پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقَالَ الَّذِي نَجَا مِنْهُمَا وَادَّكَرَ بَعْدَ أُمَّةٍ أَنَا أُنَبِّئُكُم بِتَأْوِيلِهِ فَأَرْسِلُونِ ٤٥﴾ يُوسُف.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿أُمَّةٍ﴿ لەو ئایەتە پیرۆزەدا چیە؟
و/ ماوەیەکی زۆر. چیە
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِنَّ إِبْرَاهِيمَ كَانَ أُمَّةً قَانِتًا لِّلَّـهِ حَنِيفًا وَلَمْ يَكُ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ١٢٠﴾ ألنَّحل.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی أُمَّةً﴾ لەو ئایەتە پیرۆزەدا چیە؟
و/ ئوممەتێك، پێشەوایەک.
پ/ ئەو ئایەتە کامەیە کە خودای گەورە تێیدا فەرموویوتی: ئافرەت لە کاتی کێشەکاندا وەک پێویست ناتوانێ بە ڕێک و پێکی بەرگری لە خۆی بکا؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٨)ى سورەتی ألزُّخْرُف. خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿أَوَمَن يُنَشَّأُ فِي الْحِلْيَةِ وَهُوَ فِي الْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ ١٨﴾ ألزُّخْرُف.
واتا: ئایا کەسێک لەنێو خشڵ و و زینەتدا پەروەردە کرابێت، واتە: کیژ، وە لەکاتی دەمەقڕو شەڕو شۆڕدا ناتوانێ مەبەستی خۆی دەربڕێ (بۆ خوای بڕیار دەدەن)؟!
پ/ بەشێک لە ئایەتێكی قورئانی پیرۆز هاوڕابوو لە گەڵ بۆ چوونی عمر ــ ی کوری خطاب (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) ئەو ئایەتە چیە؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٢٥)ی سورەتی (ألبَقَرَة). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَاتَّخِذُوا مِن مَّقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى ۖ . . . ١٢٥﴾ ألبَقَرَة.
واتا: جێو مەقامەکەی ئیبراهیم (عَلَيهِ السَّلَام) بکەنە نوێژگەی خۆتان (واتە: لەلای ئەو بەردەی کە لە کاتی دروستکردنی (کەعبە)دا ئیبراهیم (عَلَيهِ السَّلَام) دەیخستە ژێر پێی).
بوخاری (رَحِمَهُ الله) دەڵێ: عمر ــ ی کوری خطاب (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) بە پێغەمبەر (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَمَ)ی گوت: خۆزگە جێ وەستانەکەی ئیبراهیمت دەکردە نوێژگە، ئینجا خودای گەورە
ئەو ئایەتەی نارد.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذَا أُنزِلَتْ سُورَةٌ أَنْ آمِنُوا بِاللَّـهِ وَجَاهِدُوا مَعَ رَسُولِهِ اسْتَأْذَنَكَ أُولُو الطَّوْلِ مِنْهُمْ وَقَالُوا ذَرْنَا نَكُن مَّعَ الْقَاعِدِينَ ٨٦﴾ ألتَّوبَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿أُولُو الطَّوْلِ﴾ چیە؟
و/ ئەوانەی کە خاوەن دەسەڵات و سامانن.
واتا: وە هەر کاتیك سورەتیک بنێردرێتە خوارەوەو، (داوایان لێ بکات) کە باوەڕ بە خودا بهێنن و لەگەڵ پێغەمبەرەکەیدا جیهاد بکەن، ئەوە دەسەڵاتدارو سەرمایەدارەکانیان (دووڕووەکان)، مۆلەتت لێ دەخوازن و دەڵێن لێمان گەری و وازمان لێ بێنە، با لەگەڵ دانیشتووەکاندا بین (وەک ئافرەت و مندال و پەککەوتە).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . فَمَا لَبِثَ أَن جَاءَ بِعِجْلٍ حَنِيذٍ ٦٩﴾ هُود.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿حَنِيذٍ﴾ چیە؟
و/ برژاو.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . أَوْ يَأْتِيَ بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ ۗ يَوْمَ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ لَا يَنفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِن قَبْلُ . . . ١٥٨﴾ ألأنعام.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا، مەبەست لە ﴿أَوْ يَأْتِي بَعْضُ آيَاتِ رَبِّكَ﴾ چیە؟
و/ نیشانەکانی پەروەردگار، بڕێکیان ــ بەر لە هاتنی ڕۆژی دوایی وەك خۆر هەلاتن لە خۆرئاواوە ـــ بێن و سەرهەڵبدەنو، دەرگای تەوبەیان لێ دابخرێت.
