بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٤٠


پ/   کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا بەڵگەیە لە سەر ئەوەی چیاکان هاوسەنگی زەوی ڕادەگرن؟
و/   ئایەتی (١٥)ى سورەتی (ألنَّحل). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَأَلْقَىٰ فِي الْأَرْضِ رَوَاسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمْ وَأَنْهَارًا وَسُبُلًا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ١٥﴾ ألنَّحل.

پ/   لە کام ئایەتی قورئانی پیرۆز ماوەی شیرپێدانی منداڵ دیاریکراوە؟
و/   ئایەتی (٢٣٣)ى سورەتی (ألبَقَرَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ۚ . . . ٢٣٣﴾ ألبَقَرَة.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿ . . . رَبِّ اجْعَلْ هَـٰذَا بَلَدًا آمِنًا وَارْزُقْ أَهْلَهُ مِنَ الثَّمَرَاتِ مَنْ آمَنَ مِنْهُم بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ۖ قَالَ وَمَن كَفَرَ فَأُمَتِّعُهُ قَلِيلًا ثُمَّ أَضْطَرُّهُ إِلَىٰ عَذَابِ النَّارِ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ١٢٦﴾ ألبَقَرَة.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر إبْرَاهِيم (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِنَّ الَّذِي فَرَضَ عَلَيْكَ الْقُرْآنَ لَرَادُّكَ إِلَىٰ مَعَادٍ ۚ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ مَن جَاءَ بِالْهُدَىٰ وَمَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ٨٥﴾ ألقَصَص.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿مَعَادٍ﴾ چیە؟
و/   شاری (مەککە).

پ/   ئەو سورەتە پیرۆزە کامەیە کە بە ناوی کێوێک دەست پێ دەکات؟
و/  سورەتی (ألطُّور).

پ/   ئەو سورەتە پیرۆزە کامەیە کە هەموو وشەکانی بە پیتی (هاء) کۆتایی دێت؟
و/   سورەتی (ألهُمَزَة).

پ/   سزای ئەو کەسانە چیە کە دژی یادکردنەوەی خودای گەورەن و قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێکردوون؟
و/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَمَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإِنَّ لَهُ مَعِيشَةً ضَنكًا وَنَحْشُرُهُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَعْمَىٰ ١٢٤ قَالَ رَبِّ لِمَ حَشَرْتَنِي أَعْمَىٰ وَقَدْ كُنتُ بَصِيرًا ١٢٥ قَالَ كَذَٰلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا فَنَسِيتَهَا ۖ وَكَذَٰلِكَ الْيَوْمَ تُنسَىٰ ١٢٦﴾ طه.
[هەر کەسێك ڕوو وەرگێڕێ لە ڕێبازو یادی من، ئەوە بێگومان ژیانێکی سەختی دەبێ (هەرچەند خاوەنی دونیایش بێ، بەڵێ مرۆڤ هەر کە پەیوەندی لە خودا پچڕا دڵی تەنگە، بێ ئارامە، هەرگیز تێر نابێ)، وە لە ڕۆژی قیامەتیشدا بە کوێری حەشرو دادگایی دەکەین، ئەویش لەو هەڵوێستەدا دەڵێ: ئەی پەروەردگارم! بۆچی بە کوێری حەشرت کردم؟ خۆ من (لە دونیا) چاوم ساغ بوو و بینا بووم. (خودا) دەفەرموێ هەر بەو شێوەی ئایەتەکانی ئێمەت بۆ هات و لە بیری خۆت بردەوە (و کوێر بووی لە ئاستیدا)، بە هەمان شێوە تۆش ئەمڕۆ گوێت پێ نادرێ لە بیر دەکرێی].

