چ کاتێک درێژکردنەوە (مد) قەڵەودەکرێت و چ کاتێککیش لاوازدەکرێت؟

١ ــ هەرکاتێک پیتی پێش خۆی قەڵەوبوو ئەوا قەڵەودەکرێت، نموونە:
(لِلْيُسْرَى) (ألأشْقَى) (ألضَّالّين) (خَالِدين)
٢ ــ هەرکاتیک پیتی پێش خۆی لاوازبوو ئەوا لاوازدەکرێت، نموونە:
(ألأعْلَى) (فَسَوّى) فَهَدى) (وَمُوسَى)

بێ دەنگی (ألسَّكْتْ) چی یە؟

بریتیە لە پچرینی دەنگ لەسەر پیتێکی قورئانی بۆ ماوەیەک کە ئاسایی هەناسەی لێ وەنەگیرێ بەو نییەتەی کە دەست بە خوێندن بکرێتەوە، بۆ نموونە:

حوکمی ووشەیەکی لەسەر بێ دەنگ بوو (سکت) وەک حوکمی ووشەیەکیە کە لەسەری بووەستی کەواتە وەستان لەسەر {{ عِوَجَاً }} بریتیە لە {{ عِوَجَا }}.

دریژکردنەوەی گەیاندن (مد الصلة) چەند جۆرە وە چەند جووڵە دریژدەکرێتەوە؟

دوو جۆرە:
ـــ درێژکردنەوەی گەیاندنی بچووک (مد الصلة الصغرى): دوو جوولە درێژدەکرێتەوە.
ـــ درێژکردنەوەی گەیاندنی گەورە (مد الصلة الكبرى): چوار یان پێنج جووڵە درێژدەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی لە جیاتی ( مد العِوَض ) چەند جووڵە درێژدەکرێتەوە؟

دوو جووڵە درێژدکرێتەوە.

درێژکردنەوەی پەیوەست (ألمد اللازم) چەند جووڵە درێژدەکرێتەوە؟

شەش جوولە درێژدەکرێتەوە.

درێژکردنەوەی بەیەکگەیشتوو ( ألمد المتصل ) و درێژکردنەوەی جیاکراو ( ألمد المنفصل ) چەند جووڵە درێژدەکرێنەوە؟

چوار یان پێنج جووڵە درێژدەکرێنەوە.

درێژکردنەوەی ئاسان (مد اللین) چەند جووڵە درێژدەکرێتەوە؟

دوو یان چوار یان شەش جووڵە دریژدەکرێتەوە.