اللَّهُمَّ إِنِّي عَبْدُكَ وَابْنُ عَبْدِكَ وَابْنُ أَمَتِكَ نَاصِيَتِي بِيَدِكَ مَاضٍ فِيَّ حُكْمُكَ عَدْلٌ فِيَّ قَضَاؤُكَ أَسْأَلُكَ بِكُلِّ اسْمٍ هُوَ لَكَ سَمَّيْتَ بِهِ نَفْسَكَ أَوْ أَنْزَلْتَهُ فِي كِتَابِكَ أَوْ عَلَّمْتَهُ أَحَدًا مِنْ خَلْقِكَ أَوْ اسْتَأْثَرْتَ بِهِ فِي عِلْمِ الْغَيْبِ عِنْدَكَ أَنْ تَجْعَلَ الْقُرْآنَ رَبِيعَ قَلْبِي وَنُورَ صَدْرِي وَجِلَاءَ حُزْنِي وَذَهَابَ هَمِّي       ||     ئەی خودایە من بەندەی تۆم و کوڕی بەندەی تۆم و کوڕی کۆیلەی تۆم، ناوچاوانم بەدەستی تۆیە، فرمان و بڕیارت بەسەرمدا جێ بە جێیە، بڕیاردانت بەسەرمدا دادپەروەرانەیە. داوات لێدەکەم بەهەموو ناوەکان کە هی تۆیە، خۆتت پێی ناوناوە، یان لە کتێبەکەتدا دادبەزاندووە یان یەکێک لە دروست کراوەکانی خۆتت فێر کردووە یان لە عیلمی غەیبدا لای خۆت هێشتوەتەوە، قورئانی پیرۆز بکەرە بەهاری دڵەکەم و روناکی سینەم و نەهێشتنی خەم و پەژارەم    
زانستی تەجوید ، دەریای تەجوید

ألموجز في قواعد اللغة العربية
 zanstitajweed.com

مێژووی هونەری نووسینی قورئانی پیرۆز

تەجویدی قورئان
zanstitajweed.com

تەجویدی قورئان, دەریای تەجوید zanstitajweed.com

شورەی موسڵمان بە زیکرو دوعاکان zanstitajweed.com

وتاری مامۆستایان zanstitajweed.com


 ڕاستەوخۆ قورئانی پیرۆز بخوێنەو گوێبیستی دەنگەکان بە.

 ڕوونکردنەوەی مەتنی "تحفة الأطفال".


 قراءة منظومة تحفة الأطفال في تجويد كلمات القرآن .. سعد الغامدي


 چەند وانەیەکی دەنگی


 تفسير القرآن الكريم


muslimguide.se ... zanstitajweed.com moslim.se ... zanstitajweed.com

أللّحن (هەڵە کردن) لە خوێندنی قورئان

هەلە خوێندنەوە ( أللّحن ) و جۆرەکانی:
هەڵە خوێندنەوە ( أللّحن ) خوێندنەوەی قورئانە بە شێوەیەکی هەڵە یان لادانە لە خوێندنەوەی ڕاست. ئەو هەڵە خویندنەوەیەش دوو جۆری هەیە:
 ١ ــ هەڵەی ئاشکرا ( أللّحنُ الجَّليّ ) : ئەو هەڵەیەیە کە خوێندنەوە تێک دەدات، کە بە گۆڕینی پیتێک بە پیتێکی دی ڕوودەدات، وەک گۆڕینی ( سین بە صاد ) یان گۆڕینی ( حاء بە عین ) ، یان گۆڕینی جووڵە ( حركة ) یەک بە جووڵەیەکی دی وەک گۆڕینی سەر ( فتحة ) بە بۆر ( ضمة ) ئەم هەڵەیەش بۆیە پێی دەگوترێ هەڵەی ئاشکرا ( أللّحنُ الجَّليّ ) چونکە ناسراوە و ئاشکرایە لای زانا بە ئەحکامی تەجوید، هەروەها کەسانی دیکەش هەستی پێ دەکەن.
ئەم جۆرە هەڵەیە بەکۆی دەنگ ( إجماع ) حەرامە و خوێنەری تاوانبار دەبێت.

نموونە: فەتحە ( سەر ) ی تای ( أنعَمْتَ ) بکرێت بە بۆر ( ضَمّة ) .

أنعَمْتَ  بکرێت بە  أَنْعَمْت ُ

یان گۆڕینی پیتێک بە پیتیکی دی وەک گۆڕینی پیتی ( س ) بە پیتی ( ص ) بۆ نموونە:

عسی  بکرێت بە  عصى

یان پیتی ( ح ) بکرێت بە ( ع ) بۆ نموونە:

(فَاصْفَحْ عَنْهُمْ )  بکرێت بە  (فَاصْفَعْ عَنْهُمْ )

یان ژێر( كسرة ) بگۆڕدرێت بە بۆر ( ضمة ) بۆ نموونە:

(ألحَمْدُ لِلّهِ )  بکرێت بە  (ألحَمْدُ لِلّهُ )

 ٢ ــ هەڵەی نهێنی ( أللَّحنُ الخَفيّ ) : ئەو هەڵەیەیە کە نەریتی ( ألعرف ) خوێندنەوە تێک دەدات و مانا تێک نادات، ئەو هەڵەیەش لە یاساکانی تەجوید ( أحكام التّجويد ) دا ڕوودەدات وەک وازهێنان لە مینگە ( ألغُنَّة ) ، کورت کردنەوەی درێژکراوەکان، درێژکردنەوەی پیتە کورتەکان، یان وازهێنان لە تێهەڵکێش کردن ( ألإدغام ) .
ئەمە بۆیە پێ ی دەگوترێ هەڵەی شاراوە ( أللَّحنُ الخَفيّ ) چونکە تەنها لای ئەوانە ڕوونە کە شارەزان لە ئەحکامی تەجوید و شاراوەیە لای خەڵکی دیکە.
ئەو جۆرە هەڵەکردنەش هەرچەندە هیچ کاریگەریەکی نی یە لەسەر ماناکان بەڵام ( مەکروهە ) لە خوێندنەوەدا چونکە کرۆک و ڕەونەقی خوێندنەوە ناهێڵێت.


چەند نموونەیەکی هەڵەی ئاشکرا ( أللّحن ألجليّ ) :
           ڕاست                       هەڵە
       ألحَمدُ                        ألهَمدُ
     طَيْراً                    تَيْراً
     يَرِثُ                  يَرِسُ
    خَلَقَكَ                 خَلَقْكَ

چەند نمونەیەکی دیکەی هەڵەی ئاشکرا (أللحن ألجليّ)


صَدَقَ
بکەی بە
صَدَكَ
أنْعَمْتَ
بکەی بە
أنْئَمْتَ
إِيّاكَ
بکەی بە
إِيّاكا
أَعْبُدُ
بکەی بە
أَعْبُدُو
رَبِّ
بکەی بە
رَبِّي
إِنَّا
بکەی بە
إِنَّ
فَقُولا
بکەی بە
فَقُلا
سَرِقَ
بکەی بە
سَرْقَ
تَجْري
بکەی بە
تَجَرِي

بۆ سەرەوە



بابەتی نوێ


Copyright 2011-2013,  Z A N S T I T A J W E E D . C O M