پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ وَيَا قَوْمِ أَوْفُوا الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ ۖ وَلَا تَبْخَسُوا النَّاسَ أَشْيَاءَهُمْ وَلَا تَعْثَوْا فِي الْأَرْضِ مُفْسِدِينَ ٨٥﴾ هُود.
واتە: ئەی قەوم و خزمەکانم، با پێوان و کێشانتان تێرو تەواو بێت و بە دادپەروەرانە ئەنجامی بدەن، شتوومەکی خەڵکی کەم نرخ دامەنێن و (فێڵیان لێ مەکەن) و خراپەکاری مەکەن لە زەویدا و تۆوی خراپەکاری مەچێنن.
لە سەر زمانی کێ قورئانی پیرۆز ئەم ئایەتانەمان بۆ باس دەکات؟
و/ پێغەمبەر شوعەیب (عَلَيهِ السَّلام).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . فَهَلْ وَجَدتُّم مَّا وَعَدَ رَبُّكُمْ حَقًّا ۖ . . . ٤٤﴾ ألأعراف.
و/ نیشتەجێیانی بەهەشت (أصحَابُ الجنَّة).
واتە: نیشتەجێیانی بەهەشت (أصحَابُ الجنَّة) دەڵێن: ئایا ئێوەش (ئەی نیشتەجێیانی دۆزەخ) ئەو بەڵێنەی کە پەروەردگارتان دابووی بەڕاستی دەستانکەوت؟!
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ رَبِّ قَدْ آتَيْتَنِي مِنَ الْمُلْكِ وَعَلَّمْتَنِي مِن تَأْوِيلِ الْأَحَادِيثِ ۚ فَاطِرَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَنتَ وَلِيِّي فِي الدُّنْيَا وَالْآخِرَةِ ۖ تَوَفَّنِي مُسْلِمًا وَأَلْحِقْنِي بِالصَّالِحِينَ ١٠١﴾ يُوسُف.
و/ پێغەمبەر يُوسُف (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: پەروەردگارم! بەڕاستی تۆ دەستەڵات و عیززەت و دنیات پێبەخشیم، وە لێکدانەوەی خەونەکانیشت فێرکردم، ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەکان و زەمین، لە دنیاو لە قیامەتدا هەر تۆی پشت و پەناو یاوەری من، داواکارم بە موسڵمانی بممرێنەو بمگەیەنە بە پیاو چاکان (واتە: پێغەمبەران).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . نَحْنُ أَنصَارُ اللَّـهِ آمَنَّا بِاللَّـهِ وَاشْهَدْ بِأَنَّا مُسْلِمُونَ ٥٢﴾ آلِ عِمران.
و/ (ألحَوَارِيُّون) شاگردە دڵسۆزو پاڵاوتەکاتی پێغەمبەر عیسی (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: حەواریەکان گوتیان: ئێمەین پشتیوانانی دین و ئاینی خوا، باوەڕی تواومان بەو خوایە هێناوە، تۆش شایەت بە (عیسا) کە بەڕاستی ئێمە موسڵمان و ملکەچی فەرمانی خواین.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . قَالَ إِنَّ اللَّـهَ مُبْتَلِيكُم بِنَهَرٍ فَمَن شَرِبَ مِنْهُ فَلَيْسَ مِنِّي وَمَن لَّمْ يَطْعَمْهُ فَإِنَّهُ مِنِّي إِلَّا مَنِ اغْتَرَفَ غُرْفَةً بِيَدِهِ ۚ فَشَرِبُوا مِنْهُ إِلَّا قَلِيلًا مِّنْهُمْ ۚ . . . ٢٤٩﴾ ألبَقَرَة.
و/ (طالُوت) پادشاو سەرۆکی سوپای جولەکەکان.
