قەلقەلە چی یە؟

بریتی یە لەلەراندنەوەی دەنگ لەدەریچەی پیتەکە لەکاتی دەربڕینی دەنگی پێنج پیتەکەی لەراندنەوە:
(ق، ط، ب، ج، د).

پیتی (ڕا) چەند یاسای هەیە؟

سێ یاسای هەیە:
ــ باریك (الترقیق)
ــ قەڵەو (التفخیم)
ــ باریک و قەڵەو ( جواز الترقیق والتفخیم)

لامی قەمەری کامەیە؟

ئەو لامەیە کە بەدوای یەکێک لەو پیتانەدا هاتبێت کە بریتین لە چواردە پیت: ( إبغ حجك وخف عقيمه ).
بۆ نموونە: (ألْبِر٬ ألأنعام، ألغمام، ألحميم، ألجنَّة، ألكوثر، ألولَد، ألخير، ألفتنة، ألعافين، ألقمر، أليوم، ألمال، ألهدى)

لامی شەمسی کامەیە؟

ئەو لامەیە کە یەکێک لەو چواردە پیتانەی بەدوادا هاتبێت کە لەسەرەتای ووشەکانی ئەو هۆنراوەیەدا کۆ دەبنەوە:
طب ثم صل رحماً تفز ذا نعم         دع سوء ظن زر شريفاً للكرم
نموونەکانیش ئەمانەن:
ألرَّحمن، ألشَّمس، ألطَّامَّة، ألصَّاخَّة .

نیشانەی لامی قەمەری و لامی شەمسی چی یە؟

ــ نیشانەی لامی قەمەری: زەنەیە لەسەر لام وەک: (ألْقَمَر).
ــ نیشانەی لامی شەمسی: شەدەیە لەسەر پیتی دوای لام وەک: (ألشَّمس).

درێژکردنەوەی ئاسایی چی یە و چەند جووڵە درێژدەکرێتەوە؟

بریتیە لەو درێژکردنەوە ( مەدە )ی کەدەربڕینی خودی پیتەکەی لەسەر بەندە، نەوەستاوە لەسەر هۆکارێکی دوای خۆی وەک ( هەمزە و سکون ).
ئەندازەی دریژکردنەوەی: دوو جووڵەیە.

درێژکردنەوەی لاوەکی ( ألمد الفرعي ) چۆنە و چەند بەشە؟

ئەو درێژکردنەوە زیادەیە کە لەسەر درێژکردنەوەی ئاسایی ( ألمد الطبيعي ) زیاد دەکرێت، بەهۆی هاتنی هەمزە یان سکون بەدوای پیتی مەددا.
ئەو جۆرە درێژکردنەوەیە دەبێتە (٨) هەشت بەش لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاسایی دەبێتە (٩) نۆ بەش.