پ/ تەنها سورەت لە قورئانئ پیرۆزدا پیتی فا (ف)ی تێدا نییە ئەو سورەتە کامەیە؟
و/ سورەتی (ألفَاتِحَة).
پ/ پێغەمبەرێک لە قورئاندا لە هەموو پێغەمبەرانی دی زیاتر ناوی هاتووە، کێیە؟
و/ پێغەمبەر موسی ــ عَلَيهِ السَّلَام ــ (١٣١) جار ناوی لە قورئاندا هاتووە.
پ/ ئەو سورەتە پیرۆزە کامەیە لە بارەی جولەکەی (بني النَّضير) دابەزی؟
و/ سورەتی (ألحَشْر).
پ/ سورەتی (ألْفُرْقان) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٤٢) چل ودووەمين سورەتە و لە دواي سورەتي (يس) دابەزیوە.
پ/ لە کام ئایەت و کام سورەت لە قورئانی پیرۆزدا دوو جار لفظ الجلالة (اللَّه) لە سەر یەک دووبارە بویتەوە؟
و/ لە ئایەتی (١٢٤)ی سورەتي (ألأنْعَام). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذَا جَاءَتْهُمْ آيَةٌ قَالُوا لَن نُّؤْمِنَ حَتَّىٰ نُؤْتَىٰ مِثْلَ مَا أُوتِيَ رُسُلُ اللَّـهِ ۘ اللَّـهُ أَعْلَمُ حَيْثُ يَجْعَلُ رِسَالَتَهُ ۗ سَيُصِيبُ الَّذِينَ أَجْرَمُوا صَغَارٌ عِندَ اللَّـهِ وَعَذَابٌ شَدِيدٌ بِمَا كَانُوا يَمْكُرُونَ ١٢٤﴾ ألأنْعَام.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . إِذْ نَادَىٰ رَبَّهُ أَنِّي مَسَّنِيَ الضُّرُّ وَأَنتَ أَرْحَمُ الرَّاحِمِينَ ٨٣﴾ ألأنْبِيَاء.
خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا ئاماژە بە پاڕانەوەی کێ دەکات؟
و/ پێغەمبەر أيُّوب (عَلَيهِ السَّلَام).
پ/ سورەتی (ألْأنْعَام) لە شاری (مەککە) دابەزیوە، تەنها چەند ئایەتێکی ئەو سورەتە نەبێت کە لە شاری (مەدینە) دابەزیون ئەم ئایەتانە کامانەن؟
و/ (٩) ئايەت: (٢٠، ٢٣، ٩١، ٩٣، ١٤، ١٤١، ١٥١، ١٥٢، ١٥٣).
پ/ سورەتی (ق) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٣٤) سی و چارەمین سورەتەو لە دوای سورەتی (ألْمُرسَلات) دابەزیوە.
پ/ سورەتی (غَافِر) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٦٠) شەستەمین سورەتەو لە دوای سورەتی ( ألزُّمَر) دابەزیوە.
پ/ دوو (سەجدە) لە سورەتی (ألحَجّ) دا هەیە، هەر یەکەیان دەکەوێتە کام ئایەت؟
و/ ئایەتی (١٨ و ٧٧). خودای گەورە دەفەرموێ:
ــ ﴿أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّـهَ يَسْجُدُ لَهُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ وَالشَّمْسُ وَالْقَمَرُ وَالنُّجُومُ وَالْجِبَالُ وَالشَّجَرُ وَالدَّوَابُّ وَكَثِيرٌ مِّنَ النَّاسِ ۖ وَكَثِيرٌ حَقَّ عَلَيْهِ الْعَذَابُ ۗ وَمَن يُهِنِ اللَّـهُ فَمَا لَهُ مِن مُّكْرِمٍ ۚ إِنَّ اللَّـهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاءُ ۩ ١٨﴾ ألحَجّ.
ــ ﴿ يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ارْكَعُوا وَاسْجُدُوا وَاعْبُدُوا رَبَّكُمْ وَافْعَلُوا الْخَيْرَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ۩ ٧٧﴾ ألحَجّ.
پ/ سورەتی (يُونُس) لە کاتی دابەزینیدا لە نێوان سورەتەکانی قورئانی پیرۆز لە ڕیزبەندی چەندەم دێت و لە دوای کام سورەت دابەزیوە؟
و/ (٥١) پەنجاو یەکەمین سورەتەو لە دوای سورەتی (ألإسْرَاء) دابەزیوە.
