پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە پیتە پچڕاوەکان (ألحروف المقطعة) دەست پێدەکات؟
و/ (٢٩) بیست و نۆ سورەت.
پ/ خەوتنی یارانی ئەشکەوت (أصحابُ الكَهْف) چەند ساڵی خایاند وەك لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێکراوە؟
و/ (٣٠٩) ساڵ. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ٢٥﴾ ألكَهْف.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت دوو ﴿بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴾ تێدا هاتووە؟
و/ سورەت (ألنَّمل).
پ/ ئەو (سەجدە)ی کە لە سورەتی (ألرَّعد) دا هاتووە دەکەوێتە کام ئایەت؟
و/ ئایەتی (١٥). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلِلَّـهِ يَسْجُدُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَظِلَالُهُم بِالْغُدُوِّ وَالْآصَالِ ۩ ١٥﴾ ألرَّعد.
پ/ جوزئی (٢) دووەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ ئایەتی (١٤٢)ى سورەتی (ألبَقَرَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿سَيَقُولُ السُّفَهَاءُ مِنَ النَّاسِ مَا وَلَّاهُمْ عَن قِبْلَتِهِمُ الَّتِي كَانُوا عَلَيْهَا ۚ قُل لِّلَّـهِ الْمَشْرِقُ وَالْمَغْرِبُ ۚ يَهْدِي مَن يَشَاءُ إِلَىٰ صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ١٤٢﴾ ألبَقرة.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام ئایەت بەڵگەیە لە سەر ئەوەی ئۆمەتی ئیسلام چاکترین ئۆمەتە؟
و/ ئایەتی (١١٠)ى سورەتی (آلِ عِمْرَان). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ ۗ . . . ١١٠﴾ آلِ عِمْرَان.
پ/ پێغەمبەری خۆشەویستمان کام ئایەتی بە (آيَةُ العِزّ) ناوناوە؟
و/ ئایەتی (١١٠)ى سورەتی (ألإسْراء). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّـهِ الَّذِي لَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَلَمْ يَكُن لَّهُ وَلِيٌّ مِّنَ الذُّلِّ ۖ وَكَبِّرْهُ تَكْبِيرًا ١١١﴾ ألإسْرَاء.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا باسی ڕدێن (لحية) دەکات؟
و/ ئایەتی (٩٤)ى سورەتی (طه). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ يَا ابْنَ أُمَّ لَا تَأْخُذْ بِلِحْيَتِي وَلَا بِرَأْسِي ۖ إِنِّي خَشِيتُ أَن تَقُولَ فَرَّقْتَ بَيْنَ بَنِي إِسْرَائِيلَ وَلَمْ تَرْقُبْ قَوْلِي ٩٤﴾ طه.
پ/ لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا باس لە بێتاوانی دایکی ئیمانداران خاتوو عائیشە (رَضِيَ اللهُ عَنها) کراوە؟
و/ لە سورەتی (ألتَّوبَة).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ١٠٢ وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُولَـٰئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ ١٠٣﴾ ألمؤمِنُون.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ﴾ و ﴿خَفَّتْ مَوَازِينُهُ﴾ چیە؟
و/
ـــ ﴿ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ﴾، واتە: کێشراوە (چاکە)کانی قورس بێت.
ـــ ﴿خَفَّتْ مَوَازِينُهُ﴾، واتە: کێشراوە (چاکە)کانی سووک بێت. واتە خراپەکانی لە چاکەکانی زیاتر بێت.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَأَخَذَتْهُمُ الرَّجْفَةُ فَأَصْبَحُوا فِي دَارِهِمْ جَاثِمِينَ ٧٨﴾ ألأعرَاف.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الرَّجْفَةُ﴾ چیە؟
و/ بوومەلەرزەیەکی بەتێن و دەنگێکی سامناک.
پ/ ئەو دوو شوێنە بەرزە کە خاتوو (هاجەر)ی خێزانی پێغەمبەر ئیبراهیم (عَلَيهِ السَّلَام) هاتوو چۆی لە نێوانیدا کرد بۆ ئەوەی ئاو بێنێ ناویان چیبوو؟
و/ (صفا و مروة).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا فوو کردن بە (صور)دا بە چ ناوێک ناسراوە؟
و/ فووی جاوی یەکەم (ألرَّاجِفَة) و(الصَّيحة)، فووی جاری دووەم (ألرَّادِفة).
پ/ پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) کام ئەیەتی دەخوێند لەو کاتەی کە بتەکانی دەوروبەری کەعبەی دەشکاند؟
و/ ئایەتی ژمارە (٨١)ى سورەتی (ألإسْرَاء). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقُلْ جَاءَ الْحَقُّ وَزَهَقَ الْبَاطِلُ ۚ إِنَّ الْبَاطِلَ كَانَ زَهُوقًا ٨١﴾ ألإسْرَاء.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت ناوی یەکێك لە پێنج پایەکانی ئیسلامی لێنراوە؟
و/ سورەتی (ألحَجّ).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمِنَ النَّاسِ مَن يُعْجِبُكَ قَوْلُهُ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيُشْهِدُ اللَّـهَ عَلَىٰ مَا فِي قَلْبِهِ وَهُوَ أَلَدُّ الْخِصَامِ ٢٠٤﴾ ألبَقَرَة.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کێ دابەزاندووە؟
و/ ئەخنەسی کوڕی شورەیقی سەقەفی (الأخنس بن شريق الثقفي).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألجَامِعَة) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألشُّعَرَاء).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَأَمَّا مَنْ أَعْطَىٰ وَاتَّقَىٰ ﴿٥﴾ وَصَدَّقَ بِالْحُسْنَىٰ ٦ فَسَنُيَسِّرُهُ لِلْيُسْرَىٰ ٧﴾ أللَّيل.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزانەی لە بارەی کێ دابەزاندووە؟
و/ ئیمامی ئەبوبەکری صەددیق (رَضِيَ اللهُ عَنهُ).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿خَتَمَ اللَّـهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ وَعَلَىٰ سَمْعِهِمْ ۖ وَعَلَىٰ أَبْصَارِهِمْ غِشَاوَةٌ ۖ وَلَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ٧﴾ ألبَقَرَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿غِشَاوَةٌ﴾ چیە؟
و/ پەردەو بەربەست.
پ/ کام سورەتی قورئان ئەگەر بخوێندرێ شەیتان نایەتە ماڵەکان؟
و/ سورەتی (ألبَقَرَة).
پ/ خودای گەورە یەکەم شت کە دروستی کرد چیبوو؟
و/ پێنووس (ألقَلَم).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَخُذْ بِيَدِكَ ضِغْثًا فَاضْرِب بِّهِ وَلَا تَحْنَثْ ۗ إِنَّا وَجَدْنَاهُ صَابِرًا ۚ نِّعْمَ الْعَبْدُ ۖ إِنَّهُ أَوَّابٌ ٤٤﴾ ص.
١ـــ خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کێ دەکات؟
٢ــ لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿ضِغْثًا﴾ چیە؟
و/ ١ــ پێغەمبەر أيُّوب (عَلَيهِ السَّلَام).
٢ــ چەپکێک لاسکی ناسک.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . فَأَوْفُوا الْكَيْلَ وَالْمِيزَانَ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ . . . ٨٥﴾ ألأعراف.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئامۆژگاری کام پێغەمبەرە بۆ گەلەکەی؟
و/ پێغەمبەر شُعَيْب (عَلَيهِ السَّلَام).