بسم الله الرحمن الرحيم

دۆسیەی مانگە ئیسلامییەکان

Print this page

دۆسیەی مانگە ئیسلامییەکان

ڕۆژژمێری کۆچی، مانگی یان ڕۆژژمێری ئیسلامی یان ڕۆژژمێری عەرەبی ناوەکانی دیکەی ئەم ڕۆژژمێرەن کە بەوە دەناسرێتەوە کە پشت بە سوڕی مانگ دەبەستێت بە دەوری خۆردا، لە (١٢) مانگ پێکهاتووە, ساڵێکی کۆچی لە (٣٥٤ یان ٣٥٥) ڕۆژ پێکدێت, وە بەزۆری موسڵمانان بەکاری دەهێنن بۆ دیاریکردنی مانگی ڕەمەزان و جەژنەکان و فەریزەی حەج و هتد . . . ، هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی وەک (مەغریب و سعودیە) ئەم ڕۆژ ژمێرە بەکاردەهێنن لە فەرمانگە و دام و دەزگا حکوومیەکاندا, مانگی نوێی کۆچی لەگەڵ سوڕی نوێی مانگدا دەستپێدەکات، وە هەر مانگێک (٢٩ يان ٣٠) ڕۆژ دەبێت.

مێژووی ساڵی كۆچی

سەرەتای دانانی ئەم ساڵنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ مێژووی سەردەمی دووەم خەلیفەی ڕاشیدین، عومەری كوری خەتاب (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ)، كاتێك خودی خەلیفە بوونی ساڵنامەیەكی بۆ مێژووی ئیسلام بە كارێكی پێویستی دانا. خەلیفە عومەر (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) سەرەتای دەستپێكردنی ساڵنامەی كۆچی مانگی لەڕۆژی ١ی موحەڕەم، بەرامبەر ٦٢٢/٧/١٥ز دانا، كە هاوكات بوو لەگەڵ كۆچكردنی پێغەمبەرمان (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) لە شاری مەككەوە بۆ شاری مەدینە.

دیاریكردنی مانگەكانی ڕۆژمێری كۆچی

پێش هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام، ئەو مانگانەی كە ئێستا وەكو مانگەكانی ساڵی كۆچی ناویان دەبرێت، لەلایەن دانیشتوانی نیمچە دورگەی عەرەبەوە بەكارهاتوون، كە ژمارەی ڕۆژەكانیان لەنێوان ۲۹ – ۳۰ ڕۆژدایە، بەڵام بۆ بەكارهێنانی ژمارەی ساڵ، وەك ئەوەی ساڵی ئەوەندەیە شتێكی ئەوتۆ بەكارنەهاتووە، بەڵكو زیاتر ڕووداوی ساڵێكی دیاریكراو بووەتە ناوی ساڵ و بۆ ئاماژەكردن بە دیاریكردنی مێژووی ڕووداوەكانی پێش و دوای ئەو ساڵە بەكارهاتووە، بەڵگە ساڵی (فیل)، كە لە كتێبە مێژووییەكاندا دەڵێت،”لەساڵی فیل یان دوو ساڵ پێش یا یان ساڵی فیل ئەو ڕووداوە ڕوویداوە یان فڵان كەس لەدایك بووە”.

تایبەتمەندییەكانی ساڵنامەی كۆچی

١- بەگوێرەی پێوانەی سوڕانەوەی مانگ لەماوەی ٢٩ ڕۆژدا بە چواردەوری زەویدا دانراوە.
٢- لە ١٢ مانگ یان ٣٥٤ – ٣٥٥ ڕۆژ پێكهاتووە.
٣- هەموو ٣٤ ساڵێك یەك ساڵ زیاد دەكات، چونكە بەپێی ساڵی زاینی، ساڵانە ١٠ – ۱۱ یا ۱۲ ڕۆژ دێتە پێشەوە.
٤- ڕۆژمێرێكی كارگێڕی و ئاینی‌یە و تایبەتە بە بۆنە و مەڕاسیمە ئاینی‌یەكانی ئەو گەلانەی سەر بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامن، كە جگە لە هەردوو وڵاتی ئیران و ئەفغانستان، زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی بەكاری دەهێنن.

