چ کاتیك (لام)ی ووشەی پیرۆزی ( ألله ) بەقەڵەوی دەخوێندرێتەوە؟

هەرکاتی پیتی پێش خۆی بۆر ( ضمَّة ) یان سەر ( فتحة )ی هەبوو. بۆ نموونە:
{{أَلَيْسَ اللَّهُ بِأَحْكَمِ الْحَاكِمِينَ ﴿٨﴾}} ألتّين
{{إِذَا جَاء نَصْرُ اللَّهِ وَالْفَتْحُ ﴿١﴾}} ألنّصر

چ کاتیك (لام)ی ووشەی پیرۆزی ( ألله ) بەلاوازی دەخوێندرێتەوە؟

هەرکاتی پیتی پێش خۆی ژێر ( کسرة )ی هەبوو. بۆ نموونە:
{{إِنَّهُ مِن سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿٣٠﴾}} ألنَّمل
(أعوذُ باللَّهِ من الشيطان الرجيم)

سیفەتی فیکە ( ألصَّفير ) چی یەو مەبەستمان لەم سیفەتە چی یە؟

ــ سیفەتێکی تایبەتە بە هەرسێ پیتی ( ألصَّاد، ألزَّاي، ألسّين ).
ــ مەبەستمان دەرچوونی دەنگێکە وەک دەنگی فیکەی باڵندە لەکاتی دەربڕینی پیتەکان، بۆ نموونە:
{{وَوَضَعْنَا عَنكَ وِزْرَكَ ﴿٢﴾}} ألشَّرح
{{فَإِنَّ مَعَ الْعُسْرِ يُسْرًا ﴿٥﴾}} ألشَّرح
{{فَإِذَا فَرَغْتَ فَانصَبْ ﴿٧﴾}} ألشَّرح

درێژکردنەوەی ( ألبدل ) چی یە؟

هەر هەمزەیەک پیتی درێژکردنەوەی بەدوادا هاتبێت، بۆ نموونە:
(ءآمَنُوا) (فَئآوَى) (أُوتُوا) (إيماناً) (لإيلافِ)

درێژکردنەوەی ( ألبدل ) چەند جووڵە درێژ دەکرێتەوە؟

دوو جووڵە درێژدەکرێتەوە وەک دریژکردنەوەی سروشتی.

ئاشکراکردنی لێوەکان چییە؟

ئەوەیە لەدوای میمی زەنەدار یەکێک لەپیتەکانی دی هاتبێت بێجگە لە پیتەکانی (باء و میم).
بۆیە پێی دەگوترێت لێوی چونکە تایبەتە بە پیتی (میم) کە دەریچەی نێوان دوو لێوەکانە، نموونە:

{{إِيلَافِهِمْ رِحْلَةَ الشِّتَاء وَالصَّيْفِ ﴿٢﴾}} قريش
{{مَثَلُهُمْ كَمَثَلِ الَّذِي اسْتَوْقَدَ نَاراً . . . .﴿١٧﴾}} ألبقرة
{{أَلَمْ نَشْرَحْ لَكَ صَدْرَكَ ﴿١﴾}} ألشرح

مەبەستمان لە سیفەتی (ألإستعلاء) چییە؟

مەبەستمان بەرزبوونەوەی زمانە بەرەو شەویلاکی سەروو لەکاتی دەربڕینی پیتەکانی کە لەم ڕستەدا کۆدەبنەوە:
(خص ضغط قظ)