پ/ کام باڵندە بوو خوای گەورە ناردی بۆ ئەوەی نیشانی کوڕەکەی ئادەم (عَلَيهِ السَّلَام) بدات چۆن لاشەی براکەی لە خاکدا بشارێتەوە پاش ئەوەی کە کوشتی؟
و/ قەلە ڕەش (الغراب). خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَبَعَثَ اللَّـهُ غُرَابًا يَبْحَثُ فِي الْأَرْضِ لِيُرِيَهُ كَيْفَ يُوَارِي سَوْءَةَ أَخِيهِ ۚ . . . ٣١﴾ ألمائِدة.
واتە: خوای گەورە قەلەڕەشەکی ناردو چاڵێکی لە زەویدا هەڵکەند (بۆ قەلەڕەشێکی دیکەی مردارەوەبوو) بۆ ئەوەی نیشانی بدات چۆن لاشەی براکەی بشارێتەوە.
پ/ لە کام سورەتی قورئانی پیرۆزدا دوو جار ناوی میوەی هەنار (ألرُّمَّان) هاتووە؟
و/ سورەتی (ألأنعام) ئایەتی (٩٩ و ١٤١).
پ/ ئەو سورەتە کامەیە کە بە ناوی یەک لە ئیمپراتۆریەتە کۆنەکانی دنیا ناونراوە؟
و/ سورەتی (ألرُّوم).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ ٢﴾ ألقِيَامَة.
مەبەست لە و ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ واتە: وە سوێند دەخۆم بە بە نەفسی سەرزەنشتکار، واتە: هەرکات بە لای کارێکی خراپدا ڕۆیشت، بە پەلە سەرزەنشتی خۆی دەکاو دەگەڕێتەوە .. واتە: سوێند بەوانە هەموو زیندوو دەکرێنەوە بۆ پاداش و تۆڵە.
پ/ خودای گەورە لەو ئایەتە پیرۆزەدا دەفەرموێ:
﴿يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ اذْكُرُوا نِعْمَتِيَ الَّتِي أَنْعَمْتُ عَلَيْكُمْ وَأَوْفُوا بِعَهْدِي أُوفِ بِعَهْدِكُمْ وَإِيَّايَ فَارْهَبُونِ ٤٠﴾ ألبقرة.
واتە: ئەی نەوەی (ئیسرائیل)، بیر لە نازو نیعمەتەکانم بکەنەوە کە بەسەرتاندا ڕژاندوومە، وەوەفاش بەو پەیمانە بکەن کە لەگەڵ مندا گرێتاندا، ئەوسا منیش پەیمانی خۆم بەجێ دەهێنم، دەسا دەبێ تەنها لەمن بترسنو، پەیڕەوی هەر لە فەرمانی من بکەن.
ئەو دوو پەیمانە چیە؟ واتە پەیمانی نەوی (ئیسرائیل)و پەیمانی خوا کە لەو ئایەتەدا هاتووە؟
و/ ئەو دوو پەیمانە لەو ئایەتەی خوارەوە ڕوون کراوەتەوە، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَقَالَ اللَّـهُ إِنِّي مَعَكُمْ ۖ لَئِنْ أَقَمْتُمُ الصَّلَاةَ وَآتَيْتُمُ الزَّكَاةَ وَآمَنتُم بِرُسُلِي وَعَزَّرْتُمُوهُمْ وَأَقْرَضْتُمُ اللَّـهَ قَرْضًا حَسَنًا لَّأُكَفِّرَنَّ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَلَأُدْخِلَنَّكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ۚ . . . ١٢﴾ ألمائدة.
واتە خوای گەورە پێی فەرموون: بەڕاستی من لەگەڵ ئێوەم، ئەگەر ئێوە بەڕێکوپێکی نوێژ بکەن و زەکات بدەنو، بە پەیامبەرەکانم باوەڕتان هەبێو، قەدرو ڕێزیان لێ بنێن و پشتیوانییان لێبکەنو، لەڕیگەی خوادا ماڵ و سامانتان بەخت بکەن، ئەوسا منیش گوناهەکانتان دەپۆشم و دەتان خەمە باخەکانی بەهەشتەوە کە ڕووبارەکان دێن و دەچن بە ژێریاندا.*
* أضواء البيان في إيضاح القرآن بالقرآن ٧٤/١ محمد الأمين بن محمد المختار الشنقيطي
پ/ چەند سورەتی قورئانی پیرۆز بە وشەی ﴿إِنَّا﴾ دەست پێدەکات؟
و/ (٤) سورەت (ألفَتح، نُوح، ألقَدر، ألكَوثَر).
