ئەگەر قورئان خوێن (أَعوذُ بالله و بِسمِ الله) و سەرەتای سوورەت پێکەوە بڵێت، بە چەند شێوە دەبێت؟

چوار شێوەی هەیە:
١ ــ پچڕاندیان لەیەکدی و بەجیاجیا گوتنیان.
٢ ــ لێکدانی بِسمِ الله و سەرەتای سوورەت.
٣ ــ لکاندنی (أَعوذُ بالله بە بِسمِ الله).
٤ ــ لیکدانی هەمووان بەبێ پچڕاندنیان لەیەکدی.

ئەگەر قورئان خوێن ( بِسمِ الله) لەنێوان دوو سوورەتدا بخوێنێ چەند شێوەی هەیە؟

سێ شێوەی دروست و یەک شێوەی نادروستی هەیە:
شێوە دروستەکان:
١ ــ وەستان لەسەر کۆتایی سوورەتی یەکەم و وەستان لەسەر (بِسمِ الله)، ئینجا دەست کردن بە سوورەتی دووەم و لێک پچڕاندنیان.
٢ ــ وەستان لەسەر سوورەتی یەکەم و لکاندنی بِسمِ الله بە سوورەتی دووەم.
٣ ــ لیکدانی هەمووان واتە: سوورەتی یەکەم و بِسمِ الله و سوورەتی دووەم.

شێوەی نادروست:
بریتیە لە لکاندنی کۆتایی سوورەتی یەکەم بە (بِسمِ الله) و وەستان لەسەر (بِسمِ الله). ئەوەش بۆیە تا گومان نەبرێت کە (بِسمِ الله) لە کۆتایی سوورەتەکە دایە!

هەڵبەزین و ڕاتەکان (ألقلقلـة) چی یە؟

دەنگێکی بەهێزە دەردەچێ و دەلەرێتەوە لەکاتی زەنەدار ( سکون ) ی پیتەکان. ژمارەی پیتەکانی ( ٥ ) پێنج پیتن و لەم دوو وشەدا کۆکراونەتەوە کە بریتین لە (قُطْبُ جَدٍّ).

هەڵبەزین و ڕاتەکان (ألقلقلـة) چەند پلەی هەیە؟

دوو پلەی هەیە:
١ ــ گەورە: لەکەتی وەستان لەسەر پیتی (قەلقەلە)، بۆ نموونە:


٢ ــ گچکە: ئەگەر پیتی (قەلقەلە) لە ناوەڕاستی ووشە بیت یان چەند ووشەیەک، بۆ نموونە:

ئەو هەڵانەی ڕوودەدەن لەکاتی جێبەجێکردنی پیتی (قەلقەلە) کامانەن؟

١ ــ تێکەڵکردنی دەنگەکەی بە جووڵەیەک لە سێ جووڵەکان (سەرو بۆرو ژێر).
٢ ــ کۆتایی هێنانی دەنگەکەی بە هەمزە.
٣ ــ درێژکردنەوەی دەنگەکەی لە سنووری خۆی زیاتر.

مەبەست لە دووبارەکردنەوە چی یە؟

بریتیە لە لەرزینی لاتە زمان بە پیتی (ڕا) لەرزینێکی شاراوە لە ئەنجامی تەنگەبەری شوێنی دەرچوونی.
وە دەبێ قورئان خوێن خۆی بپارێزێ لە زیادەرۆیی لە دووبارەکردنەوەو لەرزین کە دەبێتە هۆی پەیدابوونی یەک (ڕا) زیاتر.

لامی پێ ناسین (لام التعریف) کامەیە؟

ئەو لامە زەنەدارەیە کە عەرەب لە پێشی ناوەکاندا دایدەنێ بۆ ناساندنیان وە لەپێش ئەم لامەدا هەمزەیەکی لیکدانی لەسەر (همزة وصل مفتوحة) دێت و ئەم هەمزەیەش بەبەردەوامی لە نووسیندا جێگرە، وە لەکاتی گەیاندنی واتە (لەسەرەتادا نەبێت) نامێنی واتە ناخوێندرێتەوە، بۆ نموونە: