اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

پێناسەی تەجوید

تەجوید مانای چی یە؟
وشەی تەجوید لە زمانەوانیدا واتە ( تحسین ) یانی: جوانکردن، چاک کردن. وەکو دەڵێت: ( ألإتيانِ بالجَيّدْ ) بەمانای کاری باشکردن.
لەزاراوەشدا: ئەوەیە کە هەر پیتێک لە پیتەکانی قورئان حەقی خۆی بدەیتێ (وەک دەرچوونی پیتەکە لە شوێنی دەرچوونی خۆی وە پێدانی سیفەتە بنەڕەتییەکانی وەک چپە ( هَمْسْ ) وە بەرزبوونەوە ( إِسْتِعلاءْ ) کە لەسیفەتی پیتەکان ( صفات الحروف ) باسیان دەکەین. هەروەها پێدانی ئەو سیفەتانەی کە تووشی پیتەکان دێت وەک گەورە کردن و تێهەڵکێشان و مینگە، واتە ( سیفاتی لاوەکی و زیادە ئەو سیفەتەی بۆی دروست دەبیت ) .
جا بەکورتی دەتوانین بڵێین تەجوید زانستێکە ئەو بنەماو یاسایانە ڕووندەکاتەوە کە پێویستە ڕەچاو بکرێن لەکاتی قورئان خوێندندا، بەو شێوەیەی کە لەپێغەمبەری خوداوە () بیستراوە.

مەبەست و سوودی تەجوید
بێگومان مەبەست و سوودی ئەم زانستە بریتی یە لە پاراستنی زوبان لە هەڵە کردنی لەخوێندنەوەی قورئانداو گەیشتن بەو شێوە ڕەوان و ڕەسەنەی کە پێغەمبەری خودا
() گەیاندوویەتی بە هاوەڵەکانی و ئەوانیش گەیاندوویانە بە جیلی دوایی هەتا گەیشتووە بەئێمە.

ئامانجی تەجوید:
گەیشتنە ئەوپەڕی ڕاست دەربڕینی وشەکانی قورئانی پیرۆز وەك چۆن لەپێغەمبەرەوە () بیستراوە و وەرگیراوە، واتە گەیشتنە بەباشترین پلەکانی وردکاریە لە خوێندنەوەی قورئاندا.

گرنگی تەجوید
زانستی تەجوید هۆکارێکە بۆ گەیشتن بەمەبەستێک، ئەو مەبەستەش لەم چەند سوودەی خوارەوەدا خۆی دەبینێتەوە:
 پەرستن و بەجێهینانی فەرمانی خوداو، شوێنکەوتنی پێغەمبەرە () لە چۆنیەتی خوێندنی قورئاندا.
 دەرکەوتنی ئیعجازی قورئان.
 ڕوونبوونەوەی جیاوازی نێوان خوێندنەوەی قورئان و خوێندنەوەی کتێبی ئاسایی.
 جوانکردنی خوێندنەوەو ڕازاندنەوەی.
 لەسەرخۆیی و هێواشی کە هەل دەڕەخسێنێ بۆ:
  ــ تێڕامان و ووردبوونەوە و تێگەیشتن لە قورئانی پیرۆز.
  ــ ملکەچبوون بۆ خودای مەزن.
  ــ دەربڕین بە شێوەیەکی ڕاست و ڕەوان.
 فێری قسەو دەربڕینمان دەکات بە شێوازێکی هێمن و جوان.
 فێربوونی شێوازی ( عثماني ) کە قورئانی پێ نوسراوە.

حوکمی خوێندنەوەی قورئان بە تەجوید
پەیڕەوکردنی ئەم زانیاری یە لە خوێندنەوەی قورئانی پیرۆزدا، واتە بەشێوەی کرداری ( عملي ) ، فەرزی عەینەو پێویستە لەسەر هەموو مسوڵمانێک لەکاتی قورئان خوێندندا پەیڕەوی بکات. بەڵام فێربوونی ئەم زانستە بەشێوەی ( نظري ) فەرزی کیفایەیە.
إمام ( إبن ألجزري ) دەفەرموێ:

والأخـذ بالتجويد حتمٌ لازم      من لم يجود القرآن آثـم
لأنـــه بــــــه الإلــــه أنـــزلا     وهكذا منـه إلينـــا وصلا

چۆنێتی وەرگرتنی ئەم زانستە
 گوێ گرتنی فێرخواز بۆ خوێندنی مامۆستا، ئەمە شێوازی پێشینانە.
 گوێ گرتنی مامۆستا بۆ خوێندنی فێرخوازو ڕاستکردنەوەی هەڵەکانی.
 ــ تێبینی: واباشترە سوود لەهەردووشێوازەکە وەربگیرێت.