عن أَبي هُرَيْرَةَ (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَمَ): « لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَطْلُعَ الشَّمْسُ مِنْ مَغْرِبِهَا، فَإِذَا رَآهَا النَّاسُ آمَنَ مَنْ عَلَيْهَا، فَذَاكَ حِينَ لَا يَنْفَعُ نَفْسًا إِيمَانُهَا لَمْ تَكُنْ آمَنَتْ مِنْ قَبْلُ ». رواهُ البخاري (٤٦٣٥) ومسلم (١٥٧).
أبو هُرَيرَة (رَضِيَ اللهُ عَنهُ) لە پێغەمبەرەوە (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَمَ) دەگێریتەوە کە فەرموویەتی: (قیامەت هەڵناستێ هەتا خۆر لە خۆرئاواوە هەڵدێت، کە هەڵهات و خەڵک بینیان، هەر هەموویان باوەڕی پێ دەهێنن، بەڵام ئەوە کاتێکە کە هیچ نەفسێک باوەڕ هێنانەکەی سوودی پێ ناگەیەنێت ئەگەر پێشتر باوەڕی نەهێنابێت) ..... ئیمامی بوخاری و موسلیم ڕیوایەتیان کردووە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ثُمَّ بَعَثْنَا مِن بَعْدِهِم مُّوسَىٰ بِآيَاتِنَا إِلَىٰ فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَظَلَمُوا بِهَا ۖ . . . ١٠٣﴾ ألأعراف.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا، مەبەست لە وشەی ﴿بِآيَاتِنَا﴾ چیە؟
و/ موعجیزەو نیشانەی جۆراوجۆر، ژمارەیان (٩) نۆ نێشانەیە: (عەساکەی موسی (عَلَيهِ السَّلَام)، دەستی موسی (عَلَيهِ السَّلَام)، گرانی و وشکە ساڵی، کەم بوونی بەروبوومو میوەجات و داهات، بارانێکی بە تۆفان و بە لێزمە، ناردنی "کوللە" بۆ فەوتاندنی کشت و کاڵ، ناردنی "ئەسپێ"، ناردنی بۆقی جۆراوجۆر، خوێن.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلِلَّـهِ الْأَسْمَاءُ الْحُسْنَىٰ فَادْعُوهُ بِهَا ۖ وَذَرُوا الَّذِينَ يُلْحِدُونَ فِي أَسْمَائِهِ ۚ . . . ١٨٠﴾ ألأعراف.
واتا: ناوەکانی خوا هەموو جوان و پڕشکۆن، دەسا ئێوەش بەو ناوانە نزاو دوعا بکەن، لەوانە گەڕین کە لەناوە پیرۆزەکانی خوا لادان دەکەن (بەدەستی ئەنقەست دەیان گۆڕن، واتە لە ماناو مەبەست لایان دەدەن، یان ناوی دیکەی بۆ دادەنێن! بۆ نمونە: لەباتی ئەوەى کە ناوی "اللَّه" بێنن، دەیانگوت (اللَّات)، یان لەباتی "العَزيز" دەیانگوت "العُزَّى" . . . هتد).
