اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

دابەزینی قورئان

قورئانی پیرۆز لە شەوێک لە شەوە تاکەکانی (١٠) دە رۆژی کۆتای مانگی ڕەمەزان هاتە خوارەوە بۆ سەر پێغەمبەر . ئەو شەوەش لە قورئانی پیرۆزدا بە (لیلە القدر) ناونراوە.
یەکەم بەش لە قورئانی پیرۆز کە دابەزیە سەر پێغەمبەر () ئەم پێنج ئەیەتەی سورەتی ( ألعلق ) بوو، کە خودا دەفەرموێ:

{{اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ ﴿١﴾ خَلَقَ الْإِنسَانَ مِنْ عَلَقٍ ﴿٢﴾ اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ ﴿٣﴾ الَّذِي عَلَّمَ بِالْقَلَمِ ﴿٤﴾ عَلَّمَ الْإِنسَانَ مَا لَمْ يَعْلَمْ ﴿٥﴾}}. ألعلق.
وە کۆتا بەش کە لەقورئانی پیرۆز دابەزی لە قسەی ( أرجح ) ئایەتی ( ٢٨١ ) بوو لە سوورەتی ( ألبقرة ) کەخودا دەفەرموێ:

{{وَاتَّقُواْ يَوْمًا تُرْجَعُونَ فِيهِ إِلَى اللّهِ ثُمَّ تُوَفَّى كُلُّ نَفْسٍ مَّا كَسَبَتْ وَهُمْ لاَ يُظْلَمُونَ ﴿٢٨١﴾}}. ألبقرة. ئەوەش پێش ( ٩ ) ڕۆژ لەوەفاتی پێغەمبەر () بوو.

نووسین و کۆکردنەوەی قورئان
یەكەمیان: كۆكردنەوە بە مانای ( لەبەركردن‌و پاراستنی ) دێت، دەگوترێ‌: ( جامعی قورئان ) واتە ئەو كەسانەی كە قورئانیان لە سنگیاندا كۆكردۆتەوەو لەبەریان كردووە، خودای گەورە دەفەرموێ‌:
{{لَا تُحَرِّكْ بِهِ لِسَانَكَ لِتَعْجَلَ بِهِ ﴿١٦﴾ إِنَّ عَلَيْنَا جَمْعَهُ وَقُرْآنَهُ ﴿١٧﴾ فَإِذَا قَرَأْنَاهُ فَاتَّبِعْ قُرْآنَهُ ﴿١٨﴾ ثُمَّ إِنَّ عَلَيْنَا بَيَانَهُ ﴿١٩﴾ }}. ألقيامة.
واتە: لە كاتی قورئان خوێندندا زمان بەپەلە مەجوڵێنە بۆ ئەوەی پەلەپەلی پێبكەی، ئێمە لەسەرمانە كە لە سنگی تۆدا كۆی بكەینەوەو پاشان بیخوێنینەوە، جا كاتێك كە دەیخوێنینەوە بەسەرتا تۆش بە دواییدا بیخوێنەرەوە، لەسەر ئێمەیە كە لە پاشاندا بە زمانی تۆ بە ڕوونی دەری ببڕین.کلیکم لەسەر بکە

لە لەفزێكی دیکەدا ( ئیبن عەباس ) دەفەرموێ‌: پێغەمبەر () دوای ئەوەی كە جبریل () دەهاتە لای، سەری دادەخست‌و گوێی لێ دەگرت، كە جبریل دەڕۆیشتەوە، وەك خۆی دەیخوێندەوەو هەرچۆنێك كەخودای گەورە پەیمانی پێداکلیکم لەسەر بکە

هەندێک‌ لە زانایان دەفەرموون: خودای گەورە سروشێكی ( وحی ) بە سنگی پێغەمبەر () دەبەخشی لە كاتێكدا كە قورئانی بەسەردا دەخوێنرایەوە، قورئانەكەی تێدا نەخش دەبوو، بۆیە دەڵێن: "جمعه لك صدرك" یەكێكە لە ریوایەتەكانی ئیبن‌و عەباس‌. واتە: سنگت قورئانەكەت بۆ كۆدەكاتەوە، ئەوەش شتێكی سروشییە خودای گەورە بیكات بۆ پێغەمبەر (). بۆیە مەبەستی زانایان بە كۆكردنەوە بریتییە لە ( لەبەركردن ) لە زۆرێك لەو ریوایەتانەدا كە زانایان باسیان كردووە.