پ/ چەند سورەتی قورئانی پیرۆز بە ناوی سورەتەکە دەست پێدەکات؟
و/ (٤) سورەت (ألحاقَّة، ألقَارِعة، عَبَسَ، ألرَّحمن).
پ/ پیتی (حاء) تەنها لە دوو ئایەتی قورئانی پیرۆزدا بەدوای یەکدا هاتووە، ئەو دوو ئایەتە کامانەن؟
و/ ئەو دوو ئایەتەی خوارەوە:
١ــــ ئایەتی ژمارە (٢٣٥)ی سورەتی ألبَقَرة، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَلَا تَعْزِمُوا عُقْدَةَ النِّكَاحِ حَتَّىٰ يَبْلُغَ الْكِتَابُ أَجَلَهُۚ . . . ٢٣٥﴾ ألبقرة.
٢ــــ ئایەتی ژمارە (٦٠)ی سورەتی ألكَهْف، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِذْ قَالَ مُوسَىٰ لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّىٰ أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا ٦٠﴾ ألكَهف.
پ/ خوای گەورە لە ئایەتێکی قورئانی پیرۆزدا فەرمان بە موسڵمانان دەکات لەگەڵ هاوسەرەکانیان دادپەروەرانە ڕەفتار بکەن، ئەو ئایەتە کامەیە؟
و/ ئایەتی ژمارە (١٢٩)ی سورەتی (ألنِّسَاء)، ، خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَلَن تَسْتَطِيعُوا أَن تَعْدِلُوا بَيْنَ النِّسَاءِ وَلَوْ حَرَصْتُمْ ۖ فَلَا تَمِيلُوا كُلَّ الْمَيْلِ فَتَذَرُوهَا كَالْمُعَلَّقَةِ ۚ وَإِن تُصْلِحُوا وَتَتَّقُوا فَإِنَّ اللَّـهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ١٢٩﴾ ألنِّسَاء.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . وَرَبَائِبُكُمُ اللَّاتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَائِكُمُ اللَّاتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ . . . ﴾ ألنِّسَاء.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە وشەی ﴿رَبَائِبُكُمُ﴾ چیە؟
و/ ئەو کچانەی کە لە پیاوێکی دین و لای ئێوە دەژین و پەروەردە دەبن، لەو ژنانەتانن کە چوونەتە لایان (واتە: زڕ کچەکانتان).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَتِ الْأَعْرَابُ آمَنَّا ۖ قُل لَّمْ تُؤْمِنُوا وَلَـٰكِن قُولُوا أَسْلَمْنَا وَلَمَّا يَدْخُلِ الْإِيمَانُ فِي قُلُوبِكُمْ ۖ . . . ١٤﴾ ألحُجُرات.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿الْأَعْرَابُ﴾ چیە؟
و/ واتە: عەرەبە دەشتەکییەکان، ئەوانەش کە لەو ئایەتەدا ئاماژەیان پێکراوە دەستەیەک بوون لە هۆزی (بني أسد).
تەفسیری ئایەتەکە: عەرەبە دەشتەکییەکان گوتیان بڕوامان هێناوە بە خواو بە پێغەمبەری خوا، بڵێ: نەخێر، باوەڕتان نەهێناوە، بەڵام بلێن بە ناچاری موسڵمان بووین، ئەوەی ئێوە تەنها سەرزارییەو، لە دڵدا ڕاست ناکەن.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ وَإِخْوَانُ لُوطٍ ١٣﴾ ق.
لەو ئایەتە پیرۆزەدا مەبەست لە ﴿وَإِخْوَانُ لُوطٍ﴾ چیە؟
و/ واتە: قەومەکەی پێغەمبەر لوط (عَلَيهِ السَّلَام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا ۖ مَّا تَرَىٰ فِي خَلْقِ الرَّحْمَـٰنِ مِن تَفَاوُتٍ ۖ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَىٰ مِن فُطُورٍ ٣﴾ ألْمُلْك.
تەفسیری ئەو ئایەتە پێرۆزە چیە؟
و/ واتە: ئەو خوایەی کە حەوت ئاسمانی لەسەر یەک و چین چین (لەگەڵ بەدیهانانی هێزی ڕاکێشەر لە نێوانیاندا) دروستکرە، لەنێو بەدیهێنراوەکانی
(خودا)ی بە بەزەییدا هیچ جۆرە ناڕێکی و ناتەواوییەک نابینی، (جا ئەگەر گومانێکت لەوەدا بێ ئەی ئینسان)، چاو بگێڕە و سەرنج بدەو بزانە هیچ درزو کەم و کووڕیەک بەدی دەکەی؟!