مانگەکانی ساڵی کۆچی بەریزبەندی و یەک لەدوای یەکدا بریتین لە :


٢ - Safar

٧ - Rajab

٨ - Sha'baan

٩ - Ramadhaan

١٠ - Shawwaal

١١ - Dhul-Qi'dah

١٢ - Dhul-Hijjah



1 - Muharram

هۆکاری ناونانی بەم ناوەوە: بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە یەکێکە لەو چار مانگەی شەڕی تێدا حەرام کراوە ــ جگە لەحالەتی بەرگری کردن ــ ، وە هەروەها پێی دەگوترێ ( الشَهر الحرَام ) ئەم مانگە سەرەتایەمینی ساڵی کۆچیە.
ــ لەم مانگەدا پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) لەمەککەوە کۆچی کرد بۆ مەدینە، بۆیە عومەری کوری خەتاب (رەزای خودای لێبێت) ئەم مانگەی کردە سەرەتای مانگی ساڵی کۆچی.
ــ لەم مانگەدا فەزلی ڕۆژووی سونەت گەلێک زۆرە بەتایبەتی لەرۆژی نۆیەم و دەیەم کە پێی دەگوترێ تاسوعا و عاشورا (تاسوعاء وعاشوراء):
عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ (رضي الله عنه) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صلی الله عليه وسلم): «أَفْضَلُ الصِّيَامِ بَعْدَ رَمَضَانَ شَهْرُ اللَّهِ الْمُحَرَّمُ، وَأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللَّيْلِ» رواه مسلم.
واته‌: أبو هریره‌ (رَضِيَ اللهُ عَنْهُ) ده‌ڵێت پێغه‌مبه‌ر (صلی الله عليه وسلم) فه‌رموویه‌تی: گه‌وره‌ترین ڕۆژو دوای ڕه‌مه‌زان ڕۆژووی مانگی (محرم)ه‌ كه‌پێی دەگوترێ (شهرالله المحرم)، گه‌وره‌ترین نوێژیش له‌دوای نوێژه‌فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه.
ــ وە سەبارەت بەفەزڵی بەرۆژووبوون لە رۆژی عاشورادا فەرمویەتی: «صِيَامُ يَوْمِ عَاشُورَاءَ أَحْتَسِبُ عَلَى اللَّهِ أَنْ يُكَفِّرَ السَّنَةَ الَّتِي قَبْلَهُ» رواه مسلم 1162.
واته: بەرۆژووبوونی رۆژی عاشورا ئومێدم وایە ببێتە كه‌فاره‌تی گشت تاوانه‌ بچووكه‌كانی ساڵی ڕابوردوو.
ــ وە هەروەها لەم مانگەدا خودای گەورە پێغەمبەر موسا (عَلَيهِ السَّلام) و قەومەکەی سەرخست و رزگار کرد لەدەست فیرعەون.




2 - Safar

_ هۆکاری ناونانی بەم ناوەوە : بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە عەرەبەکان لەکاتی خۆیدا لەم مانگەدا خانوەکانیان بەتال دەکرد و هیچیان تێدا نەدەهێشت و بەرە و جەنگ دەرۆێیشتن، بۆ ئەوەی هیچ شتێکیان بۆ دوژمن لەناو خانوەکانیاندا نەمێنێت.
_ وە سەبارەت بەفەزڵی کردەوەی چاك لەم مانگەدا بەڵگەی تایبەت نەهاتووە بەڵام وەکو باقی مانگەکانی دی دروستە لەم مانگەدا موسلمانان لەشەوەکانیدا شەو نوێژ بکەن و لە رۆژەکانیشیدا رۆژووی سونەت بگرن وەکو رۆژانی دووشەم و پێنج شەم، یان ١٣ و ١٤ و ١٥ ی مانگ، یان رۆژنا رۆژێك.
_ لەسەردەمی جاهیلیدا عەرەبەکان ئەم مانگەیان بەخراپ دەزانی بۆیە کاتێك ئاینی پیرۆزی ئیسلام هات ئەو بیروباوەرە پووچەی رەتکردەوە و ئەم مانگە وەکو باقی مانگەکانی دی هیچ شومی و خراپیەکی تێدانیە.