دووەمیان: كۆكردنەوە بە مانای ( نووسین‌و تۆماركردنی قورئان ) دێت:

پیغەمبەر () نووسەری زۆری هەبووە لە هاوەڵەکان وەک ( أبوبكر، عثمان، علي، زبير كوڕى عوام، أبيّ كوڕى كعب، زيد کوڕى ثابت و گەلێکی دیکە لە (مدينة) ژمارەیان گەیشتۆتە (٤٣) کەس ) خودایان لێ ڕازی بێت، بەڵام زیاتر پێغەمبەر () زیدی کوری ثابتی بانگ کردووە بۆ تۆمارکردنی قورئان چونکە گەنجێکی زیرەک و وریاو خەت خۆش بووە. لەو زەمانەدا کاغەز نەبووە بۆیە ئایەتەکانی قورئان لەسەر پێستی مامزو و لقی دارخورما و ئێسک و شتی دی نوسراون، ئەم نوسراوانەشیان لەماڵی پێغەمبەر () هەڵدەگرت، کە پێغەمبەر () وەفاتی کرد، بەم جۆرەی کە گوتمان قورئانێک لەماڵی پێغەمبەر ()دا هەبوو. تا لەجەنگی ( أليمامة ) دا حەفتا کەس لەوانەی کە هەموو قورئانیان لەبەربوو کوژران، جا أبوبكر و عمر ( ڕەزای خودایان لێبێت ) لەمە ترسیان لێنیشت، لەبەر ئەوە بڕیاڕیاندا قورئان هەمووی لەیەك کتێبدا کوبکەنەوە بەڕیزکراوی. بۆ ئەوەش أبوبكر فەرمانی دا بە زیدی کوری ثابت کە نووسەری سرووش ( وحی ) بوو و هەموو ( قورئان ) یشی لەبەربوو بەم کارە هەستێ. جا ( زید ) یش هەر ئایەتێک کە دوو کەس شایەتی بدابایە کە لەدەمی پێغەمبەر ()یان بیستووە دەینووسیەوە، بەم ڕەنگە ( ٣٠ ) سی جزئی قورئانیان بە ڕیزکراوی لەماوەی ساڵێکدا نووسیەوەو کۆکردەوە لە کتێبێکی گەورەدا لە پێستی مامز.
لەپاشان ئەو نوسخە قورئانەیان لەلای أبوبكر ( خودای لێ ڕازی بێت ) دانا دوای ئەو لای عمر ( خودای لێ ڕازی بێت ) دوای ئەو لای ( حفصة ) ی کچی بوو کە خێزانی پێغەمبەر () بوو، جا ئەوکاتەش خەڵکێکی زۆر قورئانیان لەبەربووە بۆیە پێویستیان بەم قورئانە نەبووە.
ئەم نوسخەی قورئانە لای حفصة ( خودای لێ ڕازی بێت ) مایەوە، تا لەکاتی خیلافەتی عثمان کوڕی عفان ( ڕەزای خودای لێبت ) دەوڵەتی ئیسلامی فراوان بوو، خەڵکێکی زۆر هاتنە ناو بازنەی ئیسلامەوە، بەمجۆرە دووبەرەکییەک لەناو مسوڵمانان دروست بوو، لەسەر شێوازی خوێندنەوەی هەندێک وتەی قورئان، کە ئەم هەواڵە گەیشت بە خەلیفەی مسوڵمانان عثمان ( ڕەزای خودای لێبێت ) ، ئەویش یەکسەر لیژنەیەکی دروست کرد لە ( ١٢ ) کەس لە پیاوانی گەورەی کۆچکەران ( مهاجرین ) و یارمەتی دەران ( ألأنصار ) بەسەرۆکایەتی زەیدی کوڕی ثابت وە بەچاودێری خۆی، ناردیان قورئانەکەی لای ( حفصة ) یان هێناو چوار وێنەیان لەسەر وەرگرتەوە، ئیمام عثمان سەرو دانەی نارد بۆ مەککە و کوفە و بەسرە و شام، ئەمە لە ساڵی ( ٣٠ ) کۆچی دابووە.

بە کورتی ئەم كۆكردنەوەو نووسینەوەی قورئان بەم مانایە بە سێ قۆناغدا تێپەڕیووە:
یەکەم: قۆناغی سەردەمی پێغەمبەر ().
دووەم: قۆناغی سەردەمی أبوبكر ()
سێیەم: قۆناغی سەردەمی عثمان (). لەم سەردەمەدا بوو کە شێوەکانی قورئان کرا بەیەک شێوە کە شێوەی قورەیشە.
لە کۆتاییدا دەڵێم ڕیزکردنی ئایەت و سورەتەکانی قورئان بەم جۆرەی کە ئێستا هەیە، هەمووی بە فەرموودەی پێغەمبەر () بووە.





بابەتی نوێ

بۆ سەرەوە

Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M