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿هَمَّازٍ مَّشَّاءٍ بِنَمِيمٍ ١١﴾ ألقَلَم.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ واتە: ئەوانەی کە بە شوێن عەیب و عاری مەردمدا دەگەڕێن و دووزمانی دەکەنو، قسە دەهێنن و دەبەن (لە نیوان مەردمدا)و فیتنە گێرن.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿عُتُلٍّ بَعْدَ ذَٰلِكَ زَنِيمٍ ١٣﴾ ألقَلَم.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ واتە: بەدخوو، لەدوای ئەوەش پیسو ناڕەسەنو باوک نادیار.
ڕاڤەکەرانی قورئان دەڵێن: ئەوە ببێ و نەبێ تەنها وەلیدی کوری موغیرە (ألوليد بن المغيرة المخزومي)یە چونکە باوکی ئەو نادیار بوو، وە لەپاش هەژدە ساڵ لە تەمەنی (وەلید)، ئەوجا (موغیرە) کردوویەتی بە کوڕی خۆی.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿فَطَافَ عَلَيْهَا طَائِفٌ مِّن رَّبِّكَ وَهُمْ نَائِمُونَ ١٩ فَأَصْبَحَتْ كَالصَّرِيمِ ٢٠﴾ ألقَلَم.
مەبەست لەو دوو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ ئینجا شەوێک کە کاتێک لە خەودا بوون، بەڵایەک (گڕەیەک) لەلایەن پەوەردگارتەوە سوڕایەوە بە سەر (باخەکەدا)، ئیدی وەک باخێکی لێهات کە هەمووی چنرابێتەوەو هیچی پێوە نەمابێ.
هەندێک لە ڕاڤەکەرانی قورئان دەڵێن: وشەی (ألصَّرِيم) بە مانای شەوێکی زۆر تاریک دێت، واتە باخەکە بەشێوەیەک سووتا وەک شەوی تاریکی لێهات.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿ثُمَّ لَقَطَعْنَا مِنْهُ الْوَتِينَ ٤٦﴾ ألحاقَّة.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ واتە: لەپاشان ڕەگی دڵیمان دەبڕی.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿انطَلِقُوا إِلَىٰ ظِلٍّ ذِي ثَلَاثِ شُعَبٍ ٣٠﴾ ألمُرسَلَات.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ واتە: دەرچن بۆ سێبەری دووکەڵێکی سێ بەش (کە لە چڕە دووکەڵی دۆزەخ پەیدا دەبێ، دووکەڵی چڕوپڕ کاتێک بەرز دەبێتەوە بۆ ئاسمان، ئەگەر بە ئاسایی بڕوات لەقورسی خۆیدا دەبێتە سێ بەشەوە، مەبەست لەوەدا ئەوەیە: کە ڕاست و چەپ و سەروویان هەر تاریکایی و دووکەڵە). *
* تەفسیری ڕامان لە ماناو مەبەستی قورئان/ مامۆستا ئەحمەد کاکە مەحمود.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ: ﴿الْجَوَارِ الْكُنَّسِ ١٦﴾ ألتَّكوير.
مەبەست لەو ئایەتە پیرۆزە چیە؟
و/ واتە: بەو (هەسارانەی) کە گەڕۆکن و لەگەڵ خۆردا دەڕۆن، وە بە ڕۆژدا خۆیان دەشارنەوە لە ڕووناکی خۆردا، (وەک ئاسک لە جێگای پەناگای خۆیدا خۆی دەشارێتەوە، ئەوەش جۆرە دەستەڵاتێکی دیکەی خودا نیشان دەدا).
پ/ پێناسهی (الاعراف) چیە؟
و/ (ألأعراف): ناوی یهکێك له سورهتهکانی قورئانی پیرۆزه، وه ههروهها (أصحابُ الأعراف) بهو کۆمهڵه دەگوترێ که چاكهو خراپهیان وهك یهکه له ڕۆژی دواییدا وه دواتر خوای گهوره به ڕهحمی خۆی دهیانخاته بهههشتهوه.
ئهو سورهتهش ئهو ناوهی لێ نراوه لهبهر هاتنی ئهو ووشهیه. پێناسهی ئهو ووشەیە ئهوهیه: (ألأعراف) له (عرف)ـەوه وهرگیراوه واته خۆی کۆیه تاکهکهی (عرف)ـه وه ههرشتێك بهرز بێتهوه له زهوی پێی دهگوترێ (عرف) ههروهك به قوقه قوقی کهڵهشێر گوتراوه (عرف) چونکه دهنگهگهی بهرز دهبێتهوه. به کورتیهکهی مانای بهرزی دهگهیهنێ چونکه له شوێنێکی بهرزدان ئهو کۆمهڵه ئههلی جهههنم و وه ئههلی بهههشت دهیان بینن والله اعلم.