هۆی هاتنە خوارەوەی ئەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ هاوەڵانی پیغەمبەر (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَمَ) جاری وابوو دەیانگوت: (ياألله)، جاری وایشبوو دەیانگوت: (يارحمان)، ئەبو جەهل ـ یش گوێی لەوە بوو گوتی: موحەممەد لەلایەکەوە دەڵێ یەک خوا هەیە، کەجی لە پارانەوەدا هاوار و هانا بۆ چەد خوایەك دەبا؟! جا لە وەڵامی ئەوەدا ئەو ئایەتە پیرۆزە هاتە خوارەوە. (تەفسیری إبن كثير).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿لَّقَد تَّابَ اللَّـهُ عَلَى النَّبِيِّ وَالْمُهَاجِرِينَ وَالْأَنصَارِ الَّذِينَ اتَّبَعُوهُ فِي سَاعَةِ الْعُسْرَةِ . . . ١١٧﴾ ألتَّوْبَة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿سَاعَةِ الْعُسْرَةِ﴾ ، واتە: کاتی سەختی و ناڕەحەتی و تەنگانەیە، چیە؟
و/ ئەو کاتە سەخت و ناڕەحەتییە، جەنگی (تەبوک) بوو.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَجَاءَتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ٢١﴾ ق.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ ئەو ڕۆژە هەر کەسێك بۆ (مەحشەر) دێت، دوو فریشتەی لە گەڵدایە، یەکێکیان پێش خۆی دەدات و دەیگەیەنەتە (مەحشەر)، ئەوی دیکەشیان شایەدی دەدا لەسەری بە کردەوەکانی.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿عِندَ سِدْرَةِ الْمُنتَهَىٰ ﴿١٤﴾ ألنَّجم. واتە: لەلای ﴿سِدْرَةِ الْمُنتَهَىٰ﴾ .
مەبەست لە ﴿سِدْرَةِ الْمُنتَهَىٰ﴾ چیە؟
و/ ﴿سِدْرَةِ الْمُنتَهَىٰ﴾: لە ئاسمانی حەوتەمدایە و نزیكی (عەرش)ە و درەختیکی پڕگەلاو سێبەرخەست و چڕو پڕە، فریشتەو گیانی شەهیدان و مەودای زانیاریی پێغەمبەران (عَلَيهِ السَّلَام) بێجگە لە مُحَمَّد (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَمَ) تا ئەوێ دەروات، جبریل (عَلَيهِ السَّلَام)یش لە سەفەرەکەی شەوی (معراج)دا هەتا ئەوێ لەگەل پێغەمبەر (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَمَ)دا بوو، لەوێ بەولاوە تەنها خودای گەورە خۆی دەزانێ.
پێشەوا موسلیم (رَحِمَهُ الله) لەباسی شەوڕەوییدا فەرموودەیەکی درێژی هێناوە، لە بەشێکیدا دەڵێت:
« ثُمَّ ذُهِبَ بِي إلَى سِدرةِ المُنْتَهَى، وَإِذا وَرَقَهَا كَآذَانِ الفِيَلَةِ وَإِذَا ثَمَرُهَا كَالْقِلَال». مسلم ١/١٤٦ فتح الباري ٦/٣٤٩.
واتە: ئینجا بردمی (واتە جبریل ــ عَلَيهِ السَّلَام) بۆلای درەختی (سِدْرَةِ الْمُنتَهَىٰ) دەبینم گەڵاکانی دەڵێی گوێی (فیل)ە بەرەکەی دەڵێی مەرکانەیە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّـهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ وَأَن تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلَامِ ۚ . . . ٣﴾ ألمائِدة.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا:
مەبەست لە ﴿الْمَيْتَةُ ١﴾ چیە؟ مەبەست لە ﴿الْمُنْخَنِقَةُ ٢﴾ چیە؟ مەبەست لە ﴿الْمَوْقُوذَةُ ٣﴾ چیە؟ مەبەست لە ﴿الْمُتَرَدِّيَةُ ٤﴾ چیە؟ مەبەست لە ﴿النَّطِيحَةُ ٥﴾ چیە؟ مەبەست لە ﴿مَا أَكَلَ السَّبُعُ ٦﴾ چیە؟ مەبەست لە ﴿إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ ٧﴾ چیە؟ مەبەست لە ﴿مَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ ٨﴾ چیە؟
و/ ﴿الْمَيْتَةُ ١﴾: خواردنی گۆشتی مردارەوەبوو. ﴿الْمُنْخَنِقَةُ ٢﴾: ئاژەڵی خنکاو (خنکێنراو). ﴿الْمَوْقُوذَةُ ٣﴾: ئەوەی کە لێی درابێ تا گیانی دەرچووبێ. ﴿الْمُتَرَدِّيَةُ ٤﴾: ئەوەی لە بڵندایی کەوتبێتە خوارەوەو مردبێ. ﴿النَّطِيحَةُ ٥﴾: مردارەوەبوو لە شەرە قۆچدا. ﴿مَا أَكَلَ السَّبُعُ ٦﴾: هەرچی دڕندە پەلاماری دابێ و مردبێ. ﴿إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ ٧﴾: ئەگەر هەریەک لەوانە پێش گیاندەرچوونی بەردەستکەوت و سەربڕا، خوردنی حەڵاڵ دەبێ. ﴿مَا ذُبِحَ عَلَى النُّصُبِ ٨﴾: هەرچی بۆ بتەکان سەردەبڕی ( نُصُب: چەند بەردێک بوون لە دەوری کەعبەی بە پیرۆزیان دەزانی و لە لایان دا ئاژەڵیان سەردەبڕی).
