اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

ألإستعاذة ( پەنا گرتن ) و البسملة ( ناوی خودا هێنان )

١ــ ألإستعاذة ( پەنا گرتن )

گوتنی ( ألإستعاذة ) لەلای زۆربەی زانایان ( ألجمهور ) سوننەتە بۆ قورئان خوێن کە دەست بە قورئان خوێندن دەکات، لەسەرەتای سورەت بوو یا لەسەرەتاکەی نەبوو، هەندێکیش لەزانایان دەڵێن پێویستە ( واجب )ـە گوتنی کەدەست بە قورئان خوێندن دەکرێت، بەڵگەشیان ئەم ئایەتە پیرۆزەیە:
﴿فَإِذَا قَرَأْتَ الْقُرْآنَ فَاسْتَعِذْ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ﴾    ألنحل ( ٩٨ ).
واتە: هەر کاتێک کە قورئانت خوێندو دەورت کردەوە، ئەوە پەنا بگرە بە خودا لە شەیتانی نەفرین لێکراو .

شێوەکانی:
 أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ .
 أَعوذُ بِاللّهِ السَّميعِ العَليمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ .
خودای گەورە دەفەرموێ:
﴿وَإِمَّا يَنزَغَنَّكَ مِنَ الشَّيْطَانِ نَزْغٌ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ﴾ فُصِّلَت ( ٣٦ ) .
واتە: ئەگەر لەلایەن ( شەیتان )ـه وە خەتەرەو خەیاڵی نادروست لەدڵ و دەروونتدا دروست بوو، ئەوە تۆ داوای یارمەتی لەخودا بکەو پەنای پێ بگرە، چونکە تەنها ئەوە بیسەرو زانا .
 أَعوذُ بِاللّهِ السَّميعِ العَليمِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ من هَمزِهِ وَنَفخِهِ وَنَفتِهِ .
واتە: پەنا دەگرم بە خودای بیسەرو زانا لەشەیتانی نەفرین لێکراو و لە وەسوەسەو خۆ بەگەورە زانینی و شیعرو هۆنراوەی .

هەروەها خیلافیش لەوەدا نی یە کە ( ألإستعاذة ) بەشێک نی یە لە قورئان .

خوێندنی ( ألإستعاذة ) بەدەنگ و بەبێ دەنگ:
لەم حاڵەتانەی خوارەوە دەنگ بڵند دەکرێ لەخوێندنی ( ألإستعاذة ):
 ئەگەر قورئان خوێن قورئان بخوێنێت و کەسێکی دی گوێ ی لێ بگرێ .
 لەدەست پێکردنی قورئان خوێندنی بەکۆمەڵدا .
 لەکاتی فێرکردن و گوتنەوەی قورئان .

لەم حاڵەتانەی خوارەوەشدا بەبێ دەنگ دەخوێندرێت:
 کەسێک تەنها بۆخۆی قورئان بخوێنێت، خوێندنەکە بەدەنگ بێت یا بێ دەنگ .
 لە نوێژ، بەتاک بێت یا بەکۆمەڵ .
 لە کۆڕی قورئان خوێندنی بەکۆمەڵ، بەشەرتێک یەکەم خوێنەر نەبێت .

٢ ــ ألبسملة ( ناوی خودا هێنان )
تەنها یەک شێوەی هەیە کە: ( بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ )ه، لەسەرەتای هەموو سورەتێک دەخوێندرێ تەنها لە پێش سورەتی ( ألتوبة ) ناخوێندرێت، وەناکۆکی لەوەدا نی یە کە ( بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ) بەشە ئایەتێکە لەسورەتی ( ألنمل ).
 بەڕای پێشەوا شافیعی () بەئایەتێک لەگشت سورەتەکان دادەندرێت تەنها سورەتی ( ألتوبة ) نەبێت. کەوابوو لەسەر ئەم ڕایە خوێندنی لەنێوان سورەتەکاندا پێویستە ( واجب ) .
 بەڵام بەڕای پێشەوا ئە‌حمەدی کوڕی حەنبەل و عەبدوڵلای کوڕی ئەلموبارەک وفەرموودەناسان و شەیخولئیسلام ئیبنوتەیمییەو ئیبن بازو ئیبن عوسەیمین ()، ئایەتێکی سەربەخۆیەو بۆ پیرۆزی و جیاکردنەوەی سورەتەکانە لەیەکدی، لەسەر ئەم ڕایە خوێندنی چاکە ( مُستَحَبّ ) .
 هەروەها ڕای دیکەش هەیە دەڵی کە ئایەتێکە تەنها لەسورەتی ( ألفاتحة ) .
 بەڕای پێشەوا مالیک و ئەبو حەنیفە () ئایەتێک نێ یە لەقورئانی پیرۆز .

شێوازی خوێندنەوەی ( ألإِستِعاذة ) و ( ألبَسمَلة ) لەکاتی قورئان خوێندندا

١ــ شێوازی یەکەم: جیا کردنەوەی هەرسێکیان ( ألإِستِعاذة ــ ألبَسمَلة ــ سورەتەکە ) لەیەکدی، واتە بڵێی:
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ .. وەستان .. بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ .. وەستان ... ئینجا دەست بکەی بەخوێندنی سورەتەکە .. ﴿وَالضُّحَى﴾ سورة ألضحى (١). ئەم شێوازەش لە شێوازەکانی دیکە باشترە.