واتە: (طالُوت) پادشاو سەرۆکی سوپای جولەکەکان لەشکرەکەی لە شاری (بیت المقدس) بردە دەرێ و پێی گوتن: بێگومان خوای گەورە دەیەوێ (دوای ماندو بوون و تینویەتی) تاقیتان بکاتەوە بە ڕووبارێك، جا ئەوەی لێی بخواتەوە (ئەوە سەربازی) من نیەو (بگەڕێتەوە)، وە هەرکەسیش هیچی لێ نەخواتەوە سەر بە منە و بە کەڵکی سەربازی دێت، مەگەر کەسێك بە لا مشت لێی هەڵگۆزێ و لێی بخواتەوە، ئەوە قەیناکا، جا (لەگەڵ ئەو ڕوون کردنەوەیەشدا) زۆربەیان لە ئاوی رووبارەکەیان خواردەوە، کەمێکیان نەبێت.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . حَتَّىٰ إِذَا أَدْرَكَهُ الْغَرَقُ قَالَ آمَنتُ أَنَّهُ لَا إِلَـٰهَ إِلَّا الَّذِي آمَنَتْ بِهِ بَنُو إِسْرَائِيلَ وَأَنَا مِنَ الْمُسْلِمِينَ ٩٠﴾ يُونُس.
و/ فیرعەون.
واتە: (فیرعەون) تا ئەو ساتە خەریک بوو بخنکێ و نوقم ببێ، ئەوسا گوتی: وا بڕوام هێنا کە بەدەر لەو خوایە کە نەوەکانی ئیسرائیل بڕوایان پێهێناوە، هیچ پەرستراوێکی دی نیە شیاوی پەرستن بێت وە من لەو خەڵکە موسڵمان و ملکەچانم کە بۆ خوا ملکەچن.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِّنْ أَثَرِ الرَّسُولِ فَنَبَذْتُهَا وَكَذَٰلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي ٩٦﴾ طَهَ.
و/ پیاوێکی فێڵباز لە نێو نەوکانی ئیسرائیل (بنو اسرائیل) کە لە قورئاندا بە (سامری) ناسراوە.
واتە: (سامیری) گوتی: من شتێکم دیت و ئاگادار بووم لێی، ئەونی دی نەیان دی و لێی بە ئاگا نەبوون، لە جێی پێی ئەسپەکەی جبریل (کاتێک هات بۆ لە ناوبردنی فیرعەون)، مشتێک (خۆڵ)م هەڵگرت و هاوێشتمە ناو پەیکەرەکەوە (پەیکەری زێڕی گۆلکەکە)، بەو شێوەیە نەفسی بەدکردارم ئەو کارەی پێکردم (دیارە ئەمە داوای پۆزشی لێبوردنە، نەک پەشیمان بوونەوە لە گوناهەکەی).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً أَوْ آوِي إِلَىٰ رُكْنٍ شَدِيدٍ ٨٠﴾ هُود.
و/ پێغەمبەر لُوط (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: لُوط (عَلَيهِ السَّلام)، گوتی: خۆزگە بە ڕاستی هێزێکم دەبوو لە خۆتان (بۆ بەرانبەری ناپاکەکانتان)، یان پەنایەکی بەهێزم دەست بکەوێت و بڕۆم بۆی (تا تپڵەتان لێ بکەمەوەو تەمێتان بکەم).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ رَبِّ اشْرَحْ لِي صَدْرِي ٢٥ وَيَسِّرْ لِي أَمْرِي ٢٦ وَاحْلُلْ عُقْدَةً مِّن لِّسَانِي ٢٧ يَفْقَهُوا قَوْلِي ٢٨﴾ طَهَ.
و/ پێغەمبەر مُوسَى (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: (موسی کەوتە نزا کردن) گوتی: پەروەردگارم، سینەو دڵ و دەروونم، ئاسوودەو گوشاد بکە، ئیش و کارو هەوڵ و کۆششم بۆ ئاسان بکە، گرێی زمانم بکەوەو زمانم گۆیاو پاراو بکە، تا لە قسەو گوفتارو مەرامم تێبگەن.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَا رَبَّنَا ظَلَمْنَا أَنفُسَنَا وَإِن لَّمْ تَغْفِرْ لَنَا وَتَرْحَمْنَا لَنَكُونَنَّ مِنَ الْخَاسِرِينَ ٢٣﴾ ألأعراف.