پ/ سیفەتەکانی قورئانی پیرۆز چەندن و کامانەن؟
و/ خودای گەورە به زۆر وهسف و ئاوڵناو باسى قورئانى کردوه، بهڵام ئێمه ده (١٠) سیفهتى سهرهکییمان ههڵبژاردوون: *
١ ـ ألعَظيم (مەزن و گەورە)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَلَقَدْ آتَيْنَاكَ سَبْعًا مِّنَ الْمَثَانِي وَالْقُرْآنَ الْعَظِيمَ ٨٧﴾ ألحِجر.
٢ ـ ألكَريم (بهخشنده, یاخود بهرێز و به حوڕمهت)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ ٧٧﴾ ألوَاقِعَة.
٣ - ألعَلِيّ (بڵند، بەرز)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ ٤﴾ ألزُّخْرُف.
٤ ـ ألحَكِيم (دانا، قسە لەجێ)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْحَكِيمِ ٢﴾ لُقْمَان.
٥ ـ ألعَزِيز (زاڵ و باڵادهست)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿ . . . وَإِنَّهُ لَكِتَابٌ عَزِيزٌ ٤١﴾ فُصِّلَتْ.
٦ ـ ألمُبَارَك (به پێز، به بهرهکهت ههڵبهته زۆربهى کوردهواریى خۆمان وشهى: (مبارك) بهماناى: موتفهڕک بهکاردێنن: ئهو شته موبارهکه یانى موتفهڕکه بهڵام وشهى (مُقَدَّسْ) مانایهکهى وایه، واته پیرۆز و پاک بهڵام وشهى (مُبَارَكْ) یانى: (كَثِيرُ الخَيرِ)،واتە: خێرى زۆره بهرکهتى زۆره بهپێزه زۆر خێردهداتهوه و زۆر جێى کهڵک سووده). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿كِتَابٌ أَنزَلْنَاهُ إِلَيْكَ مُبَارَكٌ لِّيَدَّبَّرُوا آيَاتِهِ وَلِيَتَذَكَّرَ أُولُو الْأَلْبَابِ ٢٩﴾ ص.
٧ ـ ألمُبِينْ (کتێبێکى ڕۆشن)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿الر ۚ تِلْكَ آيَاتُ الْكِتَابِ الْمُبِينِ ١﴾ يُوسُفْ.
٨ ـ ألمُهَيْمنْ (یانى چاودێر و مشوور خۆر و بهسهر ڕاگهیشتوو، ههیمهنهتى بهسهریاندا ههیه، واته: خستوونیه ژێر ڕکێف و چاودێریى خۆیهوه لهبهرئهوه که ههرچى له کتێبهکانی پێش خۆی گۆڕرابێ، یاخود لهبیر کرابێ، قوڕئان ئهگهر به پێویستى زانیبێ وهبیر خهڵکى هێناوهتهوه یاخود ڕاستى کردۆتهوه)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَأَنزَلْنَا إِلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ مِنَ الْكِتَابِ وَمُهَيْمِنًا عَلَيْهِ ۖ . . . ٤٨﴾ ألمَائِدة.
