بسم الله الرحمن الرحيم

ئایا دەزانی؟ کۆمەڵێك زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز

زانیاری دەربارەی قورئانی پیرۆز / ٥١


پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَلَا تَتَمَنَّوْا مَا فَضَّلَ اللَّـهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَىٰ بَعْضٍ ۚ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُوا ۖ وَلِلنِّسَاءِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ ۚ وَاسْأَلُوا اللَّـهَ مِن فَضْلِهِ ۗ إِنَّ اللَّـهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ
عَلِيمًا ٣٢﴾
ألنِّسَاء.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   لە بارەی ئوم سەلەمە (رَضِيَ اللهُ عَنها) گوتی: ئەی پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، پیاوان دەچنە گۆڕەپانی جیهادەوە ژنان ناچن، لە میراتیشدا دوو ئەوەندەی ژنان دەبەن!

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿كَيْفَ يَهْدِي اللَّـهُ قَوْمًا كَفَرُوا بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُوا أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءَهُمُ الْبَيِّنَاتُ ۚ وَاللَّـهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ٨٦﴾ آلِ عِمرَان،
ئەو ئایەتە پیرۆزانە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   ئیبن عەبباس (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) دەڵێ: پیاوێك لە پشتیوانانی مەدینە (ألأنصار)، ئیمان و بڕوای هێنا، پاشان وەرگەڕایەوە و پەیوەندی کردەوە بە هاوبەش دانەرەکانەوە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَمِنْهُم مَّن يَقُولُ ائْذَن لِّي وَلَا تَفْتِنِّي ۚ أَلَا فِي الْفِتْنَةِ سَقَطُوا ۗ وَإِنَّ جَهَنَّمَ لَمُحِيطَةٌ بِالْكَافِرِينَ ٤٩﴾ ألتَّوْبة.
ئەو ئایەتە پیرۆزانە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   لە بارەی (الجدّ بن قيس)ی دوو ڕوو، بە مەبەستی خۆ دزینەوە لە غەزای (تبوك) بە پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)ی گوت: من لە بەردەم جوانیی و شۆخ و شەنگی کچە ڕۆمییەکاندا توانای خۆگرتنم نیە و دەترسم تووشی گوناح ببم، دەسا بەڵکو ئیزنم بدەیت نەیەم بۆ غەزاکە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿ . . . وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ٢٨﴾ ألكهف.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   لە بارەی (أُمَيَّة بِنْ خَلَفْ الجَمْحِي).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَالَّذِينَ يَرْمُونَ أَزْوَاجَهُمْ وَلَمْ يَكُن لَّهُمْ شُهَدَاءُ إِلَّا أَنفُسُهُمْ . . . ٦﴾ ألنُّور.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   هیلالی کۆڕی ئومەییە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ حُسْنًا ۖ وَإِن جَاهَدَاكَ لِتُشْرِكَ بِي مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ فَلَا تُطِعْهُمَا ۚ إِلَيَّ مَرْجِعُكُمْ فَأُنَبِّئُكُم بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ٨﴾ ألعَنْكَبُوت.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   سعد بن أبي وقاص (رَضِيَ اللهُ عَنهُ).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿ . . . أَفَمَن يُلْقَىٰ فِي النَّارِ خَيْرٌ أَم مَّن يَأْتِي آمِنًا يَوْمَ الْقِيَامَةِ ۚ . . . ٤٠﴾ فُصِّلَتْ.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   أبوجهل وعمار بن ياسر (رَضِيَ اللهُ عَنهُ).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِن جَاءَكُمْ فَاسِقٌ بِنَبَإٍ فَتَبَيَّنُوا أَن تُصِيبُوا قَوْمًا بِجَهَالَةٍ فَتُصْبِحُوا عَلَىٰ مَا فَعَلْتُمْ نَادِمِينَ ٦﴾ ألحُجُرَات.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   وەلیدی کوڕی عوقبە (الوليد بن عقبة)