پ/ جوزئی (١١) یازدەمەین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێ دەکات؟
و/ ئایەتی (٩٣)ی سورەتی (ألتَّوْبَة).
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَسْتَأْذِنُونَكَ وَهُمْ أَغْنِيَاءُ ۚ رَضُوا بِأَن يَكُونُوا مَعَ الْخَوَالِفِ وَطَبَعَ اللَّـهُ عَلَىٰ قُلُوبِهِمْ فَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ٩٣﴾ ألتَّوْبَة.
پ/ ئەو (سەجدەیە)ی کە لە سورەتی (ألإنْشِقَاق)دا هەیە دەکەوێتە کام ئایەت؟
و/ ئایەتی (٢١) بیست و یەک. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ الْقُرْآنُ لَا يَسْجُدُونَ ۩ ٢١﴾ ألإنْشِقَاق.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا لە کۆتای جوزئی (١) یەکەم دێت؟
و/ ئایەتی (١٤١) سورەتی (ألبَقَرَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿تِلْكَ أُمَّةٌ قَدْ خَلَتْ ۖ لَهَا مَا كَسَبَتْ وَلَكُم مَّا كَسَبْتُمْ ۖ وَلَا تُسْأَلُونَ عَمَّا كَانُوا يَعْمَلُونَ ١٤١﴾ ألبَقَرَة.
پ/ سورەتی (ألمُجَادَلَة) لە قورئانی پیرۆزدا لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/ خَوْلَة بنت ثعْلَبَة (رَضِيَ اللهُ عَنها).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قُولُوا آمَنَّا بِاللَّـهِ وَمَا أُنزِلَ إِلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ إِلَىٰ إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالْأَسْبَاطِ . . . ١٣٦﴾ ألبَقَرَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿وَالْأَسْبَاطِ﴾ چیە؟
و/ نەوەی پێغەمبەر يَعْقُوب (عَلَيهِ السَّلَام).
پ/ چوزئی (٢٧) بیست و حەفتەمین لە قورئانی پیرۆزدا بە کام ئایەت دەست پێدەکات؟
و/ ئایەتی (٣١)ى سورەتی (ألذَّارِيَات). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ فَمَا خَطْبُكُمْ أَيُّهَا الْمُرْسَلُونَ ٣١﴾ ألذَّارِيَات.
پ/ چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە ﴿حمٓ﴾ دەست پێدەکات؟
و/ (٧) سورەت (غَافِر، فُصِّلَت، ألشُّورى، ألزُّخْرُف، ألدُّخَان، ألجَاثِيَة، ألأحقَاف).
پ/ چەند سورەت لە قورئانی پیرۆزدا بە ناوی پێغەمبەران ناونراون و کامانەن؟
و/ (٦) سورەت (يُونُس، إبرَاهِيم، هُود، يُوسُف، نُوح ــ عَلَيهِمُ السَّلَام) و مُحَمَّد (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ).
پ/ چەند پەرتووکی ئاسمانی ناوی لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە؟
و/ (٥) پەرتوکی پیرۆز (ألقُرآن، ألتَّوراة، ألزَّبُور، ألإنْجِيل، الصُّحُف).
پ/ ئەو (سەجدەیە)ی کە لە سورەتی (ألعَلَق)دا هەیە دەکەوێتە کام ئایەت؟
و/ ئایەتی (١٩) نۆزدە. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿كَلَّا لَا تُطِعْهُ وَاسْجُدْ وَاقْتَرِب ۩ ١٩﴾ ألعَلَق.
پ/ ژمارەی ئایەتەکانی سورەتی (ألبَقَرَة) چەندن؟ ئایا ئەو سورەتە (مەککی)یە یان (مەدەنی)یە؟
و/ (٢٨٦) ئایەت و (مەدەنی)یە.
پ/ کام ئایەت لە قورئانی پیرۆزدا لە سەرەتای جوزئی (١٠) دەیەمین دێت؟
و/ ئایەتی (٤١) چل و یەکی سورەتی (ألأنفَال). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَاعْلَمُوا أَنَّمَا غَنِمْتُم مِّن شَيْءٍ فَأَنَّ لِلَّـهِ خُمُسَهُ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَىٰ وَالْيَتَامَىٰ وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ إِن كُنتُمْ آمَنتُم بِاللَّـهِ وَمَا أَنزَلْنَا عَلَىٰ عَبْدِنَا يَوْمَ الْفُرْقَانِ يَوْمَ الْتَقَى الْجَمْعَانِ ۗ وَاللَّـهُ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ٤١﴾ ألأنْفَال.