٩ ـ ألْمُصَدِّقْ (به حهق کتێبهکانى پێش خۆى بهڕاست دهزانێ, واته: ئهصڵهکهیان بهڕاست دهزانێ ههر له (صحف ابراهيم) که ناوى هاتوه ههتاکو تهوڕاتى مووسا و زهبوورى داوود و ئینجیلى عیسا). خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿نَزَّلَ عَلَيْكَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ وَأَنزَلَ التَّوْرَاةَ وَالْإِنجِيلَ ٣﴾ ألِ عِمرَان.
١٠ ـ ألْمَجِيد (خاوهن شکۆ، خاوهن پایهى بهرز)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿بَلْ هُوَ قُرْآنٌ مَّجِيدٌ ٢١﴾ ألبُرُوج.
* نوسینى/ مامۆستاعهلى باپیر
پ/ لە قورئاندا ناوی پێنج (٥) پێغەمبەر باسکراوە پێش لە دایکبوونیان، ئەو پێغەمبەرانە کێن؟
و/ ئەو پێغەمبەرانەی خوارەوەن:
١ ـ مُحَمَّد (صَلَّى الله عَلَيهِ وَسَلَمَ)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿ . . . وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ ۖ . . . ٦﴾ ألصَّف.
٢ ـ يَحْيَىٰ (عَلَيهِ السَّلَام)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿يَا زَكَرِيَّا إِنَّا نُبَشِّرُكَ بِغُلَامٍ اسْمُهُ يَحْيَىٰ . . . ٧﴾ مَريَم.
٣ ـ و ٤ ـ إِسْحَاق و يَعْقُوب (عَلَيهِما السَّلَام)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿ . . . فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِن وَرَاءِ إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ ٧١﴾ هُود.
٥ ـ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ (عَلَيهِما السَّلَام)، خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿ . . . يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّـهَ يُبَشِّرُكِ بِكَلِمَةٍ مِّنْهُ اسْمُهُ الْمَسِيحُ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ . . . ٤٥﴾ آلِ عِمران.
پ/ خودای گەورە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا وەسفی دووڕوەکان (ألمُنَافِقُون) دەکات و دەفەرموێ: داری وشکن و بە دیواردا هەڵپەسێردراون، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی ژمارە چوار (٤)ی سورەتی (ألمُنَافِقُون)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُّسَنَّدَةٌ ۖ . . . ٤﴾ ألمُنَافِقُون.
واتە: دووڕوەکان (لەبەر خاڵیەتی دڵیان لە ئیمان)، دەڵێی تەختە داری وشکن و بە دیواردا هەڵپەسێردراون.
پ/ ئەو پیاوە ئیماندارە کێیە ئامۆژگاری گەلەکەی کردووە کە لەژیاندا بوو، وە هەروەها لەدوای مردنیشیو، لەکام ئایەتدا باس کراوە؟
و/ ئەو پیاوە ئیماندارە ناوی (حَبِيب ألنَّجَّار)ەو، لە سورەتی (یس) باس کراوە، کاتیک کە لە ژیاندا بوو، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَجَاءَ مِنْ أَقْصَى الْمَدِينَةِ رَجُلٌ يَسْعَىٰ قَالَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُوا الْمُرْسَلِينَ ٢٠﴾ يَس.
واتە: ئەوسا لەوپەری شارەوە، پیاوێکی ئیماندار بە پەلە، بە گورج و گۆڵی هات و گوتی: ئەی قەوم و هۆزم، شوێن ئەو پێغەمبەرانە بکەون، بڕوایان پێ بکەن، ئیمانیان پێ بهێنن
لە پاش مردنیشی، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قِيلَ ادْخُلِ الْجَنَّةَ ۖ قَالَ يَا لَيْتَ قَوْمِي يَعْلَمُونَ ٢٦ بِمَا غَفَرَ لِي رَبِّي وَجَعَلَنِي مِنَ الْمُكْرَمِينَ ٢٧﴾ يَس.
