Zanstitajweed.com

بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
-:-:-

بەشی پێنجەم چەند بابەتێکی هەمەجۆر


چەند بابەتێکی هەمەجۆر (أبْحاثٌ مُتَفَرِّقَة) / ٢


٣ــ نموونەی سێ‌یەمی دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ ) لە قورئانی پیرۆزدا: لە کاتی تەواوبوون لە پیتی درێژکراو ( مد ) بۆ پیتی یەکەم لە تووندکراوەکە، وەکو:
      
                   
      ﴿. . . وَأَلۡقَىٰ فِي ٱلۡأَرۡضِ رَوَٰسِيَ أَن تَمِيدَ بِكُمۡ وَبَثَّ فِيهَا مِن كُلِّ دَآبَّةٖۚ . . . ١٠﴾     ﴿ٱلۡحَآقَّةُ ١﴾
          ﴿صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلـِّيـنَ ٧﴾

٤ــ نموونەی چوارەمی دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ ) لە قورئانی پیرۆزدا: لە کاتی وەستان لەسەر وشەیەك کۆتایەکەی ( هەمزە ) بێت کە پیتیکی درێژکراو ( مد ) یان پیتێکی نەرم ( لین ) لە پێشی‌یەوە هاتبێت، وەکو:
      
     
                             

٥ــ نموونەی پێنجەمی دەرخستنی گیرەدار ( النَّبْرُ ) لە قورئانی پیرۆزدا: لەکاتی لابردنی ( ئەلف )ی بەدوانەکردن ( ألفِ التَّثنِيَةِ ) یان ( واو )ی کۆ ( واوِ الجَمَاعَةِ ) کە بەهۆی بەیەکگەیشتنی دوو زەنەدارەوە دەبێت، بە مەرجێك لەو حاڵەتەدا دەبێ پاڵەپەستۆ بخرێتە سەر پیتەکەی پێشی ( ئەلفی بەدوانەکردن کە لابراوە ) بۆ ئەوەی لەگەڵ تاك تێکەڵ نەبێت، وەکو:
      
  دەبێ پیتی پێشی ( ئەلفی بەدوانەکردن ) کە پیتی ( قاف ـ ق )ە، پاڵەپەستۆی بخرێتە سەر لەکاتی دەربڕینیدا، بۆ ئەوەی بزانرێت مەبەست دوانەیە نەوەك تاک ( مفرد ). گەر ئەم پاڵەپەستۆیە نەکرێت‌ بەم شێوەیە گۆدەکرێت ( ).

          دەبێ پیتی پێشی ( ئەلفی بەدوانەکردن ) کە پیتی ( قاف ـ ق )ە، پاڵەپەستۆی بخرێتە سەر لەکاتی دەربڕینیدا، بۆ ئەوەی بزانرێت مەبەست دوانەیە نەوەك تاک ( مفرد ). گەر ئەم پاڵەپەستۆیە نەکرێت‌ بەم شێوەیە گۆدەکرێت ( ).

     
  دەبێ پیتی پێشی ( ئەلفی بەدوانەکردن ) کە پیتی ( لام ـ ل )ە، پاڵەپەستۆی بخرێتە سەر لەکاتی دەربڕینیدا، بۆ ئەوەی بزانرێت مەبەست دوانەیە نەوەك تاک ( مفرد ).

     
    دەبێ پیتی پێشی واوی کۆ ( واوِ الجَمَاعَةِ ) کە پیتی ( حا ـ ح )یە، پاڵەپەستۆی بخرێتە سەر لەکاتی دەربڕینیدا، بۆ ئەوەی بزانرێت مەبەست کۆیە ( جمع )، چونکە ئەگەر بەتوندی دەرنەخرا ئەو کاتە بە تاک ( مفرد ) دەزانرێت.

بە پێچەوانەی:          کە پێویستی بە ( نبر ) نیە چونکە گۆکردنەکەی تێکەڵ نابێت بە تاک ( مفرد ).

* چونکە بنەچەی ئەم وشەیە ە. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ئەم وشەیە تکایە سەردانی بەشی وەستان‌و دەستپێکردن ( الوَقف والإِبتِداء ) بکە.