٢ــ شێوازی دووەم: جیا کردنەوەی یەکەم ( ألإستِعاذة ) و لکاندنی دووەم ( ألبَسمَلة ) بە سورەتەکەوە . واتە بڵێ ی:
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ ... وەستان ... بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿وَالضُّحَى﴾ سورة ألضحى (١).


٣ــ شێوازی سێیەم: لکاندنی یەکەم ( ألإستِعاذة ) بە دووەمەوە ( ألبَسمَلة ) و جیاکردنەوەی دووەم لە سێیەم ( سورەتەکە ) . واتە بڵێ ی:
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ... وەستان ... ﴿وَالضُّحَى﴾ سورة ألضحى (١).


٤ــ شێوازی چوارەم: خوێندنەوەی هەرسێکیان بەسەر یەکەوە . واتە بڵێ ی:
أَعوذُ بِاللّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ الرَّجِيمِ بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿وَالضُّحَى﴾ سورة ألضحى (١).




شێوازی خوێندنی ( ألبَسمَلة ) لەنێوان سورەتەکاندا جگە لەنێوان ( ألأنفال ) و ( ألتوبة ) کلیکم لەسەر بکە
١ــ یەکەم: جیا کردنەوەی هەرسێکیان لەیەکدی، واتە: کە سورەتەکە تەواو بوو ... وەستان ... ( ألبَسمَلة ) ... وەستان ... دەستپێکردن بەسورەتی دووەم. بۆ نموونە خوێندنی سورەتی ( أللَّيل ) و کە تەواوبوو دەستپێکردن بە خوێندنی سورەتی ( الضُّحَى ) بەم شێوەیە دەبێت:
﴿وَلَسَوْفَ يَرْضَى﴾ أللَّيل ( ٢١ ) ... وەستان ... بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ... وەستان ... ﴿وَالضُّحَى﴾
سورة ألضحى (١).

٢ــ دووەم: جیاکردنەوەی یەکەم و لکاندنی دووەم بە سێیەمەوە، واتە: کە سورەتەکە تەواو بوو ... وەستان ... ( ألبَسمَلة ) و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بە سورەتی دووەم بەم شێوەیە دەبێت:
﴿وَلَسَوْفَ يَرْضَى﴾ أللَّيل (٢١) ..... بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿وَالضُّحَى﴾
سورة ألضحى (١).

٣ــ سێیەم: گەیاندنی هەرسێکیان بەیەکدی، واتە کەسورەتەکە تەواوبوو وەستان نی یە و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بە ( ألبَسمَلة ) و ڕاستەوخۆ دەستپێکردن بەسورەتی دووەم بەم شێوەیە:
﴿وَلَسَوْفَ يَرْضَى﴾ أللَّيل (٢١) بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿وَالضُّحَى﴾
سورة ألضحى (١).

٤ــ چوارەم: ئەم حاڵەتە دروست نێ یە و بەڕای زۆربەی زانایان ( ألجمهور ) نابێت بەم شێوەیە بخوێندرێ واتە: سورەتەکە تەواو ببێت و بەبێ وەستان بگەیەندرێت بە ( ألبَسمَلة ) پاشان وەستان لەسەر ( ألبَسمَلة ) و پاشان دەستپێکردن بە سورەتی دووەم. ئەوەش جائز نی یە چونکە شوێنی ( ألبَسمَلة ) سەرەتای سورەتە نەک کۆتایی بۆیە نابیت بەم شێوەی خوارەوە بخوێندرێت:
﴿وَلَسَوْفَ يَرْضَى﴾ أللَّيل (٢١) بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ...... ﴿وَالضُّحَى﴾
سورة ألضحى (١).



چۆنیەتی گەیاندنی سورەتی ( ألإنفال ) بە ( ألتَوبة )
١ــ یەکەم: جیاکردنەوەی هەردووکیان لەیەکدی واتە: ڕاوەستان لە کۆتایی ( ألإنفال ) و هەناسەدان و دەستپێکردن بە ( ألتَوبة ) بەم شێوەیە:
﴿ إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ(٧٥)﴾ ...... ﴿بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ إِلَى الَّذِينَ عَاهَدتُّم مِّنَ الْمُشْرِكِينَ(١)﴾

٢ــ دووەم: پێی دەگوتری ( ألسکت ) بەمانای وەستانەکی کەم وبەبێ هەناسەدان لەنێوان کۆتایی سورەتی ( ألإنفال ) و سەرەتای ( ألتَوبة ) بەم شێوەیە:
﴿إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ(٧٥)﴾ .. ﴿بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ﴾

٣ــ سێیەم: لکاندنی کۆتایی سورەتی ( ألإنفال ) بە ( ألتَوبة ) بەبێ وەستان بەم شێوەیە:
﴿إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ(٧٥)﴾ ﴿بَرَاءةٌ مِّنَ اللّهِ وَرَسُولِهِ﴾


 تێبینی: سەرەتای سورەتی ( ألتَوبة ) وەکو سورەتەکانی دیکەی قورئان ( بِسْمِ اللّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ )ی تێدا نیە، چونکە لەتووڕەیی و ڕک و قینی خودا بەرانبەر بە موشریکەکان باس دەکات .

بۆ سەرەوە



بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M