Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی شەشەم نوسین و ڕێکخستنی قورئانی پیرۆز


قۆناغەکانی گەشەسەندنی نوسین و ڕێکخستنی قورئانی پیرۆز / ٣

نیشانەی هەڵگەڕانەوەی نونی زەنەدار و تەنوین (عَلامَةُ قَلْبِ النُّونِ السَّاكِنَةِ والتَّنْوين)
زانایان بۆ هەڵگەڕانەوەی (نونی زەنەدار) پیتی (میم ـ م)ی گچکەیان لەسەر (نون ــ ن)ەکە داناوە لەبری زەنە بەم شێوەیە ، وەکو:

سەبارەت بە (تنوین)یش بە هەمان شێوەیە بەڵام پیتی (میم ــ م)ی گچکە لە جیاتی جووڵەی دووەم دادەنرێت، بەم شێوەیە ، وەکو:


نیشانەی لاربوونەوەی گەورە و ئیشمام (عَلامةُ الإِمالة الكُبْرى والإِشمام)
زانایان نیشانەی بازنەیەکی گچکەی ناوپڕیان بەم شێوەیە بۆ دوو مەبەست دیاریکردووە:
١ ــ بۆ لارکردنەوە (إِمالة)ی سەر (فتحة)ی پیتی (راء ــ ر) و پیتی (ئەلیف)ی دوای ئەو لە سورەتی (هود) ئایەتی ٤١، لە وشەی:
٢ ــ بۆ ئیشمامی (نون ــ ن)ی یەکەم لە (ن)ی گیرەداری وشەی: لە سورەتی (یوسف) ئایەتی ١١
وە هەندێک لە زانایان سەردەم ئەم نیشانەیان () بۆ هەمان مەبەستی لارکردنەوەو ئیشمام بەکارهێناوە ، بەڵام ئەو نیشانەی کە زووتر بۆ هەمان مەبەست ئاماژەی بۆ کرا، باشترە.

نیشانەی سواندنی پیتی هەمزە (تَسهيلُ الهَمْزَةِ)
زانایان بۆ نیسانەی سواندنی یاخود ئاسانکردنی (هەمزە ــ ء) بازنەیەکی گچکەی ناوپڕیان داناوە لەسەر (ئەلیف)ەکە، لە سورەتی (فُصِّلَت) ئایەتی ٤٤:

وەهەروەها لە ریوایەتی ئیمامی (حفص)دا ئەم وشانەش بەشێوەی (تسهیل) دەخوێندرێنەوە:
   لە سورەتی الأنعام لە هەردوو ئایەتی ١٤٣، ١٤٤
   لە سورەتی يونس ئایەتی ٥٩ و سورەتی النَّمل ئایەتی ٥٩
   لە سورەتی يونس لە هەردوو ئایەتی ٥١، ٩١

دانانی پیتە گچکەکان لەجیاتی پیتە گەورەکان کە لابراون لە ڕێنوسدا

زانایان هەندێك پیتی گچکەیان داناوە لە بری ئەو پیتانەی لە نوسیندا لابراون لەسەر عادەتی نوسین لە سەردەمی پێغەمبەری خودا ئەویش وەك نیشانەیەک بۆ پێویستبوونی خوێندنەوەی، لەوانە:
١ ــ ئەلیفی خەنجەری (الألف الخِنجَرِيَّة) ــ ــ لە جێگەی (ئەلیف)ی لابردراو، وەکو:
   دەخوێندرێتەوە   
   دەخوێندرێتەوە   
   دەخوێندرێتەوە   

٢ ــ (نون ــ ن)ێکی گچکەیان داناوە () لە جێگەی (نون ــ ن)ی لابردراو، وەکو:
   دەخوێندرێتەوە   
   دەخوێندرێتەوە   
   دەخوێندرێتەوە   

٣ ــ (واو ــ و)ێکی گچکەیان داناوە () لە جێگەی (واو ــ و)ی لابردراو، وەکو:    
٤ ــ (ياء ــ ي)ێکی گەڕاوە بۆ دواوەیان داناوە () لە جێگەی (ياء ــ ي)ی لابردراو، وەکو:    
٥ ــ وە بەهەمان شێوە ئەو (واو ــ و) و (ياء ــ ي)ە گچکەی خاڵی سێ‌یەم و چارەم کە باسکرا بۆ درێژکراوی گەیاندن (مَدِّ الصِّلَة)یش بەکاردەهێنرێت، وەکو:
   

ئەو پیتانەی کە بە شێوەیەك دەنوسرێن و بەشێوەیەکی دیکە دەخوێندرێنەوە

زانایانی ڕێنوسی قورئان ئەلیفێکی خەنجەری (الألف الخِنجَرِيَّة)ی لەسەر پیتی (واو ــ و) و هەروەها لەسەر پیتی (ی) بێ خاڵ داناوە، وەك نیشانەیەك بۆ دەربڕینی (ئەلیف) لەبری هەردووکیان، وەکو:    
وە (سین ــ س)ێکی گجکەیان لەسەر پیتی (صاد ــ ص) داناوە وەك نیشانەیەك بۆ گوتنی (سین) لەبری (صاد)، ئەوەش لە:
   
بەڵام ئەگەر (سین ــ س)ێکی گچکەیان لەژێر پیتی (صاد ــ ص)دا دانابوو، ئەوا بەڵگەیە لەسەر ئەوەی دەتوانرێت بە (ص) و بە (س) بخوێندرێتەوە، بەڵام خوێندنەوەی بە (ص) لەپێشترە، ئەوەش لە:     رەوم و ئیشمام