اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

شێوەکانی هاتنە خوارەوەی قورئان

قورئانی پیرۆز بە حەوت شێوە هاتۆتە خوارەوە

عن عُمَرَ بْنَ الْخَطَّابِ، يَقُولُ: سَمِعْتُ هِشَامَ بْنَ حَكِيمِ بْنِ حِزَامٍ يَقْرَأُ سُورَةَ الْفُرْقَانِ عَلَى غَيْرِ مَا أَقْرَؤُهَا، وَكَانَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ أَقْرَأَنِيهَا، فَكِدْتُ أَنْ أَعْجَلَ عَلَيْهِ، ثُمَّ أَمْهَلْتُ حَتَّى انْصَرَفَ ثُمَّ لَبَّبْتُهُ بِرِدَائِهِ، فَجِئْتُ بِهِ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، فَقُلْتُ: إِنِّي سَمِعْتُ هَذَا يَقْرَأُ سُورَةَ الْفُرْقَانِ عَلَى غَيْرِ مَا أَقْرَأْتَنِيهَا، فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " اقْرَأْ "، فَقَرَأَ الْقِرَاءَةَ الَّتِي سَمِعْتُهُ يَقْرَأُ، فَقَالَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: " هَكَذَا أُنْزِلَتْ "، ثُمَّ قَالَ لِي: "اقْرَأْ " فَقَرَأْتُ، فَقَالَ: " هَكَذَا أُنْزِلَتْ، إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ أُنْزِلَ عَلَى سَبْعَةِ أَحْرُفٍ، فَاقْرَءُوا مَا تَيَسَّرَ مِنْهُ. رواه البخاري ومسلم.
واتە: عومەری کورێ خەتتاب () دەڵێ: گوێم لێبوو ( هشام )ی کوری حزام () سورەتی ( ألفرقان )ی دەخوێند، جیاواز لە خویندنی من کە پێغەمبەر () خۆی بۆی خوێندبووم، خەریک بووم پەلە بکەم خویندنەوەکەی پێ ببڕم، بەڵام مۆڵەتم دا تا لێ بووەوە، پاشان بەرۆکیم گرت و بردم بۆ خزمەت پێغەمبەر ()، پێم گوت: ئەی پێغەمبەری خودا من گوێم لەمە بوو سورەتی ( ألفرقان )ی خوێندەوە جیاواز لەوەی کەتۆ بۆمنت خوێندووە، پێغەمبەر () فەرمووی بەریدە، بیخوێنەوە، ئەویش هەر بەو شێوە خوێندی کە من لێم بیستبوو، پێغەمبەر () فەرمووی: بەم شێوە دابەزیوە، پاشان بەمنیشی فەرموو بیخوێنە، منیش خوێندمەوە، فەرمووی، بەم شێوە دابەزیوە، ئەم قورئانە لەسەر حەوت پیت دابەزیوە، ئێوەش ئەوەندەی بۆتان دەکرێ بیخویننەوە.

کاتێک کە قورئان هاتە خوارەوە شێوەی ئاخافتن زۆر بوو لە مەککەو دەوروبەریدا، وەك شێوەی ( قریش ) و ( تمیم ) و ( أسد ) و ( خزاعە ) و ( کنانە ).
جا لەبەر ئەوەی کە پێغەمبەر () خۆی لە قوڕەیش و شێوەی ئاخافتنی قوڕەیشی بوو، وە شێوەی قورەیشیش لە هەموو شێوەکانی دیکە ڕەوانتر بوو، قورئان بەشێوەی قریش هاتە خوارەوە، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەم شێوەیە گران بوو لەسەر تیرەکانی دیکە، ڕێ درا کە هەرکەسە بەشێوەی خۆی دەوری قورئان بکاتەوە، وە هەر تیرەیەک قورئانی وەرگرت لەدەم پێغەمبەر () بە شێوەی خۆی، وە هەموو تیرەیەک قورئانی دەخوێند بەو شێوەی کە لای ئاسان بوو.
ئەوە مایەوە تا زەمانی ئیمام عثمان كوڕی عفان () ئەو هەموو شێوەکانی قورئانی کرد بەیەک شێوە کە شێوەی قریش بوو، وەک باسمان کرد چوار نوسخەیان نووسیەوەو دابەشیان کرد بەسەر مەککەو کوفەو بەسرەو شامدا بۆ ئەوەی لەسەر ئەم قورئانانە قورئان بنووسنەوەو هەمووی ببێتە یەک شێوە.




بابەتی نوێ


بۆ سەرەوە

Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M