پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَثَمُودُ وَقَوْمُ لُوطٍ وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ ۚ أُولَـٰئِكَ الْأَحْزَابُ ١٣﴾ ص.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی {وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ} چیە؟
و/ خاوەن باخچە چڕو پڕەکان.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ الْمَنفُوشِ ٥﴾ ألقَارِعة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿كَالْعِهْنِ﴾ چیە؟
و/ وەك خوری شیکراوە.
پ/ هەندێک لە زانایانی (سەلەف) دەڵێن خودای گەورە تەواویی بابەتە پزیشکییەکانی لەنیوەی ئایەتێکدا کۆکردۆتەوە، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی (٣١)ى سورەتی (ألأعراف). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ٣١﴾ ألأعرَاف.
واتە: وە بخۆن و بخۆنەوە (لەوەی حەڵاڵە بۆتان)، هەرگیز زۆر خۆریی و زیادەڕەویی مەکەن، چونکە خودا خۆشی لەوانە نایە ئەندازەشکێنی دەکەن و لە سنوور دەردەچن.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَوْ كَانَ عَرَضًا قَرِيبًا وَسَفَرًا قَاصِدًا لَّاتَّبَعُوكَ وَلَـٰكِن بَعُدَتْ عَلَيْهِمُ الشُّقَّةُ ۚ . . . ٤٢﴾ ألتَّوْبَة.
ئەو ئایەتە پیرۆزە مەبەستی کام غەزایە؟
و/ غەزای تەبووك (تَبُوك).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ الْمُؤْمِنِينَ مَقَاعِدَ لِلْقِتَالِ ۗ وَاللَّـهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ١٢١﴾ آلِ عِمرَان.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە کام غەزا دەکات؟
و/ غەزای ئوحود(أُحُد).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلَا تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ ٤٢﴾ هُود.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا کێ بانگی کوڕەکەی خۆی دەکات؟
و/ پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلَام).
پ/ ئەو سورەتەی کە لە قورئانی پیرۆزدا بە تەواوەتی دابەزی کام سورەت بوو؟
و/ سورەتی (ألمُدَّثِّر).
پ/ سورەتی (ألإسرَاء) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٥٠) پەنجایەمین سورەتە و لە دوای سورەتی (ألقَصَص) دابەزیوە.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألمضاجع) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألسَّجدَة).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿مَثَلُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّـهِ أَوْلِيَاءَ كَمَثَلِ الْعَنكَبُوتِ اتَّخَذَتْ بَيْتًا ۖ وَإِنَّ أَوْهَنَ الْبُيُوتِ لَبَيْتُ الْعَنكَبُوتِ ۖ لَوْ كَانُوا يَعْلَمُونَ ٤١﴾ ألعَنْكَبُوت.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا سەبارەت بە (جاڵجاڵۆکە) گوتراوە ﴿اتَّخَذَتْ بَيْتًا﴾، واتە نیشانهی (تاء التأنیث)ـی پێوه لكێنراوه و نەگوتراوە (إتَّخَذَ بَيْتاً)؟
و/ لەبەر ئەوەی مێینەی (جاڵجاڵۆکە) ههڵدهستێت به چنین و تهنینی ماڵهكه، وهكو له ئایهتهكهشدا به ڕوونی دیاره {اتَّخَذَتْ بَيْتًا}، ئهو كهسهی كه كهمێك شارهزای زمانی عهرهبی ههبێت ئهوه به باشی دهزانێت ئهم وشهیه بۆ مێینهیه، له بهر ئهوه نیشانهی (تاء التأنیث)ـی پێوه لكێنراوه، واته نیشانهی مێیهتی پێوهیه.
كێ لهو دهم و سهردهمهدا دهیزانی نێرینهی جالجاڵۆكه ماڵهكه ناچنێت و ناتهنێت ؟
پ/ تەنها لە دوو سورەتی قورئانی پیرۆز ﴿بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴾ بە شەددە دەستی پێکردووە بەو شێوەیە: ﴿بِّسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴾، هۆی چیە و ئەو دوو سورەتە کامانەن؟
و/ سورەتی (ألتِّين) و سورەتی (ألقَدر).
لە بەر ئەوەی هەردوو سوورەتەکانی پێش ئەو سورەتانە بە پیتی (ب) کۆتاییان دێت و هەروەها ﴿بِّسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ﴾ بە پیتی (ب) دەست پێدەکات، وە بە پێێ یاساکانی تەجوید ئەگەر ئەو دوو سورەتە بەسەر یەکەوە بخوێنرێت بەبێ وەستان لە نێوانیان ئەو کات تێکهەڵکێشانی پیتە لێکچووەکان (إدغام ألمتماثلين) دروست دەبێت.