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قَالَ رَبِّ إِنِّي دَعَوْتُ قَوْمِي لَيْلًا وَنَهَارًا ٥ فَلَمْ يَزِدْهُمْ دُعَائِي إِلَّا فِرَارًا ٦﴾ نُوح.
ئەو دوو ئایەتە پیرۆزە سکاڵای کام پێغەمبەرە کە لە گەلەکی دەکات؟
و/   پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   کام وشەو کام پیت دەکەوێتە ناوەندی هەموو وشەو پیتەکانی قورئامی پیرۆز؟
و/   وشەی ﴿وَلْيَتَلَطَّفْ﴾ و پیتی ﴿طَّ﴾ لە سورەتی (ألكَهْف). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿وَكَذَٰلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءَلُوا بَيْنَهُمْ ۚ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ ۖ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ ۚ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَـٰذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَىٰ طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا ١٩﴾ ألكَهْف.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿الْحَاقَّةُ ١ مَا الْحَاقَّةُ ٢ وَمَا أَدْرَاكَ مَا الْحَاقَّةُ ٣﴾ ألحَاقَّة.
لەو ئایەتە پیرۆزانەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْحَاقَّةُ﴾ چیە؟
و/   یەکێکە لە ناوەکانی ڕۆژی دوایی.

پ/   لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألشريعة، ألدهر) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألجَاثِية).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿قَالَ رَبِّ انصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ ٢٦﴾ ألمُؤمِنُون.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/   پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە سورەتی عیسی (عَلَيهِ السَّلَام) ناسراوە؟
و/   سورەتی (ألصَّف).

پ/   ئەو شەوە کامەیە کە لە سێ ئایەتی یەک لە دوای یەکدا ئاماژەی پێکراوە؟
و/   شەوی (ألقَدر). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِنَّا أَنزَلْنَاهُ فِي لَيْلَةِ الْقَدْرِ ١ وَمَا أَدْرَاكَ مَا لَيْلَةُ الْقَدْرِ ٢ لَيْلَةُ الْقَدْرِ خَيْرٌ مِّنْ أَلْفِ شَهْرٍ ٣﴾ ألقَدر.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿فَتَوَلَّ عَنْهُمْ ۘ يَوْمَ يَدْعُ الدَّاعِ إِلَىٰ شَيْءٍ نُّكُرٍ ٦﴾ ألقَمَر.
ئەو فریشتەیە کێ‌یە کە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژەی پێکراوە؟
و/   إِسْرَافِيل (عَلَيهِ السَّلَام).

پ/   ئەو سورەتە کامەیە کە هەردوو ئایەتی سەرەتای بە پیتە پچڕاوەکان دەست پێدەکات؟
و/   سورەتی (ألشُّورى). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿حم ١ عسق ٢﴾ ألشُّورَى.

پ/   لە چەند ئایەتی سورەتی (آلِ عِمْرَان) باسی غەزای (ئوحود) کراوە؟
و/   (٦٠) ئایەت.

پ/   لە چەند سورەتی قورئانی پیرۆزدا باسی پێغەمبەر إِدرِيس (عَلَيهِ السَّلَام) کراوە؟
و/   (٢) سورەت (مَريَم، ألأنبِيَاء).

پ/   کۆی وشەی (إنسان) چی‌‌یە کە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە و لە کام سورەت هاتووە؟
و/   (أَنَاسِي). خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿لِّنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَامًا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرًا ٤٩﴾ ألفُرقَان.

پ/   ئەو سورەتە کامەیە کە بەناوی بەندەیەکی صاڵح ناونراوە و پێغەمبەر نەبووە؟
و/   سورەتی (لُقْمَان).

پ/   لە بەر چی سورەتی (ألتَّوْبَة) پێی دەگوترێ سورەتی (ألبَراءة)؟
و/   چونکە بە وشەی (بَراءة) دەستی پێکردووە.

پ/   ئەو بیابانە کامەیە کە دوو جار ناوی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/   بیابانی (سَينَاء).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
     ﴿إِنَّ هَـٰذَا أَخِي لَهُ تِسْعٌ وَتِسْعُونَ نَعْجَةً وَلِيَ نَعْجَةٌ وَاحِدَةٌ فَقَالَ أَكْفِلْنِيهَا وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ ٢٣﴾ ص.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿وَعَزَّنِي فِي الْخِطَابِ﴾ چیە؟
و/   لە قسەدا بە سەرمدا زاڵەو دەرەقەتی نایەم.