اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

زانستی تەجوید

بنچینه‌كانى زانستى قیرائات


الحمد لله رب العالمین والصلاه‌ والسلام على خیر خلقه محمد وعلى اله وصحبه اجمعین
پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو كه‌سێَك كه‌ ده‌یه‌وێت فێرى زانستێك ببێت، ده‌ بنچینه‌ ده‌رباره‌ى ئه‌و زانسته‌ بزانێت، زانستى قیرائاتیش به‌ هه‌مان شێوه‌ وه‌كو زانستێكى مه‌زنى په‌یوه‌ندیدار به‌ قورئانى پیرۆزوه‌ پێویستە خوێندكار ده‌ بنه‌ماى گرنگ ده‌رباره‌ى بزانێت.
سنووره‌كه‌ى: ( القراءات القرانیه ‌ ) زانستێكه‌ به‌هۆیه‌وه‌ به‌ جوانى و درووستى وشه‌كانى قورئان ده خوێنرێته‌وه‌ به‌ پێی ئه‌و جێوازییانه‌ى ده‌درێته‌ پاڵ گوێزه‌ره‌وه‌كه‌ى له‌ زنجیره‌ى سه‌نه‌ده‌كه‌یدا، یان بریتییه‌ له‌و زانسته‌ى كه‌ له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ ده‌توانرێت یه‌كده‌نگى گوێزه‌ره‌وه‌كانى كیتابى خواى گه‌وره‌ بزانرێت سه‌باره‌ت به‌ جێاوازى شێوازه‌كانى ده‌ربرَینى وشه‌كان له‌ ڕووى گوێگرتنه‌وه‌.
باسه‌كانى: تایبه‌ته‌ به‌ وشه‌كانى قورئانى پیرۆزوه‌ له‌ ڕووى ئه‌نجامدانیانه‌وه‌ وه‌كو : مه‌د و قه‌صر و ئیدغام و ئیخفا و شتى له‌و شێوه‌. به‌روومه‌كه‌ى: پارێِزراوى له‌ هه‌ڵه‌ كردن له‌ قورئانى پیروَز و شاره‌زابوون له‌ شێوازى خوێندنه‌وه‌ى هه‌ریه‌كێك له‌ گه‌وره‌ پێشه‌وایانى خوێندنه‌وه‌ى قورئان، هه‌روه‌ها جیاكردنه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى په‌سه‌ندو ناڵه‌سه‌ند، له‌گه‌ڵ زۆر سوودى تردا.
فه‌زڵى: زانستێكى زۆر به‌ڕێزو مه‌زنى شه‌رعیه‌، چونكه‌ په‌یوه‌ندى به‌ فه‌رمووده‌كانى په‌روه‌ردگاره‌وه‌ هه‌یه‌.
به‌راوردكردنى له‌ گه‌ڵ زانسته‌كانى تر: به‌راورد ناكرێت و له‌هه‌مووزانستێك به‌رزتره‌.
دانه‌رى: پێشه‌وایانى قیرائات ، ده‌شگێڕنه‌وه‌ ( حفص بن عمر الدوری ) بووه‌. یه‌كه‌مین زانایش كتێبى له‌و باره‌وه‌ نووسى ( ابو عبید القاسم بن سلام ) ه‌.
ناوى ئه‌م زانسته‌: ( علم القراءات ) كۆى ( قراءة‌ ) واته‌: شێوازێكى خوێندنه‌وه‌ى قورئانى پیروَز.
سه‌رچاوه‌كه‌ى: له‌ ڕێگه‌ى سه‌نه‌دى ڕاست و درووست و متواتر له‌ پێشه‌وایانه‌وه‌ تاكو ده‌گاته‌ ُُپێغه‌مبه‌ر ( صلى الله عليه وسلم ).
حوكمى شه‌رع ده‌رباره‌ى : واجبى كیفائیه‌، له‌ ڕووى فێربوون و فێركردن، واته‌: ئه‌گه‌ر كه‌سانێك پێى هه‌ڵسان له‌سه‌ر ئه‌وانى تر ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر كه‌سیش پێى هه‌ڵنه‌سا هه‌موان گوناهبار ده‌بن.
باسه‌كانى: بریتیه‌ له‌ بنچینه‌كانى ئه‌و زانسته‌، بۆ نموونه‌: هه‌موو دوو هه‌مزه‌یه‌ك له‌ وشه‌یه‌كدا یه‌كبگرن، حیجازییه‌كان دووه‌میان ته‌سهیل ده‌كه‌نه‌وه‌.

احسان برهان الدین
موَڵه‌ت پێدراو له‌ قیرائه‌تى عاصم به‌ هه‌ردوو ریوایه‌تى شعبة‌ و حفص.
سه‌رچاوه‌: الاضاءة‌ فی بیان اصول القراءة‌. علی محمد الضباع.



بابەتی نوێ


بۆ سەرەوە

Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M