پلەکانی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز
پلەکانی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز سێ ( ٣ ) پلەیە بە پێی خێرایەکانیان:
١ـ لەسەرخۆو تەواو ( ألتحقيق ). ٢ـ خێرای مام ناوەندی ( التدویر ). ٣ـ خێراو بەپەلە ( الحدر ).
بە هەرسێکیشیان دەگوترێت ( ألتَّرْتيلْ ).*
ئەم ناوە زاراوەیانە زانایانی جوان خوێندنەوەی قورئان بەکاریان هێناوە بۆ وەسف کردنی خێرایی خوێندنەوەی قورئان.

 لەسەرخۆو تەواو ( ألتحقيق ): خوێندنەوەی قورئان بەهێواشی و لەسەرخۆیی، لەگەڵ تێڕامان و ووردبوونەوە لەواتەکانی و، بەڕەچاوگرتنی گشت یاساکانی تەجویدو، دەرکردنی هەموو پیتەکان لە مەخرەجی خۆیانەوە.
ـــ نموونەی ئەم شیوازە وەکو خوێندنەوەی ( شیخ محمود خليل ألحصري، شيخ محمد صديق المنشاوي، شيخ عبدالباسط عبدالصمد و شيخ علي عبدالرحمن الحذيفي ).

 خێرای مام ناوەندی ( التدویر ): خوێندنەوە بەشێوەیەکی مام ناوەندیانە، واتە نەزۆر لەسەرخۆو خاو وەکو ( التحقیق ) وە نەزۆر پەلە وەکو ( الحدر ) ، واتە: ( التدویر ) پلەیەکە لەنێوان تەحقیق و حەدر دا لەگەڵ ڕەچاوگرتنی یاساکانی تەجویدو جێ بەجێ کردنیان.
ـــ نموونەی ئەم شیوازە وەکو خوێندنەوەی ( سعد الغامدي ).

 خێراو بەپەلە ( الحدر ): خوێندنەوەی قورئان بەخێرایی، لەگەڵ ڕەچاوگرتنی یاساکانی تەجویدو جێ بەجێ کردنیان.
ـــ نموونەی ئەم شیوازە وەکو خوێندنەوەی ( شیخ عبدالله الجهني، شيخ ألشريم وألسديس ).

نمونەی هەر سێ جۆرەکە:
ألتحقيق
الحدر   
التدویر

ـــ جا ئەم سێ پلە خوێندنەوەیە هەرسیکیان دروستە خوێندنەوە پێیان، وە دروست نی یە لادان لەم سێ شێوەیە، بەڵکو پێویستە خوێنەری قورئان پەیوەست بێت بەیەکێک لەم سێ حاڵەتەوە، وە لە هەرسێکیان پێویستە خوێنەری قورئان یاساکانی تەجوید رەچاو بکات.

 هەر سێ جۆرەکەش لەدێڕێک شیعردا کۆکراونەتەوە:

حدر وتدويروتحقيق ترى      جميعها مراتباً لمن قرأ

* ألتَّرْتيلْ
بریتیە لە جوان دەربڕینی پیتەکان و زانینی وەستان لەکاتی خوێندنەوەی قورئان. وە تەرتیل هەرسێ شیوازەکەی خویندنەوە دەگرێتەوە، هەرچەندە پلەی ( ألتحقيق ) لە هەموویان باشترەو زیاتر مافی پیتەکان دەدات و بۆ لێ ووردبوونەوەو تیگەیشتنی مانای قورئان یارمەتیدەرە بەڵام شیوازی ( الحدر ) یش بۆ خەتمی قورئان و تەراویح ئاسانترەو دروستە هەروەها شێوازی ( التدویر ) یش.

بۆ سەرەوە



بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M