و/ ئادەم (عَلَيهِ السَّلام) و هاوسەرەکەی.
واتە: (هەردووکیان هەستیان بە هەڵەی خۆیان کردو) گوتیان: پەروەردگارمان، ئێمە ستەممان لە خۆمان کرد، خۆ ئەگەر لێمان خۆش نەبیت و بەزەییت پێماندا نەیەتەوە، ئەوە بەڕاستی ئێمە لە خەسارەتمەندان و زەرەرمەندانین.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿رَّبِّ اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِمَن دَخَلَ بَيْتِيَ مُؤْمِنًا وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ وَلَا تَزِدِ الظَّالِمِينَ إِلَّا تَبَارًا ٢٨﴾ نُوح.
و/ پێغەمبەر نُوح (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: ئەی پەروەدگارم! لە خۆم و دایک و باوکم و لەوانە خۆش ببە کە دێنە ماڵم بە ئیمان و باوەڕەوە، وە لە پیاوانی بڕوادارو، ژنانی بڕواداریش خۆش ببە، ستەمکارانیش تەنها تیاچوون نەبێت هیچی دیکە نەکەیتە بەشیان.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . قَالَ رَبِّ هَبْ لِي مِن لَّدُنكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً ۖ إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ ٣٨﴾ آلِ عِمران.
و/ پێغەمبەر زَكَرِيَّا (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: گوتی: پەروەردگارم! نەوەی چاک و پاکم پێ ببەخشە، بەڕاستی تۆ بیسەری دوعاو نزایت.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿رَبَّنَا اغْفِرْ لِي وَلِوَالِدَيَّ وَلِلْمُؤْمِنِينَ يَوْمَ يَقُومُ الْحِسَابُ ٤١﴾ إبراهيم.
و/ پێغەمبەر إبراهيم (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: ئەی پەروەردگارمان! لە خۆم و دایکم و باوکم و ئیمانداران خۆش ببە، لەو ڕۆژەدا کە لێپرسینەوە بەرپا دەبێت.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . قَالُوا رَبَّنَا أَفْرِغْ عَلَيْنَا صَبْرًا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وَانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ٢٥٠﴾ ألبَقَرَة.
و/ طالوت و سوپا کەمەکەی.
(واتە: جا کە طالوت و سوپا کەمەکەی، بەرانبەر جالوت و سەربازانیەوە وەستان، نزایان کردو) گوتیان: ئەی پەروەردگاری ئێمە! خۆگری و ئارامگریمان پێ ببەخشە، بە تایبەتی لەم گۆڕەپانی جەنگەدا خۆڕاگربین، پێمان لە گۆڕەپانی جەنگدا بچەقێنەو سەقامگیربین، هەرگیز ترس نەچێتە دڵمانەوەو هەڵنەیێین و، سەرمان بخە بە سەر قەوم و هۆزی بێباوەڕاندا.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿رَبَّنَا افْتَحْ بَيْنَنَا وَبَيْنَ قَوْمِنَا بِالْحَقِّ وَأَنتَ خَيْرُ الْفَاتِحِينَ ٨٩﴾ ألأعراف.
و/ پێغەمبەر شُعَيْب (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: پەروەردگارمان! تۆ لە نێوان ئێمەو هۆزەکەماندا بە هەق و دروست دادوەری بکەو زاڵمان بکە بە سەریاندا، چونکە تۆ چاکترینی دادوەرانی.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي فَغَفَرَ لَهُ ۚ إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ١٦﴾ ألقَصَص.
