اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

قەڵەوکردن و لاوازکردنی پیتەکان ( التفخيم والترقيق ) /١

قەڵەوکردن و لاوازکردنی پیتەکان ( التفخيم والترقيق ) کلیکم لەسەر بکە

بریتیە لە قەڵەو کردن و لاواز کردن (واتە باریك کردن ) کە بەسەر پیتەکاندا دێت.
پیتەکانی زمانی عەرەبی لەڕووی قەڵەوی و لاوازی دەکرێن بە ( ٣ ) سێ بەشەوە:
 بەشی یەکەم: ئەو پیتانەی کە بە بەردەوامی بە قەڵەوی ( مفخم ) دەخوێندرێنەوە، ئەوانیش بریتین لە پیتەکانی ( ألإستعلاء ) کە لەم سێ وشەدا کۆکراونەتەوە: ( خُصَّ ضَغْطٍ قِظ ) و چوار پیتیش لەم پیتانە قەڵەوترن لەپیتەکانی دیکە و پێیان دەگوترێ پیتەکانی ( ألإطباق ) ژمارەیان ( ٤ ) چوار پیتە ( ص، ض، ط، ظ )، کە لە بەشی ( سیفەتی پیتەکان ) باسی لێ کرا.
 بەشی دووەم: ئەو پیتانەی کە بە بەردەوامی بە لاوازی ( مرقّقْ ) واتە بە باریکی دەخوێندرێنەوە.
 بەشی سێیەم: ئەو پیتانەی هەندێ جار بە قەڵەوی و هەندێ جاریش بە لاوازی واتە بە باریکی دەخوێندرێنەوە.

بەشی یەکەم: ئەو پیتانەی کە بە بەردەوامی بە قەڵەوی دەخوێندرێنەوە
ئەم پیتانە ( ٥ ) پێنج پلەیان هەیە لە بەهێزەوە ڕیزبەند کراون:

پلەی یەکەم: ئەگەر پیتەکە سەر ( فتحة )ی هەبێت و پیتی ئەلیف ( ألألف )ی بەدوادا هاتبێ. وەك:

ألنِّساء/٣    هود/٧٧    ألكهف/٦٩    ألمجادلة/٢    ألتّوبة/١١١   
                         ألأعراف/٧    آلَ عمران /١٢٧   

پلەی دووەم: ئەگەر پیتەکە سەر ( فتحة )ی هەبێ و بەدواییدا ئەلیف ( ألألف ) نەهاتبێ. وەك:

ألنّحل/١٠٨    ألنّحل/٧٦    ألأحزاب/٢٣    ألزخرف/١٧٣    ألبقرة/٢٥١   
                         ألشّورى/٤٣    ألجاثية/٢٢   

پلەی سێیەم: ئەگەر پیتەکە بۆر ( ضَمّة )ی هەبێت. وەك:

ألنّحل/١٠٨    ألنّحل/٧٦    ألبقرة/٦١    ألبقرة/٤٦    عَبَسَ/١٧   
                         ألرّوم/٢    ألغاشية/١٧   

پلەی چوارەم: ئەگەر پیتەکە زەنە ( سکون ) دار بێت. وەك:

ألأعراف/١٠١    ألرعد/١٧    ألبقرة/١٧٥    ألفرقان/١٩    ألنِّساء/٩٣   
                         ألنِّساء/٧٤    ألشّورى/٤٩   
 تێبینی ( ١ ): لەم پلەیەدا واتە پلەی ( چوارەم ) هەندێک لە زانایان دەڵێن ئەگەر پیتەکە زەنە (سکون ) دار بێت و پیتی پێش ئەو سەر ( فَتحة )ی هەبێت ئەوە لە پلەی دووەمدایە. وەك ئەو نموونانەی سەرەوە.

 تێبینی ( ٢ ): ئەگەر پیتەکە زەنە ( سکون ) دار بێت و پیتی پێش ئەو بۆر ( ضمّة )ی هەبێت، لە پلەی سێیەمدایە. وەك:

              ألإنسان/٨   

 تێبینی ( ٣ ): ئەگەر پیتەکە زەنە ( سکون ) دار بێت و پیتی پێش ئەو ژێر ( كسرة )ی هەبێت، لەپلەی داهاتوودایە ( واتە پلەی پێنجەم ) وەك:

              ألمائدة/٨٩   

پلەی پێنجەم: ئەگەر پیتەکە ژێر ( كسرة )ی هەبوو. وەك:

              ألمُلك/٣    ألبقرة/٢٣١    ألتّوبة/٤١   

بەشی دووەم: ئەو پیتانەی کە هەمیشە بە لاوازی ( مرقّق ) دەخوێندرێنەوە
ئەو پیتانەش بریتین لە پیتەکانی ( ألإستفالة ) ‌ ژماره‌یان ( ۲۲ ) پیته‌ که‌ ئه‌وانه‌ن ((ء، ب، ت، ث، ج، ح، د، ذ، ر، ز، س، ش، ع، ف، ك، ل، م، ن، هـ، و، ي، ا ) ). کە بەبەردەوام بە لاوازی ( مرقّق ) دەخوێندرێنەوە و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ به‌ گه‌وره‌یی و قه‌ڵه‌وی بخوێندرێنه‌وه‌ جگه‌ له‌:
( أ ) ــ پیتی ( لام )ی وته‌ی پیرۆزی ( ).
( ب ) ــ پیتی ( راء ).
( ج ) ــ مینگه‌ی شاردنه‌وه‌ی ته‌واو ( غنة الإخفاء الحقيقي ).
( د ) ــ پیتی ( ئه‌لیف ).
که‌ له‌خواره‌وه‌ باسیان لێوه‌ ده‌که‌ین.

 تێبینی یه‌کی زۆر گرنگ:
زانایانی ته‌جوید گرنگی زیاتر ده‌ده‌ن به‌ هه‌ندێک له‌ پیته‌کانی ( إستفال ) که‌ له‌ هه‌ندێک حاڵه‌تدا قورئان خوێن به‌هه‌ڵه‌ به‌قه‌ڵه‌وی و گه‌وره‌یی ( مفخم ) ده‌یخوێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌پێش یا له‌دوای پیتێکی ( إستعلاء )ـه‌وه‌ بێت یا له‌حاڵه‌تی ده‌ستپێکردن پێی، بۆ نمونه‌:

١ ــ پیتی ( هەمزە ):
بە هەردوو جۆرەکانی: هەمزەی بڕینەوە ( همزة ألقطع ) بێت یان هەمزەی گەیاندنەوە ( همزة ألوصل )بێت دەبێ بەبەردەوامی بە لاوازی و باریکی بخوێندرێتەوە و نابێ قورئان خوێن بە هەڵە بە قەڵەوی بیخوێنێتەوە بۆ نمونە:
ـــ ئەگەر دوای هەمزە ( کەخۆی پیتیکی لاوازە ) پپیتێکی قەڵەو بێت وەک ( لام )ی وتەی پیرۆزی: قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدآل عمران/٢قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

٢ ــ پیتی ( لام ):
ـــ قەڵەو کردنی پیتی ( لام ) ی پێش پیتی ( طاء ) لە وشەی: قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة الكهف/١٩قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
ـــ قەڵەو کردنی پیتی ( لام ) ی وشەی ( عَلى )ی نزیکی وتەی پیرۆزی ( ): قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنّحل/١٩قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید
ـــ قەڵەو کردنی پیتی ( لام ) ی وشەی ( وَلَا )ی نزیکی پیتی ( ض ــ ضاد )ی قەڵەو لە وشەی: قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة الفاتحة/٧قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

٣ ـــ قەڵەو کردنی پیتی ( میم ) کە دەکەوێتە نزیک پیتێکی قەڵەو، لەو نمونەیەدا دوو پیتی ( میم )هەیە یەکەمیان کەوتۆتە پێش پیتێکی قەڵەو ( خاء ) دووەمیشیان کەوتۆتە نیوان دوو پیتی قەڵەو ( خاء و صاد ):
          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألمائدة/٣قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

٤ ـــ قەڵەو کردنی پیتی ( باء ) کە دەکەوێتە نزیک دوو پیتی قەڵەو ( قاف ــ طاء )، بۆ نمونە:
          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة البقرة/١٩قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید           قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة الأعراف/١٣٩قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

٥ ـــ قەڵەو کردنی پیتی ( حاء ) کە دەکەوێتە نزیک پیتێکی قەڵەو وەک ( صاد ــ طاء ــ قاف )، بۆ نمونە:
          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة يوسف/٥١قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید           قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألنّمل/٢٢قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید           قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدألبقرة/١٤٧قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