تێکهەڵکێشانی پیتە لێکچووەکان (إدغام ألمتماثلين): ئەو تێکهەڵکێشانەیە کە ڕودەدات لەنێوان پیتێکی زەنەدار (حرف ساکن) لەگەڵ هەمان پیتدا بەشێوەی بزواو (حرف متحرك) بە شێوەیەک کەهەردووکیان پیتێکی شەددەدار (حرف مشَدّد) لەڕەگەزی پیتی دووەم دروست دەکەن، جا هەردوو پیتەکە لە یەك وشەدا
کۆ ببنەوە یا لە دوو وشەدا.
ـــ بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئێرە بکە :

پ/ لە کام ئایەت و کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا دوو جار وشەی ﴿فِيهِ﴾ لە سەر یەک دووبارە بوویتەوە؟
و/ لە ئایەتی ژمارە (١٠٨)ی سورەتی (ألتَّوْبَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا ۚ لَّمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَىٰ مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَن تَقُومَ فِيهِ ۚ فِيهِ رِجَالٌ يُحِبُّونَ أَن يَتَطَهَّرُوا ۚ وَاللَّـهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّرِينَ ١٠٨﴾ ألتَّوْبَة.
پ/ ئەو ئایەتە پیرۆز کامەیە کە تێیدا خودای گەورە غەیبەت (لە پاش ملە باسی یەکتر بە خراپ بردن)ی چواندوە بە خواردنی گۆشتی مرۆڤ بە مردوویی؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٢)ى سورەتی (ألحُجُرَات). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ . . . ١٢﴾ ألحُجُرَات.
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ﴿هَلْ﴾ دەست پێ دەکات و کامانەن؟
و/ (٢) سورەت. سورەتی (ألإنْسَان) و سورەتی (ألغَاشِيَة).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا چەند سورەت بە ﴿قُلْ﴾ دەست پێدەکات و کامانەن؟
و/ (٥) سورەت. (ألجِن ـــ ألكَافِرُون ـــ ألإخلَاص ـــ ألفَلَق ـــ ألنَّاس).
پ/ لە قورئانی پیرۆزدا کام سورەت بە سورەتی (ألتَّوديع) ناسراوە؟
و/ سورەتی (ألنَّصر).
پ/ تەنها یەك ئایەت لە سورەتی (ألأنْفَال) مەککییە، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی ژمارە (٣٣). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَمَا كَانَ اللَّـهُ لِيُعَذِّبَهُمْ وَأَنتَ فِيهِمْ ۚ وَمَا كَانَ اللَّـهُ مُعَذِّبَهُمْ وَهُمْ يَسْتَغْفِرُونَ ٣٣﴾ ألأنْفَال.
پ/ تەنها یەك ئایەت لە سورەتی (ألكَهف) مەدەنییە، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی ژمارە (٢٨). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ ۖ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا ۖ وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ٢٨﴾ ألكَهف.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿مَن كَفَرَ بِاللَّـهِ مِن بَعْدِ إِيمَانِهِ إِلَّا مَنْ أُكْرِهَ وَقَلْبُهُ مُطْمَئِنٌّ بِالْإِيمَانِ . . . ١٠٦﴾ ألنَّحل.
خودای گەورە ئەو ئایەتە پیرۆزەی لە بارەی کێ دابەزاندووە؟
و/ عەممار ــ ی کوڕی یاسر ( رَضِيَ اللهُ عَنهُ).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ مُّسْفِرَةٌ ٣٨﴾ عَبَسَ.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿مُّسْفِرَةٌ﴾ چیە؟
و/ گەش و جوان و ڕوون.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَهَدَيْنَاهُ النَّجْدَيْنِ ١٠﴾ ألبَلَد.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿النَّجْدَيْنِ﴾ چیە؟
و/ ڕێبازی (ڕاست) و (چەوت).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَفَلَا يَنظُرُونَ إِلَى الْإِبِلِ كَيْفَ خُلِقَتْ ١٧﴾ ألغَاشِيَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْإِبِلِ﴾ چیە؟
و/ حوشتر.
پ/ گەورەترین ژمارە لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە چەندە؟
و/ (١٠٠٠٠٠) سەد هەزار ﴿مِائَةِ أَلْفٍ﴾. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَأَرْسَلْنَاهُ إِلَىٰ مِائَةِ أَلْفٍ أَوْ يَزِيدُونَ ١٤٧﴾ ألصَّافَّات.