پلەکانی ( مراتب ) خویندنی قورئان کامانەن ؟

سێ پلەیە:
ـــ لەسەرخۆ ( ألتحقيق ).
ـــ خێرای مام ناوەندی ( ألتَّدوير ).
ـــ خێراو بەپەلە ( ألحدر ).

میمی زەنەدار چەند یاسای هەیە؟

یەکەم: تێکهەڵکێشانی لێوی.

دووەم: شاردنەوەی لێوی.

سێیەم: بەدیارخستنی لێوی.

یاسای میم و نونی گیراو ( مشدد ) چی یە؟

مینگەیە، ئەویش لەوپەڕی تەواویدایە، وەکو:
( ألنَّاس ) ( ثُمَّ )

درێژکردنەوە ( مد ) چی یە؟

درێژکردنەوە ( ألمد ): بریتیە لە درێژکردنەوەی دەنگ بە پیتێک لە پیتەکانی درێژکردنەوە.

پیتەکانی درێژکردنەوە ( مد ) کامانەن؟

سێ پیتن: ئەلیف و واو و ياء

درێژکردنەوە ( ألمد ) چەند بەشی هەیە؟

دەبێتە دوو بەش:
١ــ درێژکردنەوەی ئاسایی ( ألمدّ ألطّبيعي ) یا بنەڕەتی ( ألأصلي ).     ٢ــ درێژکردنەوەی لاوەکی ( ألمد الفرعي ).

پیتی ئەلیف چەند یاسای هەیە؟

قەڵەوی و لاوازی: پیتی ئەلیف وەکو پیتەکەی پێش خۆیەتی لە ڕووی قەڵەوی و لاوازی:
١ ــ لەداوی قەڵەو قەڵەو دەکرێت.
٢ ــ لاوازە دوای پیتی لاواز.