پ/ چەند جار ناوی (ألإبل) واتە حوشتر، لە قورئاندا هاتووە؟
و/ وشەی ألإبل لە دوو سورەتدا هاتووە: لە سورەتی ألأنعام ئایەتی (١٤٤) و لە سورەتی ألغاشية ئایەتی (١٧).
پ/ چەند جار ناوی (ألبعوضة) واتە مێشوولە، لە قورئاندا هاتووە؟
و/ وشەی (ألبعوضة) یەک جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: لە سورەتی ألبَقَرة ئایەتی (١٢٦).
پ/ چەند جار وشەی (ألبِغَال) واتە: هێستر، لە قورئاندا هاتووە؟
و/ وشەی (ألبِغَال)، تەنها یەک جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: لە سورەتی ألنَّحلْ ئایەتی (٨).
پ/ چەند جار وشەی (البَقَر ــــ بَقَرة ــــ بَقَرَات)، لە قورئاندا هاتووە؟
و/ وشەی (البَقَر ــــ بَقَرة ــــ بَقَرَات)، هەشت جار لە قورئانی پیرۆزدا هاتووە: لە سورەتی ألبَقَرَة ئایەتی (٧ـــ ٦٧ـــ ٦٨ـــ ٦٩ـــ ٧١)، سورەتی ألأنعام ئایەتی (١٤٤)، و سورەتی يُوسُف ئایەتی (٤٣ـــ ٤٤).
پ/ سزای ئەو کەسانە چیە کە ئافرەتانی داوێن پاک تۆمەتبار دەکەن بە (زینا)وە؟
و/ سزاکەیان لەو ئایەتە پیرۆزەی خوارەوە باس کراوە، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَالَّذِينَ يَرْمُونَ الْمُحْصَنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَأْتُوا بِأَرْبَعَةِ شُهَدَاءَ فَاجْلِدُوهُمْ ثَمَانِينَ جَلْدَةً وَلَا تَقْبَلُوا لَهُمْ شَهَادَةً أَبَدًا ۚ وَأُولَـٰئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ٤﴾ ألنُّور
واتە: ئەو کەسانەش کە بوختان دەکەن بۆ ئافرەتانی داوێن پاک، پاشان ناتوانن چوار کەس بە شایەت بهێنن، ئەوانە هەشتا (٨٠) قامچیان لێ بدەن و هەرگیز شایەتییان لێ وەرمەگرن، ئەوانە لە ڕیزی تاوانبارو لە سنوور دەرچوو یاخییەکاندان.
پ/ ماوەی دابەزینی قورئان لە (مەککە) چەند ساڵی خایاند؟
و/ سێزدە (١٣) ساڵ.
پ/ ماوەی دابەزینی قورئان لە (مەدینە) چەند ساڵی خایاند؟
و/ دە (١٠) ساڵ.
پ/ لە پاش خوێندنی سورەتی (ألفاتحة) سوننەتە بڵێین ئامین (آمين)، واتای ئەو وشەیە چیە؟
و/ وشەی ئامین(آمين) لە زمانەوانیدا بە مانای (إستَجِبْ) دێت، واتە: ئەی پەروەردگار وەڵامی داواکاریەکانم بدەوە، هەروەها لە پاش دوعاکردن سوننەتە بڵێین (ئامین)، واتە: خودای پەروەردگار ئەو دوعایە قەبوڵ بکە.
پ/ قورئان ئاماژەی بە موعجیزەیەکی زانستی داوە کە کۆدەتایەکی سازاندووە لە توێژینەوەکانی سەبارەت بە تاوان، ئەو شتە چیە؟
و/ پەنجە مۆر. لە سورەتی (ألقِيامَة) ئایەتی (٤)دا ئاماژەی پێدراوە، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿بَلَىٰ قَادِرِينَ عَلَىٰ أَن نُّسَوِّيَ بَنَانَهُ ٤﴾ ألقِيَامة.
پ/ چەند بەسمەلە (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ) لە قورئاندا هەیە؟
و/ (١١٤) بەسمەلە لەقورئانی پیرۆزدا هەیە، هەموو سورەتەکانی قورئان بە (بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَٰنِ الرَّحِيمِ) دەست پێدەکەن، تەنها سورەت کە بە (بەسمەلە) دەستپێناکات سورەتی (التًّوبة)یە، بەڵام لە سورەتی (النَّمْل) دوو (بەسمەلە) هەیە، یەکیان لەسەرەتای سورەتەکەیە، دووەمیشیان لە ئایەتی (٣٠) دایە.
پ/ چەند سورەتێك ناوەکانیان لەسەرەتای سورەتەکەوە هاتوون، ناویان چیە؟
و/ سورەتى الحَاقَّة، القَارِعَة، عَبَسَ وه سورەتى الرَّحمٰن.
پ/ ئەو سورەتە کامەیە کە بەناوی دوو پێغەمبەر کۆتایی دێت؟
و/ سورەتی الأعلٰى.
پ/ ئەو سورەتە کامەیە کە ناوی پیرۆزی (اللَّه) لە هەموو ئایەتەکانیدا هاتووە؟
و/ سورەتی المجادلة.
پ/ ئایا دەزانی چەند سورەت بە ﴿الْحَمْدُ لِلَّهِ﴾ دەستپێدەکات؟
و/ (٥) پێنج سورەت: سورەتی الفاتحة، و سورەتی الأنعام، و سورەتی الكهف، و سورەتی سبأ، و سورەتی فاطر.
پ/ لە کام سورەتدا باسی غەزای (تَبُوك) کراوە؟
و/ لە سورەتی (التَّوبَة).
پ/ ئەو سورەتە کامەیە کە بە ڕزگارکەر (المنجية) ناوبراوە؟
و/ سورەتی (المُلْك).
پ/ هەرکەسێك (١٠) دە ئایەت لە سورەتێکی قورئان لەبەر بکات لە (دەجال) دەپارێزرێ، ئەم سورەتە کامەیە؟
و/ سورەتی (الكَهف).
پێشەوا (ئەحمەد) لە (ئەبوو دەرداء ــ رضي الله عنه) دەڵێ: پێغەمبەر (صَلَّى اللهُ عَلَيهِ وَسَلَّمَ) فەرمووى: « مَنْ حَفِظ عَشْرَ آياتٍ مِنْ أَوَّلِ سورةِ الكهفِ عُصِمَ مِنَ الدَّجَّالِ » صحيح مسلم، كتاب صلاة المسافرين وقصرها، باب فضل سورة الكهف، حديث: ١٣٨٣. واتە: هەرکەسێ (١٠) ئایەتەکەى سەرەتاى سوورەتى (کەهف) لەبەر بکا، لە دەجال دەپارێزرێ.
پ/ ئەو سورەتە کامەیە ئەگەر لە ماڵێکدا بخێندرێت شەیتان بە پەلە لێى هەڵدێ؟
و/ سورەتی (البَقَرَة).
پ/ ئافرەتێك (٢٤) بیست و چوار جار لە قورئاندا ناوی ھاتووە کێیە؟
و/ (مریم)ی دایکی پێغەمبەر عیسا (عَلَيهِ السَّلَام).