و/ پێغەمبەر مُوسى (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: گوتی: پەروەردگارم! من بەڕاستی ستەمم لە خۆم کرد (کاتێک لە دەستم دەرچوو ئەو کابرایەم کوشت)، لێم ببوورەو بمبەخشە، جا خودای میهرەبانیش لێی خۆش بوو، بێگومان ئەو زاتێکی لێخوشبوو و میهرەبانە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿إِذْ قَالَ لِأَبِيهِ يَا أَبَتِ لِمَ تَعْبُدُ مَا لَا يَسْمَعُ وَلَا يُبْصِرُ وَلَا يُغْنِي عَنكَ شَيْئًا ٤٢﴾ مَريَم.
و/ پێغەمبەر إبرَاهِيم (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: ئەو دەمەی بە باوکی خۆی (ئازەر) گوت: بابە! تۆ بۆچی شتێکی وا دەپەرستی کە نە دەبیستێ و نە دەبینێ؟! و نە دەشتوانێ لە کاتی تەنگانەدا هیچ زیانێکت لێ بە دوورخاو بێنیازت کا.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِنِّي خِفْتُ الْمَوَالِيَ مِن وَرَائِي وَكَانَتِ امْرَأَتِي عَاقِرًا فَهَبْ لِي مِن لَّدُنكَ وَلِيًّا ٥﴾ مَريَم.
و/ پێغەمبەر زَكَرِيَّا (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: بەڕاستی من لەوە ترساوم کە خزم و هۆزو عەشیرەتم سەرگەردان بن، (چونکە کەسێکی وایان تێدا بەدی ناکەم کە شایستەی گەیاندنی پەیامەکەت بێت، خۆت دەزانیت)، و ئاگاداریت کە هاوسەرەکەیشم نەزۆکە، بۆیە داوا کارم لە بەخششی خۆت بەهرەوەرم بکە و منداڵێکم پێببەخشە کە بتوانێت جێگەی من بگرێتەوە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿ . . . قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُّكْرًا ٧٤﴾ ألكَهْف.
و/ پێغەمبەر مُوسَى (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: (موسی) گوتی: سەیرە! ئایا کەسێکی پاکی بێ گوناهت کوشت، بێ ئەوەی کەسێکی کوشتبێت؟! بەڕاستی کارێکی زۆر گەورەی ناپەسەندت ئەنجامدا.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَتْ رَبِّ أَنَّىٰ يَكُونُ لِي وَلَدٌ وَلَمْ يَمْسَسْنِي بَشَرٌ ۖ . . . ٤٧﴾ آلِ عِمران.
و/ مَريَم دايكى عيسى (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: (مَريَم) گوتی: پەروەردگارم! جا چۆن من منداڵم دەبێت! خۆ کەس توخنم نەکەوتووە.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَقَالَ لِفِتْيَانِهِ اجْعَلُوا بِضَاعَتَهُمْ فِي رِحَالِهِمْ . . . ٤٧﴾ يُوسُف.
و/ پێغەمبەر يُوسُف (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: (یوسف) بە لاوەکانی بەردەستی گوت: هەرچی شتومەک و کەل و پەلێکیان هێناوە بیخەنەوە ناو بارەکانیان.
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ ٣٥﴾ ألنَّمل.
و/ (بَلقِيس) شاژنی سەبەء.
واتە: بێگومان من لەبەر ئەوە بڕیارم داوە کە دیاریەکیان بۆ بنێرم، جا چاوەڕێ دەکەم بزانم نوێنەرەکان چ هەواڵێکم بۆ دەهێننەوەو (هەڵوێستی سُلَيْمَان چۆن دەبێت).
پ/ خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿قَالَ يَا أَيُّهَا الْمَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ٣٨﴾ ألنَّمل.
و/ پێغەمبەر سُلَيْمَان (عَلَيهِ السَّلام).
واتە: (سُلَيْمَان) گوتی: ئەی خەڵکینە کامتان دەتوانێت تەختی (شاژنە "بەڵقیس"م) بۆ بهێنێت، پێش ئەوەی بێن بولام و تەسلیم ببن!؟