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿يَمُنُّونَ عَلَيْكَ أَنْ أَسْلَمُوا ۖ قُل لَّا تَمُنُّوا عَلَيَّ إِسْلَامَكُم ۖ بَلِ اللَّـهُ يَمُنُّ عَلَيْكُمْ أَنْ هَدَاكُمْ لِلْإِيمَانِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ١٧﴾ ألحُجُرَات.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   هۆزی بەنو ئەسەد.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَمَا جَعَلْنَا أَصْحَابَ النَّارِ إِلَّا مَلَائِكَةً ۙ وَمَا جَعَلْنَا عِدَّتَهُمْ إِلَّا فِتْنَةً لِّلَّذِينَ كَفَرُوا لِيَسْتَيْقِنَ الَّذِينَ أُوتُوا الْكِتَابَ وَيَزْدَادَ الَّذِينَ آمَنُوا إِيمَانًا ۙ . . . ٣١﴾ ألمُدَّثِّر.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   ئەبو جەهل (عمرو بن هشام بن المغيرة).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿سَيُهْزَمُ الْجَمْعُ وَيُوَلُّونَ الدُّبُرَ ٤٥﴾ ألقَمَر.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   بێباوەڕانی (مەککه).
واتە: لە ئاییندەیەکی نزیکدا لەشکرو کۆمەڵیان شکست دەهێنێت و هەڵدێن (لە غەزای بەدردا ئەو مژدەیە هاتەدی و هەموو تێکشکان و هەڵهاتن).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَإِن فَاتَكُمْ شَيْءٌ مِّنْ أَزْوَاجِكُمْ إِلَى الْكُفَّارِ . . . ١١﴾ ألمُمْتَحِنَة.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   دایکی (الحَكَمْ) کچی ئەبو سفیان (أم الحَكَمْ بنت أبي سفيان).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ ٣٨ فَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ ٣٩﴾ ق.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   لە بارەی جوولەکە.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿سَوَاءٌ عَلَيْهِمْ أَسْتَغْفَرْتَ لَهُمْ أَمْ لَمْ تَسْتَغْفِرْ لَهُمْ لَن يَغْفِرَ اللَّـهُ لَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّـهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ٦﴾ ألمُنافِقُون.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   لە بارەی دووڕووەکان و سەرۆکەکەیان (عبد الله بن أبي بن سلول).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَسَيُجَنَّبُهَا الْأَتْقَى ١٧ الَّذِي يُؤْتِي مَالَهُ يَتَزَكَّىٰ ١٨﴾ أللَّيْل.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   أبوبكرالصِّدِّيق (رَضِيَ اللهُ عَنهُ).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿إِنَّ شَانِئَكَ هُوَ الْأَبْتَرُ ٣﴾ ألكَوْثَر.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   العاص بن وائل السهمي.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿كَلَّا لَئِن لَّمْ يَنتَهِ لَنَسْفَعًا بِالنَّاصِيَةِ ١٥ نَاصِيَةٍ كَاذِبَةٍ خَاطِئَةٍ ١٦ فَلْيَدْعُ نَادِيَهُ ١٧ سَنَدْعُ الزَّبَانِيَةَ ١٨﴾ ألعَلَق.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   أبوجَهل

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿فَالْيَوْمَ نُنَجِّيكَ بِبَدَنِكَ لِتَكُونَ لِمَنْ خَلْفَكَ آيَةً ۚ وَإِنَّ كَثِيرًا مِّنَ النَّاسِ عَنْ آيَاتِنَا لَغَافِلُونَ ٩٢﴾ يُونُس.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   فیرعەون.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَبَرًّا بِوَالِدَيْهِ وَلَمْ يَكُن جَبَّارًا عَصِيًّا ١٤ وَسَلَامٌ عَلَيْهِ يَوْمَ وُلِدَ وَيَوْمَ يَمُوتُ وَيَوْمَ يُبْعَثُ حَيًّا ١٥﴾ مَريَم.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   پێغەمبەر یەحیا (عَلَيهِ السَّلام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَرَفَعْنَاهُ مَكَانًا عَلِيًّا ٥٧﴾ مَريَم.
ئەو ئایەتە پیرۆزە لە بارەی کێ دابەزیوە؟
و/   پێغەمبەر ئیدریس (عَلَيهِ السَّلام).

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿وَإِنَّهُ لِحُبِّ الْخَيْرِ لَشَدِيدٌ ٨﴾ ألعادِيَات.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿الْخَيْرِ﴾ چیە؟
و/   سامان.
واتە: بیگومان ئادەمیزاد بۆ خۆشەویستی سامان (واتە ماڵی دنیا) زۆر بە گیرە (کە دەستی لێی گیربوو ڕەزیل و ڕژدو چرووکە).

پ/   ئەو قەومە کامەیە کە حوشترەکەیان سەربڕی (ئەو حوشترەی کە مەعجیزەی خودایە؟
و/   قەومی (ثەمود). خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿كَذَّبَتْ ثَمُودُ بِطَغْوَاهَا ١١ إِذِ انبَعَثَ أَشْقَاهَا ١٢ فَقَالَ لَهُمْ رَسُولُ اللَّـهِ نَاقَةَ اللَّـهِ وَسُقْيَاهَا ١٣ فَكَذَّبُوهُ فَعَقَرُوهَا فَدَمْدَمَ عَلَيْهِمْ رَبُّهُم بِذَنبِهِمْ فَسَوَّاهَا ١٤﴾ ألشَّمْس.

پ/   خودای گەورە دەفەرموێ:
    ﴿إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ ١ لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ ٢ خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ ٣﴾ ألواقِعَة.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزانە چیە؟
و/   کاتێك ڕووداوە سامناکەکە پێش دێت.. (مەبەست ڕۆژی قیامەتە)، ڕوودانی ئەو کارەساتە حەقیقەتە و کەس ناتوانێ بڕوای پێ نەبێت و بەڕاستی نەزانێت، نزمکەرەوەیەو بەرزکەرەوە .. (ئیمانداران بەرزو پایەدار دەبن، خوانەناسانیش سەرشۆڕو ڕیسوا).