واتە: (دیارە خوانەناسان شەهیدیان کردووە)، بۆیە پێی گوتراوە: فەرموو بۆ ناو بەهەشت، لە وێشەوە هەر دڵسۆزانە دەڵێ: خۆزگە قەومەکەم بیانزانیبا بە ئەوەی کە پەروەردگارم لێم خۆشبووە و بردمیە ڕیزی ڕێزگیرانەوە.
پ/ خودای گەورە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا فەرمان بە نەوەی ئادەم دەکات کە زیادەڕەوی لە خواردن و خواردنەوە نەکەن، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی ژمارە (٣١)ی سورەتی (ألأعراف)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَكُلُوا وَاشْرَبُوا وَلَا تُسْرِفُوا ۚ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الْمُسْرِفِينَ ٣١﴾ ألأعراف.
واتە: بخۆن و بخۆنەوە (لە نازو نیعمەتەکان) بەڵام زیادەڕەوی مەکەن، چونکە بەڕاستی خوا لە سنوور دەرچوان و زیادەڕەوانی خۆش ناویت.
پ/ لە هەندێک مەجلیسدا باسی عەیب و عارو کەم و کوڕی موسڵمانان دەکرێ و لە پاش ملە ناوی یەکتر بە خراپە دەبرێ، خودای گەورە لە ئایەتێکی پیرۆزدا فەرمان بە موسلمانان دەکات کە خۆیان بپارێزن لەو کارە ناشرینانە، ئەو ئایەتە پیرۆزە کامەیە؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٢)ی سورەتی (ألحُجُرات)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِهْتُمُوهُ ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ تَوَّابٌ رَّحِيمٌ ١٢﴾ ألحُجُرات.
واتە: لە پاش ملە ناوی یەکتر بە خراپە مەبەن (ألغيبة)، ئایا کەستان پێی خۆشە گۆشتی برای بە مردوویی بخوات؟! (دیارە ئەوە ئەوپەڕی ناشرین کردنی ئەو کارەیە، تا مرۆڤەکان سڵی لێ بکەنەوەو نەیکەن)، ئاشکرایە کە ئەوەتان زۆر پێ ناخۆشەو، حەزی لێناکەنو، نایخۆن، وە لەخوا بترسن و سنوورەکانی مەشکێنن، بێگومان خوا لێبوردەیە بۆ هەر کەسێک پەشیمان بێتەوە لەو کارە ناشرینانەی کردوویەتی، زۆریش میهرەبانە لەگەل بەندەکانی خۆیدا.
پ/ ئایەتێکی قورئانی پیرۆز بەرنامەی زیارەت و سەردانی مرۆڤەکان بۆ یەکتری دادەنێت، و پێمان دەڵێت بێ ئیزن سەر بە ماڵی هیج کەسێکدا نەکەین، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی ژمارە (٢٧)ی سورەتی (ألنُّور)، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَدْخُلُوا بُيُوتًا غَيْرَ بُيُوتِكُمْ حَتَّىٰ تَسْتَأْنِسُوا وَتُسَلِّمُوا عَلَىٰ أَهْلِهَا ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ ٢٧﴾ ألنُّور.
واتە: ئەی ئەوانەی باوەڕتان هێناوە! بێ لە ماڵی خۆتان مەچنە هیج مالیکی دی، تا مۆلەت نەخوازن، پاشان کە مۆڵەت دران سەلام بکەن لەدانیشتووان و خاوەن ماڵەکان، ئا ئەوە بۆ ئێوە چاکترە، تا بەبێ مۆڵەت خۆتان بکەن بە ژوورا، بەشکو لەو شیوەیە پەندو ئامۆژگاری وەربگرن و کاری پێبکەن (کاتی لە بارو گونجاو هەڵبژێرن بۆ سەردانەکانتان، بۆ ئەوەی مێوان و خاوەن ماڵ دڵیان بەیەک بکرێتەوە).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا ۖ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا ۖ وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا ۚ . . . ١٥﴾ ألأحقاف.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا﴾ چیە؟
و/ واتە: ماوەی دووگیانی و لە شیر بڕینەوەی (٣٠) مانگی خایاند، واتە: بە هەمووی دوو ساڵ و نیوی خایاند.