3 - Rabee' al-Awwal

_ هۆکاری ناونانی بەم ناوەوە: بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە لەوکاتەی ئەم ناوەی لێ نراوە وەرزی بەهار بووە.
_ وشەی (ربیع) لەلای عەرەبەکان دوو جۆرە: یەکیان تایبەتە بەمانگەکان کە پێی دەڵێن ربیع الاول وە ربیع الاخر، وە ئەوەی دیکە تایبەتە بە کاتی وەرزی بەهار، ئەو وەرزەی گژ و گیای تێدا شین دەبێت پێی دەڵێن ربیع الاول وە بەمانگی دوای ئەو دەڵێن ربیع الثانى.
_ هەندێک لەزانایان فەرموویانە پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) لەم مانگەدا لەدایک بووە، لە راستیدا خیلاف و ڕای جیاواز ھەیە لەسەر دیاریکردنی ئەو رۆژەی کە پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)ی تێدا لە دایکبووە. بەڵام ڕای جمھور و تێکڕای زانایان لەو بارەوە زۆر گرنگە..
بۆچوون و رای گرنگ کە دەبێتە بەڵگەو پشتگیرو راستکردنەوەی ئەو گومانە ، راو بۆچوونی ئیبن ئیسحاقە (رحمە اللە) وەکو ئیمام و پێشەوایەک لە مێژووی ئیسلامیدا بەتایبەت لە یەکلاکردنەوەی مێژووەکاندا، ھەر لەبەر ئەوەیە زۆرجار ئیبن حەجەر (رەحمەتی خوای لێ بێت)، ھاوتایی و بەراورد دەکات لە نێوان ئیمامی بوخاری و ئیبن ئیسحاقدا لە مەسەلە مێژووییەکاندا، بەتایبەت لە دیاریکردنی رۆژو مانگ و ساڵدا، وە دواتر پشت بە وتەو بەڵگەکانی ئیبن ئیسحاق دەبەستێ..! ئیبن کەسیر لە ئیبن ئیسحاقەوە دەگێرێتەوەو دەڵێ: پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) لە رۆژی دووشەممەو لە بەرواری (١٢) رەبیعی یەکەم لە دایکبووە ، وە ئەم رایەش ڕای جمھوری زانایانە، راوبۆچوونی مێژوونووسان و فەرموودە ناسان و لەبەرکارانی فەرموودەیە..!!
ھەروەھا (ئبین ئەبی شەیبەش) لە (مصنف)کەیدا ریوایەتی کردووە لە دوو ھاوەڵی بەرێزەوە بە سەنەدی گەیشتوو ، (ئیبن عەباس و جابر "رضی اللە عنھما") فەرموویانە کە : (ولد رسول اللە عام الفیل یوم الاثنین الثانی عشر من شھر ربیع الأول.... حديث موقوف) وھو المشھور عند الجمھور . انتھی کلام ابن کثیر..
واتە: ئیبن عەباس و جابر رەزای خوایان لێبێت دەفەرموون کە: پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) لە ساڵی فیل لە دایکبووە لە رۆژی دووشەم و لە بەرواری ١٢ی مانگی رەبیعی یەکەم...). ئەم بۆچوونە لای تێکرای زانایان مەشھورو باوەڕپێکراوە.. ئەمە وتەی ئیبن کەسیر بوو.
بەلام هەر هەمویان یەکدەنگن کەوا لە ١٢ ی ربیع الاول وەفاتی کردووە (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ).
تێبینی: راستە ئیمامی بوخاری پێشەوایە لە فەرموودەداو ھیچ گومان و قسەیەك لەسەر ئەوە نیە، بەڵام ئیبن ئیسحاقیش (رەحمەتی خودایان لێبێت)، لە مەسەلەی مێژوو و بەروارو ساڵدا ئێمامەو جێگەی ئیعتیباری زانایانە.. واللە أعلم.
_ هەندێک لەخەڵکی لەم مانگەدا بیدعەیەك ئەنجام دەدەن بەناوی ئاهەنگی لەدایک بوونی پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ)، ئەم کارە لەشەرعدا دروست نیە رەتکراوەیە چونکە پێغەمبەر و هاوەلان ئەوکارەیان نەکردوە و پێغەمبەری خودا (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرموویەتی: « مَنْ عَمِلَ عَمَلاً لَيْسَ عَلَيْهِ أَمْرُنَا فَهُوَ رَدٌّ ». البخارى: ٢٠، ومسلم: ٤٥٩٠
واته ‌: هه‌ر كه‌سێك كرده‌وه‌يه‌ك (به‌ناوى دين) ئەنجام بدات و فەرمانى ئێمه‌ى له‌سه‌ر نه‌بێت ڕه‌د كراوه‌يه‌ و قەبول نیە.




4 - Rabee' ath-Thaanee / al-Aakhir

_ بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە لەدوای مانگی ربیع الاول دێت و چوارەمین مانگی ساڵی کۆچیە لە ریزبەندیدا




5 - Jumada al-Awwal

_ بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە ئەوکاتەی ئەم ناوەی لێنراوە وەرزی زستان بووە.




6 - Jumaada ath-Thanee

_ بۆیە بەم ناوە نراوە چونکە لەدوای مانگی ( جمادى الأولى ) دێت و شەشەمین مانگی ساڵی کۆچیە لە ریزبەندیدا