٦ ـــ پیتی ( سین ) کە دەکەوێتە نزیک پیتی ( طاء ــ قاف )، ئەگەر بە لاوزی نەخوێندرێتەوە ئەو کاتە دەنگەکە وەک پیتی ( صاد ) دەردەچێ، بۆ نمونە:
          قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة الحج/٧٢قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید           قورئانی پیرۆز/زانستی تەجویدسورة القصص/٢٣قورئانی پیرۆز/زانستی تەجوید

بەشی سێیەم: ئەو پیتانەی هەندێ جار قەڵەو دەکرێن و هەندێ جاریش لاواز دەکرێن
بریتین لەو پیتانە:
 ( ١ ) پیتی ئەلف ( ألألف )
پێش پیتی خۆیان دەکەون لەکاتی خوێندنەوەدا.
ئەگەر لە پێشیەوە پیتێکی قەڵەو هاتبێ ئەوا بەقەڵەوی دەخوێندرێتەوە. وەکو:
              ألمؤمنون/١١    ألماعون/٦    ألشعراء/٢٠    ألحج/٢٢   

ئەگەریش لە پێشیەوە پیتێکی لاواز بێت ئەوا بەلاوازی دەخوێندرێتەوە. وەکو:
              ألتكاثر/١    ألناس/١    ألحجر/١٤    ألكافرون/١   

 ( ٢ ) مینگەی شاردنەوە ( غنّة ألإخفاء )
ئەم مینگە ( ألغنّة ) یەش شوێنی پیتی پاش خۆی دەکەوێت لەکاتی خوێندنەوەدا، ئەگەر پیتێکی قەڵەو ( مُفَخّم )ی بەدوادا بێت ئەوا بەقەڵەوی دەخوێندرێتەوە وەکو:
              ألشرح/٧    ألمطففين/٣١    ألمرسلات/٣٥   

وە ئەگەر بەدوای مینگە ( ألغنّة ) کەدا پیتێکی لاواز ( مرقّق ) هاتبوو ئەوا بەلاوازی دەخوێندرێتەوە وەکو:
              ألنّازعات/٤٥    ألشّرح/٢    ألعصر/٢

  ( ٣ ) پیتی لامی وتەی پیرۆزی ()
(أ): لام ( ل )ی وتەی پیرۆزی () بەقەڵەوی ( تفخيم ) دەکرێ لەم حاڵەتانەی خوارەوە:
 ئەگەر لە سەرتاوە بوو و هیچ پێشی نەکەوت. وەکو:
              ألبقرة/١٥

 ئەگەر پیتەکەی پێشی وتەی پیرۆزی () سەر ( فتحة )ی هەبوو. وەکو:
   ألإخلاص/١    ألنمل/٥٩

 ئەگەر پیتەکەی پێشی وتەی پیرۆزی () بۆر ( ضمّة )ی هەبوو. وەکو:
  ألنصر/١    ألنّازعات/٢٥    ألعَلَق/١٤
تێبینی: لێرەدا دەمەوێ سەرنجتان بۆ خاڵێکی گرنگ ڕاکێشم ئەویش ئەوەیە: پێویستە قورئان خوێن ئاگاداری ئەوە بێ کە پیتی هـ ( ألهاء ) لە وتەی پیرۆزی () بەقەڵەوی نەخوێنێتەوە و، دەبێ بەلاوازی بخوێندرێتەوە وەکو:
         ألعَلَق/١٤

 ئەگەر پیتەکەی پێشی وتەی پیرۆزی () زەنە ( سکون ) ی هەبوو و پێشی ئەم پیتە زەنە دارە بۆر ( ضَمّة ) هەبوو. وەکو:
         نوح/٣

 ئەگەر پیتەکەی پێشی وتەی پیرۆزی () زەنە ( سکون ) ی هەبوو و پێشی ئەم پیتە زەنە دارە سەر ( فَتحة ) هەبوو. وەکو:
         سورة الجن/٤

(ب) :لام (ل ) ی وتەی پیرۆزی () بەلاوازی ( ترقيق ) دەکرێ لەم حاڵەتانەی خوارەوە:
 لام ( ل )ی وتەی پیرۆزی () ئەگەر ژێر ( كسرة )ی ( أصلي ) لەپێشەوە بوو. وەکو:
   ألفاتحة/١    ألبقرة/٨
وەهەروەها ئەگەر ژێرەکە لەهەمان وشەشدابوو هەروایە. وەکو:
   ألبقرة/٢٨٤

بۆ سەرەوە



بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M