی کە جەنگیان تێدا قەدەغە کراوە) ئەمانەن: محرم، رجب، ذو القعدة، ذو الحجة.
پ/ هەستیارەکانی مرۆڤ (ألحَواس) کە لە قورئانی پیرۆزدا ناویان هاتووە کامانەن؟
و/ ئەوانەی خوارەوەن:
ـــ هەستی بیستن (حاسَّةُ السَّمع)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَذِكْرَىٰ لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ ٣٧﴾ ق.
ـــ هەستی بینین (حاسَّةُ البَصَر)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا ۖ مَّا تَرَىٰ فِي خَلْقِ الرَّحْمَـٰنِ مِن تَفَاوُتٍ ۖ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ ٣﴾ ألملك
ـــ هەستی بەرکەوتن (حاسَّةُ اللَّمس)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَوْ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ كِتَابًا فِي قِرْطَاسٍ فَلَمَسُوهُ بِأَيْدِيهِمْ لَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَـٰذَا إِلَّا سِحْرٌ مُّبِينٌ ٧﴾ ألأنعام.
ـــ هەستی چێشتن ــ تام کردن ــ (حاسَّةُ التذَوق)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَّا يَذُوقُونَ فِيهَا بَرْدًا وَلَا شَرَابًا ٢٤﴾ ألنَّبَأ.
ـــ هەستی بۆنکردن (حاسَّةُ الشَّم)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَمَّا فَصَلَتِ الْعِيرُ قَالَ أَبُوهُمْ إِنِّي لَأَجِدُ رِيحَ يُوسُفَ ۖ لَوْلَا أَن تُفَنِّدُونِ ٩٤﴾ يوسف.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَفَمَن كَانَ مُؤْمِنًا كَمَن كَانَ فَاسِقًا ۚ لَّا يَسْتَوُونَ ١٨﴾ ألسَّجدة.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە باوەڕداریك و فاسقێک دەکات، ئەو دوانە کێن؟
و/ باوەڕدارەکە: (علي بن أبي طالب)ە (رَضِيَ اللهُ عَنهُ)، فاسقەکەش: (الوليد بن عقبة بن أبي معيط)ە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَأَغْطَشَ لَيْلَهَا وَأَخْرَجَ ضُحَاهَا ٢٩﴾ ألنَّازِعات.
مەبەست لە ﴿أَغْطَشَ﴾ چیە؟
و/ تاریکی کرد.
پ/ ڕۆژەکانی حەفتە کە لە قورئاندا ناویان هاتووە کامانەن؟
و/ ڕۆژی:
ـــ هەینی، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِن يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّـهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ٩﴾ ألجُمُعة.
ـــ شەممە، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ الَّذِينَ اعْتَدَوْا مِنكُمْ فِي السَّبْتِ فَقُلْنَا لَهُمْ كُونُوا قِرَدَةً خَاسِئِينَ ٦٥﴾ ألبَقَرة.
پ/ ئەو سورەتانە کامانەن کە سەرەتا بە ﴿الْحَمْدُ لِلَّـهِ﴾ دەستیان پێکردووە؟
و/ پێنج سورەت: (ألفاتِحَة، ألأنعَام، ألكَهف، سَبَأ، فاطِر).
پ/ چ ئایەتێك لە قورئاندا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی پێست هەست بە ئازار ناکات؟
و/ ئایەتی (٥٦)ى سورەتی ألنِّساء، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُم بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُوا الْعَذَابَ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا ٥٦﴾ ألنِّساء.
پ/ چ سورەتێک بوو (حەفتا هەزار) مەلائیکەت لەگەڵیدا هاتنە خوارەوە؟
و/ سورەتی (ألأنْعَام).
پ/ لە چ سورەتێکدا خودای گەورە باسی خاوەن باخەکە (أصحابُ الجَنَّة)ی کردووە؟
و/ سورەتی (ألقَلَم).
پ/ ئەو کەسەی کە ماڵی (یتیم) دەخوات، خوای گەورە لە قورئاندا بەچی چواندوە؟
و/ چواندویەتی بە کەسیك، کە ئاگر دەخوات، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَىٰ ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا ۖ وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا ﴿١٠﴾ ألنِّساء.
پ/ کێیە دانەری کتیبی حرز الأماني ووجه التهاني في القراءات السبع (متن الشاطبية)؟
و/ الإمام القاسم بن فيرة بن خلف الشاطبي (رَحِمَهُ الله).
پ/ کێن ئەوانەی کە چاکەو خراپەیان یەکسانە؟
و/ (أهلُ الأعراف) ئەوانەن کە چاکەو خراپەیان یەکسانە و لەسەر شاخێک دەمینێنەوە لە نێوان بەهەشت و دۆزەخ، تاوەکو خودای گەورە فەرمانیان بەسەردا دەدات. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَبَيْنَهُمَا حِجَابٌ ۚ وَعَلَى الْأَعْرَافِ رِجَالٌ يَعْرِفُونَ كُلًّا بِسِيمَاهُمْ ۚ وَنَادَوْا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ أَن سَلَامٌ عَلَيْكُمْ ۚ لَمْ يَدْخُلُوهَا وَهُمْ يَطْمَعُونَ ٤٦﴾ ألأعراف.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَرَّتْ مِن قَسْوَرَةٍ ٥١﴾ ألمدَّثِّر.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿قَسْوَرَةٍ﴾ چیە؟
و/ شێر، واتە: (لە ترسی شێر هەڵهاتوون).
پ/ خودای گەورە لە چەند شوێن لە قورئانی پیرۆزدا سوێندی بە (خۆی) خواردووە؟
و/ لە (٧) حەفت شوێن: سورەتی يونس ئايەتی (٥٣)، سورەتی ألتَّغابُن ئايەتی (٧)، سورەتی مَريَم ئايەتی (٦٨)، سورەتی ألحِجر ئايەتی (٩٢)، سورەتی ألنِّساء ئايەتی (٦٥)، سورەتی ألمعارج ئايەتی (٤٠)، سورەتی ألذَّاريات ئايەتی (٢٣).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَلْبَسُونَ مِن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَقَابِلِينَ ٥٣﴾ ألدُّخان.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ﴾ چیە؟
و/ ﴿سُندُسٍ﴾، واتە: ئاوریشمی تەنک.
﴿إِسْتَبْرَقٍ﴾، واتە: ئاوریشمی ئەستوور.
پ/ ئەو سورەتە کامەیە کە شەفاعەت بۆ خوێنەرەکەی دەکات؟
و/ سورەتی (ألمُلْك).